18

149 30 37
                                    

ڤۆت بکە هەناسەم🤍

ــــــ٭ـــــ٭ـــــ٭ـــــ٭ــــــ

.
.
لە لایەک
.
.
.

"باوکە دووای نان خواردن کارم پێت هەیە"
شاینگ وتی کاتێک لەسەر مێزی نان خواردن هەڵسا

"چ کارێک؟"
کاشتێک دەمی سری بەتێنەگەشتنەوە لێی ڕووانی

"لە هۆڵەکە چاوەڕووانتم"
وتی و ڕۆشتە دەرەوە

"ئەمە چیبوو ئێستا!"
بە سەرسووڕمانەوە بە خێزانەکەی وت چونکەبۆ ماوەی دوو ڕۆژە قسەی نەکردووە

"نازانم لەوانەیە کاری کومپانیا بێت"

برا بچووکەکە وتی کاتێک تەنیا شانزە ساڵە
بەڵام زۆر لە براکەی باشترە
هەم لە ڕووی جوانی
هەم کردەوەی
هەم زیرەکی
هەم تێکەڵبوونی لەگەڵ خەڵکی

کاتێک باوکەکە وتی خێرا بەڕێکەوت بۆ هۆڵەکە

دایکەکە پرسی
"چۆنت زانی یانگ؟"

"خۆی وتی"
بەبێباکی وتی

"چ شتێک مێشکی سەرقاڵ کردووی کوڕم"
باوکەکە بە پەرۆشیەوە لە کورەکەی پرسی

"باوکە گیان من کۆمپانیا دەگرمە دەست"
وتی کاتێک هیچ چارەیەکی بۆ نەمابوویەوە

"واهـ لە کۆتایدا چۆنبوو باشە بەیانی خۆت ئامادە بکە وادیارە وازت لەو خولیا گەمژەیەت هێناوە"
باوکەکە بە زەردەخەنەیەکی فراوان وتی

"بێگومان نەخێر هەرگیز پاش دوو ساڵی تر دەیدەمە دەست
یانگ من ئەوکات دەچم بۆ خوێندن"
بەتوورەیی وتی

"ئەوە نابێ تۆ گەورەتری ئەگەر یانگیش بگاتە تەمەنی یاسایی ئەوکات هەر تۆ سەرۆک دەبی بەڵام دەیکەم بە ناوی هەردووکتان تێگەیشتی"
باوکەکە بە تووڕەیی وتی

"هەرگیز نایەڵم ژیانم بڕوا لەبەر پارەکان و کۆمپانیای تۆ باوکە من ژیانی خۆم دەوێت"
بەخێرایی لەوێ ڕۆشت

ماوەی دووڕۆژی بەافیڕۆ دا بۆ ئەوەی بتووانێ باوکی ڕازی بکات

بەڵام باوکی تەنیا کاری کۆمپانیای پێ دەسپێرێ ئەی ئارەزووەکانی ئەو هەر لە منداڵیەوە ژیانێکی سەربەخۆی نەبووە تەنیا خوێندن بۆ بازرگانی

خۆشەویستی نێوان شیشەکانی زیندان(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now