Part 2

81 16 61
                                    

هەڵسا ڕۆیشت بەرەو موبایلەکەیو پەیوەندی کرد بە سوبین کرد واتە زڕ براکەی
هانسۆن:ســ..وبین تکایە وەرە بۆ ئێرە پێویستم پێتە
لە سەرەتای قسەکانی هەوڵی دا ئارام بێتەوە بەڵام لە کۆتاییدا خۆی پێ نەگیرا و گریا
سوبین:گیانی سوبین چی بووە ئێستا دێم
هانسۆن:تەنیا وەرە
بە گریانەوە و بەدەنگێکی شکاوەوە بە زەحمەت قسەی کرد
سوبین:باشە گیانی من ئێستا دێم
هانسۆن توانای نەبوو ماڵئاوایی بکات پەیوەندیەکەی کوژاندەوەو چووە هۆڵەکەو لەسەر قەنەفەکان دانیشت و باوەشی بە قاچەکانیا کرد
دوای نزیکی دە خولەک گوێ بیستی دەنگی دەرگا بوو

POV SUBIN

ڕۆیشتم بەرەو ماڵی هانسۆن بەڕاستی زۆر شڵەژاوم ئەبێت چی بوو بێت کاتێک گەیشتمە بەردەم دەرگا له دەرگام دا
END POV

POV HANSON

کاتێک گوێم لە دەنگی دەرگا بوو بە ڕاکردن چووم بەرەو دەرگاکە کاتێک دەرگاکەم کردەوە بێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکەم خۆم هەڵدایە باوەشی سوبین
تاوەکو هیچ نەبێت کەمێک لە خەمەکانم کەم ببێتەوە بەڕاستی تاکە کەس کە لە باوەشیا ئارام ببمەوە سوبینە وە تاکە کەسیشه کە لە من تێ ئەگات
END POV

سوبین:تاقانەکەی من هێمن بەرەوە
(وای وت کاتێک باوەشی بە هانسۆن کردبوو دەستی بە قژیا ئەهێنا)
هان:بۆچی بۆچی هەموان خیانەتم لێ ئەکەن بۆ کەس منی خۆش ناوێت هەموان لە بەرامبەرم خۆیان بە کەسێکی باش دەر ئەخەنو دواتر لە پشتەوە خەنجەرم لێ ئەدەن
(هەموو ئەم قسانەی بە گریانەوە وت)
سوبین:من قوربانی تۆ بم تاقانەکەم چۆن کەس خۆشی ناوێیت تۆ تاقانەکەی منیت
دواتر چونە ژوورەوەو لەسەر قەنەفەکان دانیشتبون
سوبین باوەشی کردبوو بە هانسۆنا
سوبین:دەی خوشکە نازدارەکەم پێم بڵێ چ نەفرەتیەک ئازاری داویت
هانسۆن:سوبین ئەویش خیانەتی لێ کردم پشتی تێ کردم ئەو هەموو خۆشەویستیەی کە بۆ ئەو هەمبوو هەمووی پشتگوێ خست و نـــ...نزیکترین هاوڕێم لەگەڵ خۆشەویستەکەم خیانەتیان لێ کردم بە نەفرەت بن
(تەواوی قسەکانی کرد تا ئەهات زیاتر ئەگریاو هەنسکی زیاتری ئەدا بەشێوەیەک کە هەر کەسێک بیبینیایە بەزەیی پیایا ئەهاتەوە)
وە سوبینیش تێ گەیشت کە کێشەی هان چییە
سوبین:باشە تاقانەکەی من بیری لێ مەکەرەوە چیتر مەگری دەی ئادەی سەیرم کە
(ئەم قسانەی کردو لە کۆتاییا کەمێک هانسۆنی دوور خستەوەو دەستی بە ڕوومەتیا ئەهێناو فرمێسکەکانی بۆ ئەسڕی)
سوبین:ئای دە بەسە خوشکە نازدارەکەم بەخوا منیش ئەگریم دەی بەسە
هانسۆن:بــ..بــ.باش
سوبین:نا ئاوا نابێ ئادەی زەردەخەنەیەکم بۆ بکە
هانسۆن زەردەخەنەیەکی بۆ کرد و لە سوبین نزیک بووەوە
هانسۆن:سـ..سوبین من وەک خوشکێکم بۆت
سوبین:ئەو قسەیە چییە؟تۆ تاقانەکەی منی تۆ خوشکە نازدارەکەی منیت بۆ هەمیشەش هەر وا ئەبیت
هانسۆن:زۆر سوپاس ئوپا بەڕاستی تۆ نەبویتایە نەم ئەزانی چی بکەم
کەمێک دوور کەوتەوە لە باوەشی سوبینو ماچی ڕومەتی کرد
سوبین:ئەرکی سەر شانمە گیانەکەم دەی ئێستاش وەرە با بڕۆینە سەرەوە بخەوین
هانسۆن:نا قەینا تۆ بڕۆ
سوبین:نا نا شتی وا نییە ناڕۆم بەس لای ماڵەوەمان نەم وتوە هاتوم بۆ ئێرە با تەلەفون بۆ باوکم بکەم پێی بڵێم تا خەمیان نەبێ
هانسۆن:باش بەس پێیان مەڵێ چی ڕویداوە
سوبین:خەمت نەبێت
دوای کەمێک سوبین گەڕایەوە
سوبین:دەی هان با بڕۆین بخەوین
هانسۆن:باش
سوبین ویستی بڕواتە ژورێکی تر
هانسۆن:ئا ئێ ئەوە هینە
سوبین برۆیەکی بەرز کردەوە بە مانای پرسیار
هانسۆن:ئەڵێم وەرە لای من بخەوە
لە کۆتاییا بە دەستی پشتی ملی خوراند
سوبین:ئا تۆ وا بڵێ تۆ چۆنت پێ خۆش بێ وا ئەکەم
بزەیەکی کرد
دواتر چونە ژورەکەی هانسۆنو لە باوەشی یەکترا خەوتن

بەیانی

POV SUBIN

چاوم کردەوە خوشکەکەم خەوتبو ئا ڕاستە ئەو خوشکی ڕاستەقینەم نییە بەڵام هەمیشە وەک خوشکە بچوکەکەم وا بووە زۆر زۆرم خۆش ئەوێت

END POV

POV HANSON

کاتێک خەبەرم بوەوە بینیم کاتژمێر نۆیە پێم وابێ
سوبینیش هەستاوە چوم گەرماوێکم کردو جلەکانم گۆڕی بۆ پانتۆڵێکی ڕەشی کورت و بۆدیەکی پەمەیی کاڵ کەمێک درێژ کە بە نزیکەیی تا لای ڕانم ئەبوو دواتر چومە خوارەوە
ئۆو پێموابێ سوبین خواردنی ئامادە کردووە
چومە پێشەوە
من:ئۆو برا شیرینەکەم خواردنی ئــامادە کردووە
سوبین:شیرینەکەی من هەستاوە دەی وەرە نانەکەمان بخۆین

END POV

لە کاتی نان خواردن
سوبین:هان
هان:بەڵێ
سوبین:ئەتەوێت چی بکەیت
هان:نازانم بەڵام نامەوێت هیچ کامێکیان ببینم
سوبین:ئهـــم کارێکی باش ئەکەیت
هان بزەیەکی کرد
د

وای ئەوەی کە نانەکەیان خوارد قاپەکانیان کۆ کردەوەو شۆردیانن
وە شتێکم بیر نەچێت باوکی سوبین کۆمپانیایەکی جلو بەرگی هەیە وە سوبینو هانسۆنیش لەوێ کار ئەکەن
هان:ئــا ئوپــا بیرمان چوو ئەمڕۆ پێویستە بچینە کۆمپانیا
سوبین:گیانی ئوپا من بیرم نەچووە ئەچم بەس تۆ نابێت بێیت پشوو بەو بڕۆ دەرەوە
هان:ئێ بۆ دە با منیش بێم
سوبین:نابێت
هان:باش
سوبین:دەی من ڕۆیشتم
ڕۆیشت بەرەو دەرگاکە بەڵام پێش ئەوەی بڕوا...!
هانسۆن ڕایکردو باوەشی لێدا وە بێگومان سوبینیش هەمان کاری کرد
هان:زۆر زۆر سوپاس بۆ هەموو شتێک بۆ ئەوەی کە لەگەڵم بوویت
سوبین:سوپاسی ناوێت
هان:باشــە بەس بیرت نەچێت ئێوارە وەرەوە بەیەکەوە ئەچینە دەرەوە نان ئەخۆین
سوبین:باشە هەر کە لە کار تەواو بووم دێم دەی با بڕۆم
هان:باایی
سوبین:بای
.
.
ئا بۆستن بەخوا منیش تاقەتم نەما بایی😂
نا نا وەرە بۆ کوێ ئەڕۆی خوشکی جوانم ڤۆتو کۆمێنتی جوانم بۆ بەجێ بهێڵە ئینجا باش؟🥺
جا واتپادەکەم کێشەیەکی هەبوو نەم ئەتوانی پارتی تازە پۆست بکەم ئەگەر نا زووتر پۆستم ئەکرد👀
دەی تەواو منیش زۆر بای تان ئەکەم😁👋
٧٦٦وشە

مرۆڤە دوو ڕوەکانWhere stories live. Discover now