" دەرمانەکانت بخۆ "
دووبارە ئەم پەرستارە بێزارکەرە وتی و وازم لێ ناهێنێت.." چەند جاری تر دەبێت دووبارەی بکەمەوە من شێت نیم تا دەرمانەکانم بخۆم وازم لێ بهێنن هەمووتان بەنەفرەت بن بڕۆن "
" دیارە تۆ بەم جۆرە تێناگەیت دەڕۆم بانگی پزیشکەکە دەکەم "
پەرستارەکە وتی و ڕۆشت..بەجەهەندەم هەمووتان بڕۆن و نەتوانن بێنەوە بەر چاوم جارێکی تر..
ئاهـ..ئەمە چی بوو من توشی بووم...
دڵنیام ئەوان شێتن بەڵام بەمن دەڵێن شێت تا شێتیەکەی خۆیان بشارنەوە..
باشە بۆچی من وام بەسەر هات لەهیچ شتێکم کەم نەبوو ئایا بێ ئاگایی خۆم هەڵەیەکم کردووە تا وام بەسەر بێت...
تەنها لەچەند چرکەیەک هەموو شتێک پێچەوانە بووەوە...
بێگومان من تاوانێکم کرد ئەو تاوانەش ئەوە بوو خێزانەکەمم خۆشنەویست سەرەڕای ئەو هەموو شتەی بۆ منیان دەکرد..
گەڕانەوە بۆ ڕابردوو
" بەسە ئەوە لابەرە من نامەوێت "
" یونگی کوڕم بەڵام ئەم جل و بەرگانە زۆر جوانن سەیریان بکە بەتایبەت بۆ تۆم داواکردوون چونکە دەزانم لەبەر تۆ زۆر جوانە "
دایکی وتی بەغەمباری و زەردەخەنەی شکاوی دەکرد بەڵکو بتوانێت دڵی کوڕەکەی ڕازی بکات.." بەسە هەوڵمەدە بەم جۆرە هەڵسوکەوت و قسانە دڵی من بەدەست بهێنیت و خۆشمبوێن ڕقم لێتانە "
یونگی وتی بەتوڕەیی و هاوارەوە.." یونگی کوڕم تکایە گوێم بۆ بگرە "
دایکی وتی کاتێک فرمێسک بەچاوی دا هاتە خوارەوە و دەلەرزی لەترسی ئەوەی کوڕە تاقانەکەی بەهۆی توڕەیەکەی ئازاری خۆی بدات.." گوێ بۆچی بگرم ها گوێ بۆ ئەوە بگرم چۆن چەندین ساڵ منتان جێ هێشت چۆن لە تەمەنی منداڵی خۆم بێبەشتان کردم لەسۆزی دایک و باوک بێبەشتان کردم گوێ بۆ ئەوە بگرم ها پێم بڵێ ئێستاش دوای چەندین ساڵ کەتەمەنم بۆتە حەڤدە ساڵ هاتوون بەزۆر منتان لای خۆتان داناوە دەڵێن ئێمە دایک و باوکی تۆین ؟!!!"
یونگی وتی بەتوڕەیی و هەرچی شتی دەوروبەری هەیە فڕێی دایە سەر زەویەکە..دایکە دڵ شکاوەکەش هیچی پێ نەدەکرا بێجگە لەگریان بەهێمی و دڵ شکانێکی نەبینراو کە وەک مردنێکی هێواش وابوو بۆی بێگومان ناخۆشترین هەستی هەبوو چ جۆرە دایکێک دەتوانێت دڵخۆش بێت و دڵی نەشکێت لەکاتێکدا پارچەیەک لە ڕوحی ڕقی لێی بێت ئەو منداڵەی کە نۆ مانگ لەزگی خۆی هەڵی گرتوە ڕقی لێی بێت هیوای مردنی بۆ بخوازێت بەهۆکاری ناخۆشیەکانی ژیانی خۆی بزانێت لەکاتێکدا هەموو کات هیوای باشترینی بۆ بخوازێت ئەو ئایا هەموو ئەمانە مردنێکی هێواش نین ئایا هەموو ئەمانە دڵ شکانێکی هێواش نین بۆچی دەبێت پارچەیەک لەڕوحی ڕقی لێی بێت لەکاتێکدا هیچ تاوانێکی نییە ئەو و هەمووکات هیوای دڵخۆشی بۆ خواستوە هەمووکات هیوای ئەوەی خواستوە کە کوڕەکەی ئەو باشترین بێت و هەرچی شتی چاکە بۆ کوڕەکەی بێت بەڵام وەک ئەوەی دەیبینێت ئەو هەوڵ و ماندوبونەی کە داویەتی بۆ ئەوەی دیاریەکی جوان پێشکەشی کوڕەکەی بکات بەزایە ڕۆشتوە و کوڕەکەی وا بیر دەکاتەوە ئەو شتانە بۆ ئەوەیە خۆی خۆشەویست بکات و دڵی بەدەست بهێنێت لەوانەشە ڕاست بکات چونکە هەموو دایک و باوکێک دەیانەوێت منداڵەکانیان ئەوانیان خۆشبوێت و گریانگیان پێ بدەن وە هەرگیزیش لەبیریان نەکەن..
YOU ARE READING
my hope
Contoone shot sope نوسەر : ساردۆنیا . ئەم وەنشۆتە بیرۆکەی خۆمە و تەواوی مافەکانی بۆ خۆم دەگەڕێتەوە بردنی هەر بیرۆکەیەک لێی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە .