بەخوا ڤۆت ئەکەم......تازە سوێنت خواردوە خەتای من نیە 😌😂....
با دەست پێبکەین 😉
.
.
...ئای من چەند گەمژەم بێگوومان ئەمانە چاوەڕێی ئەو کوڕەن کە نایۆن باسی کردبوو....
.
چاوەڕوانیەکە زوری نەخایاند ..ئەوکاتەی کە سەیارەیەکی گرانبەها لە بەردەم درگای زانکۆکە وەستا وە ئەوکەسەی ناوی کاتێ کە دابەزی..نا نا با ڕاستر بڵێم ئەو حۆریەی ناوی کاتێ کە دابەزی هەموو چاوەکان لە سەر ئەو بون کچەکان بە تامەزرۆییەوە سێریان دەکرد تەنانەت ئەو کچانەشی کە لەگەڵ خۆشەویستەکانیان بوون بەو شێوەیە سێریان دەکرد هەندێ لە کوڕەکان بە ڕقەوە سێریان دەکرد وەک بڵێی ئەم هات ئیتر بازاڕی ئەوان نەما هاهاها هەندێ لە کوڕەکانی تریش کاتێ کە سێریان دەکرد گومانیان لە وە هەبوو کە گەی بن هههه (ببورن بۆ ئەو وشەیە)..
ناوت لە پەنجەرەکەوە سێری دەکردوو ئەم دیمەنانەی هەموو دەبینی ..
your pov
جوانە بەڵام دیارە تەنها لە دورەوە جوانە من دڵنیام لە نزیکەوە ناشرینە ...
.
.
.
دەرز دەستی پێکرد وە ئەوانیش هاتنە ژورەوە ..گوێم لە کچەکان بوو کاتێ قسەیان بۆ یەکتر دەکرد یەکێک دەیوت بینیتان چۆن سێری منی دەکرد یەکیکیش وتی زەردەخەنەی بۆ من کرد ..من دەمزانی ئەوان درۆ بۆ یەکتری دەکەن بەم درۆیانە دڵی خۆیان خۆش دەکەن ...زۆری نەبرد ئەو کوڕەش هاتە ژورەوە.. لەگەڵ چەند کوڕێکدا بوو ..هەر زوو هاوڕێی بۆ خۆی پەیا کردبوو بێگومان بۆ کەسێکی وەکو ئەو زوڕ ئاسانە هاوڕێ پەیا کردن... کاتێ لە نزیکەوە بینیم بۆ ساتێک شۆک بووم ..
your pov
ئای خوایە گیان تۆ ئەم مرۆڤەت چەندە بە جوانی دروست کردوە..ئەمە حۆری چ دەریایەکە؟؟
.
لەناکاو لەناو بیرکردنەوەکانت هاتیتە دەرەوە ئەو کاتەی کە ئەو کوڕەت بینی لە تەنیشت تۆوە دانیشت تۆ شۆک بویت
your pov
بۆچی لە تەنیشت منەوە دانیشت ؟ خۆ جێی بەتاڵی تریش هەبوو !
ئایا ئەو سەرسامی منە!؟😳...نا نا ناوت گەمژە مەبە تەنها لەبەر ئەوەی ڕوخسارم جوانە بۆیە دەیەوێت لێم نزیک بێتەوە.. ئاییی ناوتی بێ عقل ئەوە تەنها دانیشتنێکی ئاساییە بۆچی وا بیر دەکەیتەوە تەواو تەواو ...زۆر ئاسای دەبمەوە وەک پێشتر با هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژم ...
.ئەو کوڕە بە سادەی سێرێکی کردم ئەو کاتانەی هەناسەم هەڵدەمژیو دەم دایەوە ئەو ئاگای لەوە نیە کە چ دۆزەخێک ڕوو دەدات لە ناخمدا 😅
هێزم دایە خۆم تا زۆر بە سادەی پرسیاری لێ بکەم .
ناوت:ئەتوانم بزانم بۆچی لە تەنیشت منەوە دانیشتویت بەڵکو من حەزنەکەم .
ئەو کورە:پێکەنینێکی بچوکی کردو وتی من کاتێ تۆم بینی پێم وابوو وەک کچەکانی تر نیت کە بەبەردەوامی لە نزیکمن بۆیە بەلامەوە ئاسای بوو لەلاتا دانیشم بەڵام گەر تۆش وەک ئەوانی ئەوا من....قسەکەی پێبڕا لەلایەن ناوتەوە
ناوت:ئێ نا هەرگیز من وەکو ئەوان نیم بۆیە دەتوانیت دانیشیت .....
ئای لەوە تەنها بە قسەیەک منی ڕازی کرد ئەمە چ قۆزێکی فێڵبازە... (ناوت لە مێشکی خۆیدا وای دەوت)
.
.
تێپەڕینی کات
.
.
تۆ لە ڕێگادا بویت بەرەو ماڵەوە بەڵام ئەوە کاری هەموو کاتێکی تۆیە کە ئەو کاتەی لە زانکۆ تەواو ئەبیت ئەچیت بۆ خەڵوەتگای پیری ..دەچیتە لای ئەو کەسە پیرو پەککەوتانە کە لە یاد کراون .. یارمەتیان دەدەیت قسەیان بۆ دەکەیتو دەیان خەیتە پێکەنین ئەوان تۆیان زۆر خۆش دەوێت وە تۆش بە هەمان شێوە....وە کاتی ئەوە هاتبوو کە ماڵ ئاواییان لێ بکەیتو بڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە
یەکێکیان:کچم ئێمە زۆر خەمی تۆمانە تۆ کچێکی جوانیت دەبێت ئەگات لە خۆت بیت
یەکێکی تریش:کاتی ئەوە نەهاتوە کە خۆشەویستێکت هەبێ ؟ کەسێک کە ئاگای لێت بێت
ناوت:ئاییی ئەوەی ئێوە باسی دەکەن پاسەوانە نەک خۆشەویست.. هەر خۆی بەڵێنتان پێ ئەیەم ئەو کوڕەی کە خۆشم ویست یەکسەر بیهێنم بۆلای ئێوەو بە ئێوەی بناسێنم 😊
.
.
کاتێ بەڕێگادا دەڕۆشتم بۆ ماڵ هەستم بە کەسێک کرد کە جانتاکەی لە شان ڕاکێشام ....ئەو زۆر خێرا بو من هیچم لە دەست نەهات جگە لەهاوار کردنو داوای یارمەتی کردن ....بۆم گرنگ نیە کە پارە یان مۆبایل یان هەرشتێکی تری تیابێت تەنها یەک شت لە ناو جانتاکەم بۆ من زۆر گرنگە کە ڕەنگە دوبارە شتێکی گرنگی ژیانم لە دەست بدەم.
ئایا ئەو شتە چیە کە ئەونە بۆ ناوت گرنگە؟
ئایا کێ یارمەتی دەدات؟
لەگەڵ جونکووک چۆن یەک دەناسن و دەبنە هاوڕێو زیاتریش؟
هەموو ئەمانەو زیاتر چاوەڕێی پارتی داهاتوو بنخۆشمەوێن💫🥺💖🥰
ڤۆت ڤۆت پلیییززززز 🥺🥺
YOU ARE READING
هۆگربوونێکی سەیر
Romanceهەندێکات وا ڕەفتار دەکات کە منی خۆشدەوێت،گرنگیم پێ دەدات،غیرەم لێ دەکات ...هەندێکاتیش تەنها وەک هاوڕێیەکە لە گەڵم هیچی تر نا...هەندێکاتیش تەنانەت سێریشم ناکات گرنگیم پێ نادات...ئای خوایەگیان بەتەواوی سەیرە ..سەری لە هەستەکانم تێکداوە .. 2020 دەستی پ...