{1524-1597} "بم..بمبورە لێم..لێم مەدە بەڵێن بێت باشتر ئاگاداربم گەورەم لەمەوبەدوا تکایە بەس ئەمجارە چاو پۆشیم لێ ب.." هەستی بە سڕ بوونی ڕوومەتی کرد کە ئەو زلەیەکی زۆر توندی لێدا کە وای کرد لایەکی گوێی بتەقێ و خوێنی بەربێت جارێکی تر بە ترسەوە گەڕایەوە دواوە و دەستی لەسەر شوێن زلەکە دانابوو هەموو گیانی دەلەرزی لە ترسی ئەو پیاوە کە چۆن بووە بە دڕندەیەك و توڕەیی خۆی لەو بە تاڵ دەکاتەوە.. "ئەم جارە بەس بزانم ئەونە بێ ئاگاو غافڵی سوێندت قەسەم خراپتر لە جاری پێشووت لێدەکەم!!." ~•~•~•~ هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و پاڵی دایەوە بە کورسیەکەیەوە و دەستەکانی لە نزیك سنگە پانەکەیەوە لێک ئاڵاند بە چاوێکی بێ هەستانەوە سەیری ئەم ئافرەتە گەنجەی پێشی دەکرد کە چۆن دەلەرزێت و سەری نەوی کردووە "هۆکارێکی گونجاوم بدەرێ تا یارمەتیت بدەم و نەتگەڕێنمەوە لای خاوەنەکەت...،تەنها پێنج چرکەت هەیە." . . . دەستپێك:29.8.24 کۆتایی: ⚠️The art is not mine but the cover is.⚠️