《بووکەڵە ڕۆح لەبەرەکە》

498 136 212
                                    


☝︎ موزیکەکەی سەرەوە داگیرسێنە بۆ خوێندنەوەیەکی خۆش تر ☝︎

پارتی پیشوو بخوێنەوە تا زیاتر
لە مێشکت بچەسپێت ➪







☽︎☾︎
__________________________________

ڕۆژی یەکشەم..

خێزانی پاڕک کە پێکھاتوون لە دوو ھاوسەری گەنج، گەڕانەوە ماڵەوە لە تەواو کاژێر 5 ئێوارە..

دەرگای ماڵەکەیان کردەوە و ڕۆشتنە ژوورەوە..
دەنگی پێکەنینە دڵخۆشەکەیان تەواوی ماڵەکەی گرتەوە..

جیمین و ھاوسەرە شۆخەکەی شۆک بوون!!

ماڵەکەیان زۆر پاک و ڕێکە..
خواردن ئامادە کراوە و ھێشتاش گەرمە..

ھەردووکیان وایان بیرکردەوە کە کەسێکی خێزانەکەیان ئەیەوێت داوای لێبووردن بکات لەسەر کێشەکانیان..

لە شووقەکەیان گەڕان بەڵام کەسیان نەدۆزیەوە..
پێیان سەیر بوو!


جیمین بە ھاوسەرەکەی وت کە گرنگی پێ نەیات..














ڕۆژی دووشەم..

لە ھەمان کات گەڕانەوە دوای ئەوەی لە کار تەواو بوون..

دوبارە ھەمان شت!!

ماڵەکە ڕێک و خاوێنە، خواردنیش ئامادەیە..

ھاوسەری جیمین ترساو ھەستی بە شنەبای سارد کرد بەرەو قاچەکانی دێن..
لە ترسا ھاواری کرد..

جیمین کردیە باوەشی و پێی وت ھەموو شت باشە پێوست بە نیگەرانی ناکات..

لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی کرد..

ژنێکی بینی پێوەی دیار بوو کەسێکی لەخۆباییە لە باڵەخانەکە ئەڕواتە دەرەوە، سەر ئۆتۆمبێلێک کەوت و ڕۆشت..





جوان سەرنجی ڕووخساری یا..
دڵنیایە لەوەی نایناسێت..
نە لە خێزانی خۆی نە لە خێزانی ھاوسەرەکەی نیە!!



برۆکانی گرژ کردەوە،
دوبارە گرنگی پێ نەیا..

نانیان خوارد و چوون بخەون..
















کاژێر 3 دوای نیوەشەو..

جیمین لەسەر دەنگی ھاوار لە نھۆمی دووھەم خەبەری بۆوە..
پێی بێزار بوو وتی دووبارە ئەو گەمژەیە..

ڕووی سوڕاندە ئەولا و باوەشی ھاوسەرەکەی کرد، دوبارە خەوت..















ڕۆژی سێشەم..

دوو ھاوسەرەکە لە ماڵەکەیان ھاتنە دەرەوە بۆ کار..

جیمین تێبنی ئەوەی کرد دراوسێکەیان لە نھۆمی دووھەم وەک ھەموو جارێک لێرە نیە تا بێزاریان بکات..

گرنگی پێ نەیا و دەستی ھاوسەرەکەی گرت..
پێی وت ئەمڕۆ دوو کاژێر زووتر ئەگەڕێینەوە ماڵ..
واتە ئەمجارە کاژێر 3 ئەگەڕێنەوە نەک 5..

کاتی گەڕانەوە زۆر بە ھێواشی بۆ ماڵەکەیان ڕۆشتن..
جیمین بە ھێمنی دەرگاکەی کردەوە ئەیويست بزانێت کێ ھۆکاری ڕوداوەکانی دوو ڕۆژی پێشووە..




ھەر کە دەرگاکە کرایەوە..
شۆکترین و ترسناکترین ساتی ژیانیان بوو کاتێک بینیان یەکێک لە بووکەڵەکان سەرقاڵی پاکردنەوەی ماڵەکەیە!!


بووکەڵەکە ترسا کاتێک ئەوانی بینی..


دوو ھاوسەرەکە ویستیان ڕا بکەن بەڵام دەرگاکە داخرا..


بووکەڵەکە خێرا بەرەو ڕویان ڕۆشت،
بە حەبلێک ھەردووکیانی بەستەوە..


ترساوە لەوەی کەسێک ئاشکرای بکات!!


ئەوە ڕۆحی ژنێکە کە پێشتر لێرە ژیاوە،
پێش ئەوەی نامجون باڵەخانەکە بکڕێت،
ھەر لێرەش مردووە بێ ئەوەی کەس پێی بزانێت چونکە ناوچەکە دانیشتوانی کەمە..


ڕۆحەکەی چۆتە ئەم بووکەڵەیەوە و ئاگای لە ماڵەکە ئەبوو..




دووھاوسەرەکەی کوشت..

چاویانی دەرکرد..

قاچەکانیانی بڕیەوە..

گەدەیانی ھەڵدڕی..

گورچیلەکانی دەرکرد و زۆر بە چێژەوە ئەیخوارد..


دواتر پەنجەکانیانی بڕینەوە..





کۆتا شتیش..
سەریانی لە لاشە نەماوەکان جیاکردەوە..

























☽︎︎☾︎
__________________________________

ڕایەک؟
بۆ چوونێک؟


خۆش بوو؟ یان ناخۆش؟

لە 10 نمرە چەندی پێ ئەدەی؟
بۆچی ئەو نمرەیەت پێ دا؟

ھیچ سەرنجێک، تێبینیەکت ھەیە بۆ من؟

ھیچ سەرنجێک، تێبینیەکت ھەیە بۆ من؟

Ups! Tento obrázek porušuje naše pokyny k obsahu. Před publikováním ho, prosím, buď odstraň, nebo nahraď jiným.
𝙇𝘰𝘴𝘵 𝙎𝘰𝘶𝘭𝘴 // ⇝(𝑴𝒂𝒌𝒏𝒂𝒆 𝑳𝒊𝒏𝒆)⇜ ✔︎Kde žijí příběhy. Začni objevovat