𝑺𝒂𝒓𝒂𝒏𝒈 𝑷𝒐𝒗:
زەردەخەنە کەوتە سەر لێوانم لە کاتێکدا ئەو وشانە دووبارە دەبوویەوە لەنێو مێشکمدا.، بەڵام زەردەخەنە هێمن و پڕ هەستەکەم نەما کاتێک کە ئەوم بینی لەوبەری شەقامەمەوە لەبەردەمم تۆزێک دوور وەستابوو و سەرنجی لەسەر من نەبوو...... بەڵام بوەستە ئەو بە تەنیا نیە
ئەوە تایهیۆنگ بوو!.....من لە ئێستادا خۆشەویستەکەم لەگەڵ کچێکی تردا دەبینم لە دەرەوە پیاسە دەکەن لەکاتێکدا بە منی وت زۆر سەرقاڵە بەهۆی کارەکانی کۆمپانیا
واهەست دەکەم بیناییم لێڵ بووە بەهۆی زۆری فرمێسک ڕشتن
"نا....نەخێر.،ئایە ئەمە بەڕاستی روودەدات؟"
بەچرپەوە بەخۆمم دەوت لەکاتێکدا زمانم تەتەڵەی دەکرد " بۆچی؟...بۆچی تایهیۆنگ؟....ئایە من بەس نەبووم بۆتۆ؟"دەبوایە بتوانم دان بە خۆمدا بگرم بینایم ڕێک بخەمەوە و فرمێسکەکانم بوەستێنم تا ئەو کچە ببینم و بزانم کە کێیە
بێگومان..... ئەوە زۆر ڕوون بوو...ئەو...ئەو ئیرنێ بوو باشترین هاوڕێکەی خۆم بوو....من ئێستا باوەڕ بە چاوەکانم ناکەم بەوەی کە دەیبینێت.....چ نەفرەتییەک لێرە ڕوودەدات؟!.....نەفرەت لە خۆت و هاوڕێیەتیەکەت بێت ئیرنێی بێنرخ!
"ئایە تای بەم زووانە من جێدەهێڵێت؟!"
بە گریانەوە بەخۆمم وت بەر لەوەی لەوێدا ڕابکەم و ئەوان جێبهێڵمخەریکە بەرەو ماڵەوە ڕادەکەم....وەک شێت ڕادەکەم و فرمێسکەکانم دەکەونە خوارەوە کە لەگەڵ بەرکەوتنی بایە ساردەکە هەستێکی ناخۆشم پێدەدات بە جۆرێک کە وام لێدەکات بلەرزم لە ساردیەکەیدا
لەکۆتایەکەی گەشتمە ماڵەوە....ئەو ماڵەی من و تایهیۆنگ تێیدا دەمێنینەوە...،بە خێرایی جلەکانم گۆڕی و خوانی ئێوارەم ئامادە کرد.، دوای بیست و سێ خولەک تای گەڕایەوە ماڵەوە
"سارانگ من لە ماڵەوەم"
گوێم لێبوو کە بە دەنگی بەرز وای وت تا من گوێم لێیبێتبەخێرایی بەرەو نهۆمی خوارەوە رام کرد.، بەڵام نەفرەت....تای منی گرت
تای" سارانگ؟...تۆ چیت بەسەر هاتووە؟...بۆچی لووتت سوور هەڵگەڕاوە؟!....ئایە تۆ گریاوی؟!"
ئەو بە گرینگی پێدانەوە پرسی
YOU ARE READING
𝐐𝐮𝐢𝐞𝐭 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)
Fanfictionمن بێدەنگیم هەڵبژارد ئەم چیرۆکە ئینگلیزیە و من تەنیا کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە و هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەری ڕاستەقینەی چیرۆکەکە بەناوی 𝐲𝐮𝐧𝐠𝐛𝐞𝐥@ من تەنیا وەرم گێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردیⒸ︎ بەرگە ناوازەکەی لە دروستکراوی 𝐬𝐚𝐢𝐚𝐤𝐚𝐦𝐚�...