POV HANSON
دوای ئەوەی سوبین ڕۆیشت منیش بڕیارم دا بڕۆمە باخچەیەک تا کەمێک مێشکم ئارامبێتەوە موبایلەکەم لەسەر مێزی هۆڵەکە هەڵگرتو چووم بەرەو دەرەوە دەرگاکەم داخستو کەوتمە ڕێ.....
واو ئێرە شوێنێکی زۆر خۆشە چوم دانیشتم
سەرم بەرز کردەوە سەیری ئاسمانم ئەکرد هەموو ئەو کاتانەم بیر هاتەوە کە لەگەڵ یۆنگی بەسەرمان بردبوو بەڕاستی ڕۆژانێکی خۆش بوو....
بە بێ ویستی خۆم فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە
هەستم کرد کەسێک لە تەنیشتم دانیشت
هیچ کاردانەوەیەکم نەبوو
کەسەکە:دیارە خەمێکی گەورەت هەیە
گوێم لە دەنگی بوو بۆم دەرکەوت کوڕێکە
چاوەکانم کردەوەو سەیرم کرد
کەسەکە:پێویست بە وەڵام ناکات هەر خۆی دیارە بە ڕوخسارتەوە
دووبارە قسەی کرد وابزانم پێویست ناکات من وەڵام بەمەوە بەڵام هەر ئەبێ وەڵامی بەمەوە
من:زۆر بێزارم هەموو کەسێک کە خۆشم ویست خیانەتیان لێ کردم بە نەفرەت بن
وام وت بە دەنگێکی لەرزیو
کەسەکە:پێویست ناکات خەم بخۆی من نازانم کێشەت چییە.....
من:خۆشەویستەکەم لەگەڵ نزیکترین هاوڕێم خیانەتیان لێ کردم
قسەکەم پێ بڕی ویستم نەگریم بەڵام لە کۆتاییا سەرکەوتوو.....نەبووم
کەسەکە:باشە بەهەر حاڵ لە بیریان کە من جیۆن جۆنگکوکم ئەتوانی وەک هاوڕێی خۆت قبووڵم کەیت
من:بمبوورە نامەوێت چیتر هاوڕێیەتی کەس بکەم
کاتێک ڕەتم کردەوە هەستم پێکرد کە خەمبار بوو بەڵام دەری نەخست
جۆنگکوک:باش
وتی بە خەمباری وای زۆر کیوتە
من:بەهەر حاڵ من ئەڕۆمە ماڵەوە
جۆنگکوک دەستی گرتم کاتێک هەڵسامەوە تا بڕۆم
کاتێک سەیرم کرد دەستی بەردام وا دیارە کەمێک شڵەژا هههه کەروێشک
جۆنگکوک:ئا بمبوورە وتم ئەوە ژمارەکەمە هەر کاتێک شتێکت پێویست بوو ئەتوانی بە من بڵێی
من:باشە سوپاس
ئەو کارتەم لێ وەرگرت کە ژمارەکەی لەسەر بوو کردمە گیرفانی پانتۆڵەکەم و ڕۆیشتم بەرەو ماڵەوە
.
.
.
کە گەیشتمە ماڵەوە چووم بەرەو ژوورەکەم جلێکی ماڵەوەم لەبەر کردو گەڕامەوە خوارەوە کەمێک خۆم خەریک کرد بە موبایلەکەمەوە گوێم لە دەنگی دەرگا بوو دڵنیام سوبینە
دەرگاکەم کردەوە
من:ئوپا بەخێر بێیتەوە
وام وت کاتێک باوەشم لێی دا
سوبین:سوپاس
ئەویش وەڵامی باوەشەکەمی دایەوە
END POVPOV SUBIN
بڕیارم دا کە لە دەرەوە نان بخۆین بۆیە بە هانسۆنم وت:هان بڕۆ خۆت ئامادە بکە ئەچینە دەرەوە نان ئەخۆین
هان:باشە ئوپا دە خولەکی تر ئامادە ئەبم
وتیو بزەیەکی بۆ کردم
دواتر ڕۆیشتە سەرەوە
دوای نزیکی پانزە خولەک هاتە خوارەوە بەڕاستی زۆر زۆر جوانە خوشکە تاقانەکەم
شێرتێکی زەردی لەبەر کردبوو کە قۆڵەکانی ڕووت بوونو بەشێوەی پەڕ پەڕە لەسەر شانیەوە بەشێکی شێرتەکەی هاتبووە خوارەوەو تەنورەیەکی ڕەشی کورتی لەبەر کردبوو کە وای کردبوو زیاتر جوان بێت وە جانتایەکی ڕەشو پێڵاوێک لە ڕەنگی شێرتەکەی...
هان:دەی ئوپا با بڕۆین
دواتر ڕۆیشتین بۆ ڕێستۆرانتێک دانیشتین هەستم کرد هانسۆن ئەیەوێت شتێک بڵێ
من:هان شتێک هەیە بتەوێت بیڵێی
هان:ئا لە ڕاستیا بەڵێ
من:ئادەی بە برای خۆتی بڵێ بزانم چییە
پێم وت کاتێک دەستی ئەوم گرت
هان:ئێهــ سوبین ئوپا ئەمڕۆ کە تۆ ڕۆیشتی بۆ کار منیش بڕیارم دا بڕۆمە باخچەیەک کەمێک پشوو بە مێشکم بەم ئیتر کوڕێک لە لام دانیشتو هەنێک قسەی بۆ کردم دواتر داوای کرد ببمە هاوڕێی بەڵام ڕەتم کردەوە چونکە وا بیرم ئەکردەوە کە ئەویش وەک هەر کەسێکی تر ئەبێ بەڵام خەمبار بوو ئێستا هەست ئەکەم کارێکی هەڵەم کردووە
دوای ئەوەی قسەکانی کرد تێگەیشتم کێشەی چییە
من:سەیرکە هانسۆن هەموو کەسێک وەک یەک نییە بۆیە من پێم باشە هاوڕێیەتیەکەی قبوڵ کەی بەڵام بۆستە ئەو ژمارەیەک شتێکی پێ نەداویت؟
هان:با ژمارەی خۆی پێدام
سوبین:ئێهـ زۆر باشە بەیانی بانگی کە بۆ شوێنێک داوای لێ بوردنی لێ بکــە
هان:وا ئەکەم سوپاس ئوپا
بزەیەکم بۆ کرد
END POV
YOU ARE READING
مرۆڤە دوو ڕوەکان
Fantasyپێویست ناڪات بـاوەڕ بە هەموو کەسێڪ بکەیتــ!! هەندێڪ جـار ئەو کەسەی زۆر باوەڕت پێی هەیە لەوانەیە بەشـێوەیەکــے تر بێت تۆ تەنها ڕوویەکی ئەبینی لەوانەشە کەسێکـے باش بێت بەڵام تۆ وەک ئەوانی تر سەیری بکەی بۆیه ئـاگـاداربـەهـــ‼️