Fiction2story
کتێب خانەکەم ^ هەندێک کات مرۆڤ . تەنهایەک بەری دڵی دەگرێ . نە نانی بۆ دەخورێ . نە شەوانەی پڕ خەو دەبێت . نە ڕۆژی پڕ ڕوناکی دەبێ . تەنها هەموو شەوێکی بە دیتنی تاریکی و هەموو بەیانیەکی بە دیتنی ژیانێکی وێران سەیر دەکا . تاریکیەک کە لە ڕۆژدا من بیبینم ئاخر بۆ چاوەڕێی شەو بکەم . سەختە . هەموو شتێک سەختە بۆ من . بەڵام . مرۆڤ دەبێ خۆڕا گر بێ . ئەوندە خۆڕا گرم تا ئاستی ئەوەی وردوو خاشیان کرد ئەو دڵەی خودا کاتی ویستوە دروستی بکات . ئەو دڵەی . بە وردی دروست کرا بە وردیش شکاندیان . من دەترسم. لە هەموو ئەو کەسانەی کە لە دەورمن. من لە هەموان دەترسم. بێ خەبەر لەوەی من چ ژیانێک ئەژیەم. خۆم دور کرد . دور دور . ئەوندە دور ون بووم. ئەوندە دور نەم توانی نەفەس بدەم لەو تاریکیەم . لە ژیانا یەک شت فێر بە ( ئاگاداری قسەکانت بە ئاگاداری قسەکانت بە . زۆر ڕق مەی هاوێژە . بەر دڵی یەکێک لە دەورو بەرەکەت بکەوێ . بڕوات هەبێ لە ڕوح کێشان بە ئازارترە. کاتێک بروسکەیەکی توند بەو دڵەت دەکەوێ . ئەوەی دەیشکێنێ لەو هەستە ناگات . ئاگادار بە دڵی یەکدی مەهێشێنن ئێش مەدەن بە خۆتان . شەوانی یەکدی مەکەن بە تەعزیە باران دە مەیکەن بە خەفەت . مەیکەن ئەو دڵە پڕ مەکەن لە دەریای مردوو . گەورە بووم . بێ ئەوەی گەورە بکرێم . تێ گەشتم . بێ ئەوەی تێم بگەینن. تێم پەڕاند . بێ ئەوەی لەگەڵم تێ بپەڕێنن . ڕۆشتمە تاریکی. بێ ئەوەی بیر لە ڕوناکی بکە مەوە. لەناو خەیاڵەکانم گەڕام .بێ ئەوەی بهێڵن وەک پەپولەیەک بگەڕێم. تەمەنێکی دژوارم چواند. بێ ئەوەی کەس لەگەڵم بچوێنه ئەو ڕۆژانە لەخۆم تێ گەشتم. بێ ئەوەی کەس تێبگا لێم. گرینگیم دا. بێ ئەوەی گرینگ بم. فرمێسکیانم سڕی. بێ ئەوەی کەس هی من بسڕێت. خۆم بەرەو چارە نوسم ڕۆیم. بێ ئەوەی کەس بڵێ چیت ئامانچە ناچار ڕۆژەکان دە چوێنم. بێ ئەوەی پشت بە یەکێک ببەستم بۆ چواندنی ڕۆژەکانم . شەوی یەڵدام بەتەنها تێ پەڕان. بێ ئەوەی کەس بپرسێ شەوی یەڵدابچینە دەرەوە . شەوی تاریکی من .بێ بوونی ڕوناکی مانگ .*