Part 1

176 18 22
                                    

هانسۆن:لینا من ماندوو بووم با بگەڕێینەوە ماڵەوە
[وتی کاتێک ماندوو بوو بە هۆی ئەوەی کاتێکی زۆر ئەبوو لە بازاڕ ئەگەڕانو جلو بەرگیان ئەکڕی]
لینا:هاهــ وەڵایی منیش ماندوو بووم با بگەڕێنەوە
هانسۆن:دەی با بڕۆین
لینا:باش
ئەو زەرفانەی کە پێیان بوو لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دایان ناو هانسۆن چووە جێی شۆفێرو لیناش لە بەشەکەی تەنیشتی دانیشت
هانسۆن:لینا ئەبێت ئێوارە لای من بیت ناڕەزاییشم ناوێت
[وتی کاتێک نزیک ئەبوەوە لە ماڵی خۆیان]
لینا:ئاخر....
[قسەکەی پێ بڕدرا لە لایەن هانسۆنەوە]
هانسۆن:وتم ناڕەزاییم ناوێت دەی ئەوە گەیشتین
لینا:هەهــ باشە
تێبینی:هانسۆن بە تەنیا ئەژی خێزانەکەی مردوون وە لە لایەن خێزانێکی ترەوە بەخێو کراوە بەڵام کە زانی ئەوان خێزانی ڕاستەقینەی نین زۆر خەمی خواردو داوای لە ئەوان کرد کە ئەم تا ماوەیەک بە جیا بژیت ئەوانیش بە ناچاری ڕازیبوون بەڵام بەو مەرجەی کە لەو خانوە بمێنێتەوە کە ئەوان ئەیدەنێ نەوەک بڕواتە شوێنێکی ترو لێیان دوور بکەوێتەوە.

POV HANSON

بیرم کردەوە کە یۆنگیش بانگ بکەم تا نانمان لەگەڵ بخوات ئاهــ بیرم نەچێت یۆنگی خۆشەویستەکەمە بەڕاستی زۆر زۆرم خۆش ئەوێت.
من:لینا ئەڵێی چی بە یۆنگی بڵێم بێت؟
[پرسیم لە لینا چونکە بێگومان ئەگەر ئەو پێی خۆش نەبێت بانگی ناکەم]
لینا:ئا جا بۆ بانگی ناکەیت بانگی کە
دوای ئەوەی لینا پێی وتم کە ئاساییە ئەویش بێت ڕۆیشتم بەرەو مێزی هۆڵەکەو موبایلەکەم هەڵگرتو پەیوەندیم بە یۆنگی کرد

لە پەیوەندیەکە

من:سڵاو شەکرەکەم چۆنی
یۆنگی:سڵاو گیانەکەم باشم ئەگەر تۆش باشبیت
من:منیش باشم ئەوە بۆیە پەیوەندیم پێوە کردیت وتم ئێوارە بێیت بۆ ئێرە
یۆنگی:ئــم بێگومان دێم کاتێکی خۆش بەسەر ئەبەین😈
من:هههه خەیاڵەکانت هەڵوەشێنەوە چونکە لیناش لێرەیە😜
یۆنگی:ئاخــ بە نەفرەت بێت باش ویستم کاتێکی خۆش بەسەر بەرین
من:ئەبێ سوپاسی لینا بکەم
یۆنگی:دە باشە دەی جارێ بای دوایی ئەتبینمەوە
من:بای گیانەکەم

دوای پەیوەندیەکە

NO ONE POV

لینا:هان پێت وت؟[هان کورتکراوەی هانسۆنە]
هانسۆن:ئا پێم وت وتی دێم
لینا:زۆر باشــە کەواتە با بچین خواردنێک ئامادە بکەین

.
.
.
.
.

دوای ئەوەی کە خواردنەکانیان ئامادە کردو بەشێوەیەکی زۆر جوان مێزەکەیان ڕازاندەوە ئێستا چاوەڕێی یۆنگی ئەکەن وە لە دوای چاوەڕوانیەکی زۆر گوێبیستی دەنگی دەرگا بوون

هانسۆن:سوپاس بۆ خوا گەیشت
چوو دەرگاکە بکاتەوە
یۆنگی:سڵاو خۆشەویستم چۆنی
[وتی و باوەشی لە هانسۆن دا]
هانسۆن:سڵاو گیانەکەم باشم بەڕاستی زۆر بیرم ئەکردی
یۆنگی:منیش زۆر بیرم ئەکردیت
هانسۆن:باشە دەی چیتر لێرە مەوەستە با بچینە ژوورەوە

مرۆڤە دوو ڕوەکانWhere stories live. Discover now