3

288 57 161
                                    


ڤۆت و کۆمێنت بکە هەناسەم🤍

ــــــــــــــــــ

"داوای لێبووردن دەکەم"

ئایرین وایوت کاتێک گڵاسە ئاوەکەی دایەوە دەست کچە ئیسعاجەکە کە بۆی هێنابوو

"ئاساییە کچی باش من ببوورە تەنیا ویستم ببین بە هاوڕێ"

"من تەنیا نازانم چی بکەم زۆر شێواوم"

"هیچ نییە تۆ باش دەبیت و دەبێت بەهێز بیت"
وەک دایکێک ڕەفتار دەکا
لەوانەیە هاوڕێیەک باش بێت بۆ دەساڵ زیندانی

"بێگومان وادەبم ... ئایا ئێستاش دەرفەتم هەیە ببم بە هاوڕێت؟"

زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد و وتی

"بگومان بە خۆشحاڵیەوە من هایۆن،م تەمەنم 22ساڵە"

دەستی هێنا پێش بۆ دۆقە کردن
دەستەکانیم گوشی و وتم

"منیش ئایرین 18ساڵم"

"ئایرینا تۆ زۆر بچوکی"

بەناڕەزاییەوە وتی و هەڵساوە

منیش هەڵسامەوە وادیارە شەڕی دوو کچەکەش تەواو بووە ئا ڕێن و لارین کچانی خراپ دیارن بەڵام بە ناوەڕۆکە بە ڕووخسار نیە

چومەوە لای لۆکەرەکەم و جلەکانم تۆزێکی مابوو تەواوم کرد و دەرگاکەم کلیک دا و چومە لای سیسەمەکەم

زیندان کەشێکی هێمنی هەبوو لارین و ڕێن بە دوو چاوە تیژەکانیانەوە سەیری یەکتریان دەکرد لارین کچێکی لابوو کە برینەکانی بۆ تیمار دەکرد
ڕێن
ئای خوایە لەوانەیە زۆر خۆڕاگر بێت خۆی برینەکان بۆخۆی ساڕێژ دەکات هیچ کچێک ناچێتە لای
زۆر دوور نەبوو لەمنەوە تەنیا چوار سیسەم بەینمان هەیە
بلووسەکەی هەڵدایەوە ئۆی نەفرەتیانە پشتی خوێنی لێدێ لارین بزەی بە فیز دەکات
چونکە توانیویەتی لەو کچە بباتەوە مم دەبێت چی ڕوویدابێت لەنێوانیان

"خەیاڵت بۆ کوێ فڕیوە ئایرین"

هایۆن وای وت کاتێک خۆی گۆڕیبوو هاتەوە بەرامبەرم دانیشت

"هایۆنا لەبەرچی ئەو دوو کچە شەڕ دەکەن"

پرسیم

" ئمم لارین و ڕێن
لەبەر زۆر شت تا دوو ساڵ زۆر بێکێشە بوون لەگەڵ یەکتر
لارین زۆر تێکەڵی خەڵکی نەدەبوو بەڵام کاتێک ڕێن هات سێ ساڵ پێش ئێستا

خۆشەویستی نێوان شیشەکانی زیندان(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now