من کچێکم دانیشتووی سیۆلی پایتەختی کۆریایی باشورم تەمەنم 16 ساڵان بوو زۆر هەوڵی خۆ کوشتنم ئەدا،لەبەر ئەوەی هەمیشە وتەیەک لەناو مێشکم ئەخولایەوە (ژیان بە خۆشەویستیەوە جوانە) بەڵام لای من ژیان جوان نەبوو هەرگیز چونکە لام وابوو کەس منی خۆش نەدەویست! وەک وتم هەمیشە هەوڵی خۆ کوشتنم ئەدا بەڵام هەموو کاتێک شکستم دەهێنا لە خۆ کوشتنم چونکە ئەترسام!سەرەتایی مانگی حوزەیران بوو ڕۆژێکیان هاوڕێیەکم ڤیدیۆیەکی بۆم نارد وتی سەیرکە چەند بووێرن ئەم خەڵکە! ڤیدیۆکەم سەیرکرد بینیم خەڵکانێکی زۆر وەستاون بۆ ئەوەی یاریەک تاقی بکەنەوە، یاریەکە بریتیبوو لە خۆ هەڵدان لەسەر چیایەکی بەرز کە تەنها بە پەتێک بەسترابوونەوە! ئەم یاریە بە بڕەپارەیەک بوو منیش بەهەلم زانی بۆ ئەوەی جێژی مردن بکەم! یاریەکە وەک ئەوە وابوو"مردن بە پارە بکڕی" ڕۆژێکیان بەمەبەستی کڕینی کەل و پەلی قوتابخانە لە ماڵ چوومە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکەم چووم بۆ ئەوەی ئەو یاریە تاقی بکەمەوە کە گوایە مردن زۆر بە جێژتر ئەبێ لەو یاریە! کاتێک لە یاریەکە سەرەی من و هاوڕێکەم هات،هاوڕێکەم ترسا وتی من خۆمم خۆش ئەوێ نامەوێ ئەو یاریە تاقی بکەمەوە ئەی ئەگەر پەتەکە پچڕا؟ منیش ئەو کاتە ئەوەندە تامەزرۆی مردنبووم وتم باشە من تاقی ئەکەمەوە،دوای ئەوە خاوەنی یاریەکە وتی:-بچ