I͜͡n͜͡t͜͡r͜͡o͜͡d͜͡e͜͡c͜͡t͜͡i͜͡o͜͡n

1.9K 298 215
                                    

کتێبخانە جێگای خوێندنەوەی کتێبە..
بەڵام بۆ من بەھەشتێکی نەبڕاوەیە..

نازانم بۆ؟
بەڵام وا ھەسەتەکەم لێرە لەدایک بووم..

من بەڕاستی زۆر حەزم لێرەیە، ئارامیم پێ ئەبەخشێ..

ئێستە شەوە و کەمێکی ماوە دابخرێ، نەمتوانی بێم چونکە کارم ھەبوو..

"یونگی"
دەنگێک بە ھێواشی بانگی کردم..
ئاوڕم یایەوە جین ھیۆنگ بوو،
بەڕیوبەری ختێبخانەکە..

ڕۆشتمە لای سڵاوم لێ کرد..

"یونگی ئەم پەرتوکە بخوێنەوە، بەڕاستی زۆر کاری گەرە.."
جین ھیۆنگ وتی، ھەمیشە پەرتوکی ناوازەم ئەیاتێ بەڵام ھەرگیز ئەم پەرۆشیەم لە چاوی نەبینیوە..

سەیری پەرتوکەم کرد..
ناوی Pains بوو..

"ئایا pains بە مانای ئازارەکان نایەت؟ "
پرسیم..

"بەڵێ وایە.. "
جین ھیۆنگ بە زەردەخەنەیەک وەڵامی یامەوە..

"بەڵام ھیۆنگ ئەمە زیاتر لە پەرتوکی
یادگاری ئەچێت.. "

"ئێ قەیچێکە بیخوێنەوە..
گوێ گرە ھەموو شەوێک کاتێک لە ھەموو کارەکانت تەواو بوویت بیخوێنەوە.. "
جین ھیۆنگ بەڕاستی زۆر بە پەرۆشە..

"بەڵام بۆچی شەوان؟!"

"یونگی تۆ زۆر ئەپرسیت ئەزانی؟!
تەنیا ئەوە بکە، ئاوھا خۆشترە.. "
بە زەردەخەنەوە وتی..

"باشە.. ئێستا ئەڕۆمەوە.. "

"یونگی.. "
ویستم بڕۆم بەڵام بانگی کردم..
"ھیوادارم ھەست بە خراپی نەکەیت، من تەنھا باشترینم بۆ تۆ ئەوێت.. "

قسەکەی سەیر بوو بەڵام گوێم پێ نەیا..

ڕۆشتمەوە ماڵەوە..
جین ھیۆنگ وتی شەوان بیخوێنەوە..
کەواتە ئێستا باشە..

لەخوار قەنەفەکە دانیشتم..
سەگە بچووکەکەم ھۆلی ھاتە لام و سەری لەسەر شانم دانا..

"ھۆلی سەیرکە پەرتوکێکی نوێم ھێناوە.. "

وەڕینێکی شیرینی کرد، من ئەم سەگەم زۆر خۆش ئەوێت..


پەرتوکەکەم کردەوە..

<-- P̶a̶i̶n̶s̶ -->

تۆ لێرە تەنھا چەند وشەیەک ناخوێنیتەوە..
بەڵکو ئازارەکانی کەسێک ئەخوێنیتەوە..

بەپەرۆش بووم..
ئەبێت دواتر چی تیا بێت؟!

‌‌




______

ئەم کتێبە بۆ من تایبەتە لەھەموو ئەوانی تر کە کردوومن..



.

𝙋𝘢𝘪𝘯𝘴 // ⇝(𝑴.𝒀𝑮)⇜✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora