vote vote
vote
.
.
.your pove
من کاتێ زانکۆ تەواو دەبێت دەڕۆمە خەڵوەتگەکە بەڵام ئێستا ناونیشانی ماڵەوەمان بەم کوڕە داوە تەواو کێشە نیە لەوێوە دەڕۆم
.
.
جونکووک تۆی گەیاندە ماڵەوە کاتێ کە دابەزیت
ناوت:بەڕاستی سوپاست دەکەم پێم بڵێ چۆن دەتوانم چاکەکەت بدەمەوە
جونکووک:پێویست بە سوپاس ناکات هەر کەسێکی تریش بوایە هەرهەمان کاری دەکرد
ناوت:نەخێر وانیە کێ تاقەتی هەیە بەم سەرمایە ڕێگاکەی خۆی ئاوا درێژ بکاتەوە (لە مێشکی خۆتدا......ئای ئەوە من چی ئەڵێم هەر لە خۆمەوە نازانم بۆچی حەزدەکەم زۆرتر قسەی لەگەڵدا بکەم بەهەر حاڵ دەمی خۆم بگرم باشترە تا قسەیەکم بەهەڵە لە دەم دەرنەچوە ههه)
جونکووک :بەهەر حال
ناوت:ئم....تۆ چاوەڕێت دەکرد جونکووک بڕوات هەر کە ڕۆشت بە بێ یەکو دو ڕاستەوخۆ ڕۆشتی بۆ خەڵوەتگەکە
jungkook
من لە ترافیک وەستا بووم کاتێ ئەو کچەم بینی کە دەپەڕێتەوە
ئای لەوە ئەوە بۆ کوێ دەڕوات مەگەر ئەوە ماڵیان نەبوو یانیش درۆی لەگەڵ مندا کردوە باشە چ هۆکارێک هەیە کە درۆ لەگەڵ من بکات ..... بڕیارم دا کە دوای کەوم نازانم بۆچی بەڵام هەستێک هەبوو لە ناخم دا دەی وت وابکە....
nawtکاتێ ڕۆشتم ئەوان زۆر دڵخۆش بوون بە بینینم وە پرسیاریان لێکردم بۆچی وا درەنگ هاتم حەزم نەکرد پیانبڵێم کە چەترم لەبیر کردبوو وە تەڕوتلیس بومو تەکسیشم دەست ناکەوت دواتر سواری سەیارەی کەسێک بووم کە تەنانەت ناشزانم ناوی چیە ...دەزانم گەر وابڵێم ئەوان زۆۆر نیگەران دەبن وە نەشم دەویست درۆیان لەگەڵا بکەم بۆیە بابەتەکەم گۆڕی.....ئای دەزانن دنیا زۆر ساردی کردوە ساڵی پار کەمتر سارد بوو...(هەرنازانم ئەوە چیبوو وتم بەڵام گرنگ ئەوەیە خۆم دزیەوە لە پرسیارەکە😁) .....
jungkook
کاتێ ڕۆشتمە ژورەوە ئەو کچەم بینی کە چۆن لەگەڵ ئەو کەسە پیرانەدا قسە دەکات و دڵی ئەوان خۆش دەکات وە چۆن پێدەکەنێ واھ بەڕاستی پێکەنینێکی ئەفسوناوی هەیە ..بۆ ساتێک ویستم بڕۆم بۆلای بەڵام ترسام بۆیە گەڕامە دواوە (ڤیۆ:ڕەنگە بڵێن بۆچی جونکووک ترسا؟..ئەوەش نهێنی چیرۆکەکەیە تاکۆتای لە گەڵم بن دەزانن 😊).....دواتر دوبارە ئەو هەستە سەیرە یان بڵێم ئەو دەنگە سەیرە لە ناخم دا دروست بوو کە دەیوت ...بڕۆ بۆلای . بڕۆ بۆلای .(ڤیۆ:فیلمی هیندیە هاهاها)وەمن وام کرد ...وتم :ئای زۆر عەیبە کە بەبێ من هاتوی بۆ ئێرە .....نازانم بۆچی وام وت بەڵام ئەوە تاکە شت بوو کە لە دەمم هاتە دەرەوە ..
.
.
.
.
ناوت کاتێ جونکووکی بینی شۆک بوو ..باشە ئەوە چیەکات لێرە
ناوت:تۆ!!
جونکووک:بەڵێ من
یەکێک لە پیرە پیاوەکان:ئای کچم بتوتایە لەبەر خۆشەویستەکەم دوا کەوتم بێگومان زۆر بەلامانەوە ئاسای بوو تا ئەوەی بابەتەکە بگۆڕی وە خۆشەویستێکی قۆزیشت هەیە ...
من زۆۆر شەرمم کرد کاتێ ئەو مامەیە وای وت
ناوت:نانا نەخێر ئێمە خۆشەویست نین ئێمە تەنها...(تەنها چی ئێمە تەنانەت ناوی یەکتریش نازانین )
جونکووک:ئێمە تەنها هاوڕێین..
یەکێکی کە:بەڵام ئێوە زۆۆر جوانن پێکەوە هەرکەسێک بتان بینێت وا دەزانێت خۆشەویستن
من زۆۆر شەرمم کرد ڕوخسارم سور بوبو وە کاتێ سێری جونکووکم کرد ڕوخسارێکی ترساو بوو لەوکاتەدا کە گوێی لە قسەکانی ئەو پیاوە بوو ..نازانم بۆچی وابوو ئایە ئەو پیاوە شتێکی ترسناکی وت من گوێم لێ نەبوو یان چی ........بەهەرحاڵ کەمێک کات تێپەڕی ...
YOU ARE READING
هۆگربوونێکی سەیر
Romanceهەندێکات وا ڕەفتار دەکات کە منی خۆشدەوێت،گرنگیم پێ دەدات،غیرەم لێ دەکات ...هەندێکاتیش تەنها وەک هاوڕێیەکە لە گەڵم هیچی تر نا...هەندێکاتیش تەنانەت سێریشم ناکات گرنگیم پێ نادات...ئای خوایەگیان بەتەواوی سەیرە ..سەری لە هەستەکانم تێکداوە .. 2020 دەستی پ...