سڵاو چۆنن ...ئەزانم ماوەیەکی زۆرە پارتم دانەناوە بەس وەڵای مشغوڵی زانکۆ و شتی ترم بەهەرحاڵ بادەست پێ بکەین
vote please🥺ڕۆژێکی نوێ دەستی پێکرد من وەک ڕۆژانی تر هەستام لەخەو چی نانا ئەم ڕۆژە جیاوازە هەرگیز وەک ڕۆژانی تر نیە بۆچی چونکە من ئێستا هاوڕێی جونکووکم ئای خوایە گیان بەڕاستی زۆر دڵ خوشم .....
باشە من چی بکەمە بەرم ئەمەیان ئەوەیان ئەی ناوتی گەمژە تەنها ڕۆژێکی ئاساییە بۆ وا خۆت تێکداوە بەهەر حاڵ هەر ئەم جلە سادەیە دەکەموو تەواو
تا ڕۆشتم بۆ زانکۆ من هەر لە مێشکی خۆمدا بیرم دەکردەوەو پێدەکەنیم ...باشە تۆ بڵێی ئەمڕۆ چی ڕوبدات بەڕاستی من زۆر بە تامەزرۆییەوە چاوڕێم دەمەوێت زوو ئەو ڕوخسارە فریشتەی ببینم ..ئاھ ئەوە گەیشتم هەر کە چوم ڕاستەوخۆ چاوم کەوتە سەر ئەو بەڵام بێگومان من یەکسەر نەچوم بۆلای ئەو لەکاتێکدا کە قاچەکانم دەیویست بڕۆم بۆلای ئەو دەستم دەیویست سڵاوی لێبکات دەمم دەیویست بڵێت بەیانی باش گوێم دەیویست چاوەڕێی وەڵامی ئەو بکات چاوم دەیویست ڕوخساری ئەو بەس ببینێت بەڵام نا من وامنەکرد چونکە ئەوە هەرهەمان شت بوو کە کچەکانی تر دەیان کرد منیش نەم دەویست وەک ئەوان بم ..بیرتانە جونکووک پێمی وت کە( من وەک کچەکانی تر نیم)...بەڵێ لەڕاستیشدا گەر وەک ئەوانیش بم دەبێت وا خۆم دەرخەم کە وەک ئەوان نیم هەر خۆی ئەوە ئاسانە بۆم چونکە من پێشتریش هەر وابووم گرنگیم بەو کوڕانە نەدەدا کە لە نزیکمن بەڵام ئەوە کێشەکەیە کە من بۆ جونکووک گەر بە ساردیش مامەڵی لەگەڵا بکە دڵم دەیەوێت گەرم بێت لەگەڵی باشە بۆ
بۆجونکووک وانیم ؟دەکرێ هۆکارەکە ئەوە بێت کە من ئەو بە کوڕ دانانێم بەڵکو بە حۆری دادەنێم 😅
بەهەرحاڵ بێ ئەوەی بچم بۆلای جونکووک چووم بۆلای لیساو نایۆن بەیانی باشم لێکردنو کەمێک قسەمان کرد بۆ خۆمان...لەپاش قسەکردنێکی زۆرو پێکەنین لەگەڵ لیسا نایۆن چووم لە تەنیشت جونکووک دانیشتم زۆر بەسادەی وتم بەیانی باش هاوڕێ
جونکووک:ئۆو بەیانی باش چۆنی
ناوت :من زۆر باشم(چۆن باش نابم گەر لەتەنشتی ئەلتۆی حۆریدا بم😂)تۆ چۆنی ..(ئەم ناوتەش خەریکە خوێڕی ئەبێت جەماعەت هههه)
جونکووک:منیش باشمتەواو بوونی زانکۆ
جونکووک: ناوت ئایا دەڕۆیت بۆ خەڵوەتگەکە ؟
ناوت:بەڵێ بۆچی
جونکووک:منیش یەم لەگەڵتە
ناوت:چ پێویست بە تۆ دەکات خۆم دەڕۆم
جونکووک:چیە خۆ لەبەر تۆ نایەم،😒...تەنها منیش حەزم لە یارمەتی دانی خەڵکیە نابێت هم؟ هەم زۆرباشیشە بۆم چونکە بێزار بووم لەوەی ڕۆژانە هەمان شت دوبارە بکەمەوە دەمەوێت هەندێک گۆانکاری بکەم ئیتر بۆ ئەمەش پێویستم بە تۆ دەبێتئای خوایەگیان ئەوە من خەو دەبینم دەی ناوت دەبێت زور ئاسای بیت
ناوت:ئحم جا بۆچی من
جونکووک:ئەی تۆ هاوڕێم نیت؟
ناوت:ئای لە تۆ باشە یارمتیت دەدەم بەڵام من پێویست دەکات چی بکم ؟؟؟ بۆستە با بیر بکەمەوە ئمممممم🤔
YOU ARE READING
هۆگربوونێکی سەیر
Romanceهەندێکات وا ڕەفتار دەکات کە منی خۆشدەوێت،گرنگیم پێ دەدات،غیرەم لێ دەکات ...هەندێکاتیش تەنها وەک هاوڕێیەکە لە گەڵم هیچی تر نا...هەندێکاتیش تەنانەت سێریشم ناکات گرنگیم پێ نادات...ئای خوایەگیان بەتەواوی سەیرە ..سەری لە هەستەکانم تێکداوە .. 2020 دەستی پ...