چیرۆکی شاژنی خوێن بەشی پێنج [وەرزی یەکەم]

371 16 7
                                    

بەشی ٥ وەرزی یەکەم
ڕۆژی دواتر...
کاتژمێر ٠٦:٤٢ بەیانی

تای: بۆچی وا دواکەوتن؟!
دی ئۆ: چێن وتی ئەڕۆنە لای لەی دواتر دێن
تای: هیۆنگیش لەگەڵیانە؟؟ ﴿مەبەستی بەیکهیۆنە﴾
جیمین: بەڵێ

دی ئۆ: ئەوە گەیشتن
چێن: بمانبورن لەی درەنگ خەبەری بوویەوە
تای: کێشە نیە بابڕۆین

T.B//جین شۆفێری ئامادە کردووە بۆیان چونکە هیچ کام لە کوڕەکان مۆڵەتی شۆفێریان نییە
ـــــــــــــــــ
کاتژمێر ٠٨:٣٤ی پێش نیوەڕۆ
جیمین: من خەوم دێت
لەی: ئێمە بۆ خەوتن نەهاتووین
بەیکهیۆن: ڕاستە
هەموویان پێکەنین لەوکاتەیا لەسەر پردێک بوون و ڕووبارێکی زۆر گەورە بەژێریا تێئەپەری لەناکاو هەموویان هاواریان کرد!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتژمێر ٠٤:١٠ ی پاش نیوەڕۆ
کچەکان لەنێو بازاڕ و شوێنە ناوازەکانی سیئۆلدا ئەگەڕان و دڵخۆش بوون چونکە ماوەیەکی زۆرە پێکەوە نەهاتونەتە دەرەوە

مۆمۆ: ئاهـ هەست بە ماندووبوون ئەکەم
تزویو: واا تۆ هەمووکاتەکە تەنیا دانیشت بوویت بۆچی ماندوو بویت؟!
جێنی: ڕاستە تۆ تەنیا دانیشت بوویت ئەوکاتەی ڕۆشتینە شاری یاری و ئەو کاتەش کە ڕۆشتین جل بکڕین تۆ لە کافێیەکە بوویت
مۆمۆ: یااا ئێوە زۆر خراپن من تەنیا کەمێک دانیشتم
هەموویان پێکەنین..
سانا: کچینە ئێوە پەیوەندیتان بە کوڕەکانەوە کردووە؟!
میسوون: من پەیوەندیم بە جیمین و چێنەوە کرد بەڵام وەڵامیان نەدایەوە
جێنی: منیش بۆ تای و بەیکهیۆنم کرد بەڵام ئەوانیش وەڵامیان نەدایەوە
تزویو: لەی کاتژمێر ٨ پەیوەندی کرد هێشتا نەگەشتبوون
سانا: هەست بە دوودڵی ئەکەم نەکا شتێکیان بەسەر هاتبێ
جێنی: ناوامەڵێ
سانا: بەڵام بۆچی وەڵامی پەیوەندیەکان نادەنەوە
جێنی: لەوانەیە مۆبایلەکانیان کوژابێتەوە
میسوون: جیمین هەمووکات شەحنی[نازانم هەمووتان وای پێئەڵێن!!] پێیە مەحاڵە مۆبایلی کوژابێتەوە
جێنی: ئاا ئێستا منیش زۆر دوودڵم
میسوون: با دووبارە هەوڵبدەینەوە بەڵکو وەڵام بدەنەوە
ـــــــــــــــــ
جێنی و ئەوانی تر پەیوەندیان بە کوڕەکانەوە ئەکرد بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو

میسوون: ئێستا چی بکەین؟! ئەگەر شتێکیان بەسەر هاتبێ
جێنی: بۆچی ئێمەش نەڕۆین
میسوون: بۆ کوێ؟!
جێنی: هەمان ئەو شوێنەی کە کوڕەکانی لێن
میسوون: بەڵام...
سانا: بەڵام و شت نییە ئەبێ دڵنیا بینەوە کە سەلامەتن هەم دووکاتژمێر ئەخایەنێت تاکو بگەینە ئەوێ پەیوەندی بە کەسێکەوە ئەکەین تاکو ئاگاداربن کە ڕۆشتوین ئەگەر بە خێرایی بڕۆین کاتژمێر و نیوێک کەمتر ئەخایەنێت بۆیە پەلەبکەن
کچەکانی تر: باشە
ــــــــــــــــــ
ئێستا کچەکان بە ڕێگاوەن جێنی پەیوەندی بە جینەوەکرد بەڵام تەنیا وتی ئەیانەوێ بۆکات بەسەربردن بڕۆن کچەکانی تریش هەمان کاریان کرد تاکو خێزانەکانیان نەترسن

جێنی: چەندمان ماوە بگەین؟!
شۆفێر: نیوکاتژمێری تر ئەگەین
میسوون: تکایە با هیچ شتێکی خراپ ڕووی نەدابێت
جێنی: مەترسە هیچ شتێ...بۆچی وەستاین؟!
شۆفێر: قەرەباڵخیەک دروست بووە
جێنی: بزانە چی بووە
شۆفێر: بەڵێ خاتوون

شۆفێر: بەرێز شتێک بووە؟!
؟؟؟: نەتزانیوە لەهەموو کۆریا باسی ئەم ڕووداوە ئەکەن
شۆفێر: بموبرە بەهۆی کارەوە ناتوانم ئاگام لە هەواڵەکان بێت
؟؟؟: بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها کەوتۆتە نێو ئەم ڕووبارەوە تاکو ئێستا نەزانراوە چەند کەسی تێدا بووە و کێن
شۆفێر: بەڕاستی؟︎! ئۆتۆمبێلەکەیان دەرهێناوە
؟؟؟: بەڵێ لەوێیە[ کەسەکە بەدەستی ئاماژەی کرد بۆ شوێنەکە لەودیوی پردەکەوە بوو]
شۆفێر: زۆر سوپاس
شۆفێرەکە ڕۆشتە لای ئۆتۆمبێلەکە نزیک بوویەوە لێی پۆلیسێکی زۆر و چەندین پەیامنێر و ڕۆژنامە نووس لەوێ بوون تاکو ڕاستی ڕووداوەکە بزانن
شۆفێر: بێزەحمەت ئەتوانم لە نزیکەوەئۆتۆمبێلەکە ببینم
پۆلیس: ناتوانیت ڕێگەپێنەدراوە
شۆفێر: ئەمەوێ بزانم ئۆتۆمێلی هاوڕێیەکمە بەیانی ئەمڕۆ بەئێرەیا ڕۆشتوون چەند کوڕێکشی لەگەڵ بوو
پۆلیس: باشە ئەتوانیت سەیری بکەیت
شۆفێر: زۆر سوپاس
شۆفێرەکە بەجوانی هەموو ئۆتۆمبێلەکەی پشکنی
ــــــــــــــــــــ
ئێستا گەڕاوەتەوە لای جێنی و ئەوان
شۆفێر: خاتوون گەڕامەوە
جێنی: شتێک ڕووی داوە؟!
شۆفێر: لەڕاستیا بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی داوە
میسوون: خێرابە کوڕەکان شتێکیان بەسەرهاتووە؟!
شۆفێر: تاکو ئێستا هیچ کەسێکیان نەدۆزیوەتەوە
مۆمۆ: واتا ئەوانن؟!
شۆفێر: ئۆتۆمبێلەکە هی....؟؟!!

بەردەوامە٭

ئەکاونتەکەی پێشووم

kchakore5

#kurdisharmy
#kimrina
#ipurlpeyou
#bts_kurdish_army


KiM RinA💜

Bts kurdish story (blood queen) part new...Where stories live. Discover now