سڵاو کورتەیەک لەو چیرۆکە ئەوەیە باس لەژیانی شەش منداڵ دەکات لەگەڵ دایکە گەنجەکەیان و باوکە مردووەکەیان چیرۆکێکە نوسەرەکەی خۆمم وە لەهیچ سەرچاوەیەکم وەرنەگرتووە بەڵکو لە بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە وەرم گرتووە . ئەوە وەکو ڕۆمانێک وایە کەدەمەوێ بینوسم ، تکایە پشتگیریم بکەن بەشێک لەناوەڕۆکی چیرۆکەکە؛ هەموو ڕۆژێک ، هەمووکاتێک هەوڵدەدەم بەڵام دەدۆڕێم، هەموو شەوێک پێش خەوتن ، هیوای ڕۆژێکی باشتر دەخوازم بۆ بەیانی بەڵام وانابێت. منیش مرۆڤم منیش هەستم هەیە ، منیش دەمەوێ بژیم. وەک ئەوەی من پارچە گۆشتێک لە نێو سینگم نەبێت ، نەشکێت. تەنها چاوت دابخەو خەون ببینە ئەوە هەمووشتکە کە هەمە. -نابێت لەمەودوا بڕۆنە قوتابخانە ، -لەوماڵە بڕۆیتە دەرەوە دەتکوژ -نابێت عەیبە ئێوە کچن. -ئێمە تۆڵەی مامیخۆمان دەکەینەوە! -ئەو هەموو قسەو قسەڵۆکە چییە؟ هیوادارم چیرۆکەکەتان بەدڵبێت بەڵام زوو زوو پارت دانانێم لەبەر ئەوەی کاتی زۆرترم دەوێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ژیانی کارەکتەرەکانی چیرۆکەکە. هاوکاری نوسینی چیرۆکەکە:xandaxatab