J-KM75

نازانم منتان بیرماوە یاخوود نا بەڵام تا رادەیەک دڵخۆشم کە دوای ماوەیەکی درێژ دووبار گەرامەوە  نێوو خێزانە بچووکەکەم گەر بۆ کەمێکیش  بێت  ،
          	بەڵام تەنھا ویستم ئاگادارتان بکەمەوە کە ئەم دانانەوەیە تەنھا (کاتـــــیـــــــــــە) دوای چەند رۆژێک  بابڵێم تا ھەفتەیەک ئیتر بەتەواوەتی ھەموو چیرۆکەکان ئەسرمەوە بۆیە ئەوەی حەزی کرد ئەتوانێت چیرۆکەکان سکرین بکات چوونکە ئیتر بەتەواوەتی بوونم لە واتپاد نامێنێت  ........  :(
          	 ھەرچەندە ویستم بە بێدەنگی وون بم وە  نەمویست دووبارە چیرۆکەکان دانێمەوە بەس ئیتر شتەکە وایلێھات بەھۆی ھندێک کەسانی خۆشەویست . بەڵام ئیتر ھاتووم دوا ماڵئاوایی خۆمتان لێ بکەم ھەموو شتێک کۆتایی خۆی ھەیە وایە ! ئیتر ئەوەی منیش تا ئێرە بوو .
          	زۆر زۆر سوپاسی ئەوانە ئەکەم کە لە سەرەتاوە تاکوو ئێستاش پشتگیریم بوون  وە ھەروەھا سوپاسی ئەوانەش ئەکەم کە دژایەتیان ئەکردم  و رقیان لێم بوو  چوونکە زیاتر بەھۆی ئەوانەوە چیرۆکەکانم ناسێنران.
          	وە ببوورن گەر رۆژێک دڵی کەسێکم ئازاردابێت ،،، 
          	وە ھەرگیز ئەم کاتانە لە یاد ناکەم کە بەیەکەوە بەسەرمان برد خوێنەرە خۆشەویستەکانم  ، ھیوادارم ھەردەم دڵخۆش بن  .  
          	ماڵئاوااا

LinalinaLauralaura

Bas 2 rozhe tr buasta gyani MN ta screenyan akam
Balas

sh4__im4__

@J-KM75  تکایە دوو رۆژی تر بوەستە، هێشتا چیرۆکێک ماوە سکرینی بکەم  ، تکایە 
          	  ....
Balas

lkjhgf28

@J-KM75 
          	  هیچ کات تۆمان لەیادنەکردووە بگرە زۆر بەهیواوە چاوەرێی گەڕانەوەتبووین 
          	  منیش کە ئاگاداریان کردمەوە کتێبت داناوەتەوە وام بیرکردەوە گەڕابێتییەوە وە کە هاتم و بینیم بەڕاستی هەموو کتێبەکانت داناوەتەوە زۆر دڵخۆش بووم لە دڵی خۆما وتم چەندە جوانە خەریکە لانەی جیکووک وەک پێشووی لێیەتەوە وردە وردە نوسەرانی ئەگەڕێنەوە 
          	  بەڵام کە ئەو پۆستەتم بینی ناڵێم بەتەواوی بێهیوا و دڵگرانبووم نا هێشتا دڵخۆشم کە بیرێکت لە ئێمە کردۆتەوە و ئەوەت پێ ڕاگەیاندین چونکە بەڕاستی بۆ ئێمە زۆر ناخۆشە وا لەناکاو ون بیت و هیچ هەواڵێکت لێ نەزانین وە زۆر سوپاس کە کتێبەکانت گەڕاندەوە تا لای خۆمان سکرینی کەین و هەڵیگرین چونکە بەڕاستی هەر هەموو کتێبەکانت لامان تایبەت و ئەزیزە وە دڵنیابە لەناخی دڵمان هەڵیدەگرین و هەرگیز نە تۆ و نە کتێبە ناوازەکان لەیاد ناکەین، بەڵام هێشتا داواکارم کتێبەکان لێرە نەسڕیتەوە و ئەکی خۆت نەسوتێنین گەر خۆتیش لێرە نەمێنیت با بوونی کتێب و ئەکی تۆ وەک یادگاریێکی جوان جوانی ببەخشێتە واتپاد، لەکۆتایدا هیوادارم بڕیارەکەت جێگای دڵخۆشی و ئاسوودەیی خۆت بێ و لە باشەی خۆتا بێ و بەهۆی هیچ کەس و هۆکارێک ئەم بڕیارەت نەدابێ هیوای ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری و ئارامیت بۆ دەخوازم ✨
Balas

MsSshadows

سڵاوو ئەزیزم بەپێی توانات خوێنەری ئەم چیرۆکە ببە نوسەرەکەی دەیەوێت بگاتە یەک کەی دەست ئەکات بە نووسینی بە پەرۆشم وەک خوێنەرێک بۆ نوسینی کتێبە نوێکەی نوسەرە دڵخوازەکەی هیوادارم خوێنەر بیت بۆئەوەی بگاتە یەک کەی دڵنیابە پەشیمان نابیتەوە لە خوێندنەوەی چوونکه کتێبەکانی زۆر بەچێژە♥
          
          https://www.wattpad.com/story/414990352?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=MsSshadows

IIavender

کچە دڵبەرەکەم سەیرکە چۆن شوێنی خۆت لە دڵی ئەو خەڵکە کردووەتەوە، تەنها بە یەک نوێکاری بچوک هەمووی لێرەیە تەنها بۆتۆ!
          
          زۆر بیرت ئەکەمممممم :((((