sh4m_novem
ئەمە تەنها پۆستێک نییە دەستپێکی هەڵمەتە!
ئەگەر تۆش باوەڕت وایە Wattpad دەبێت شوێنێکی پاکتر و سەلامەتتر بێت ئەوا ئێستا کاتی ئەوەیە تۆش ببیتە بەشێک لەم هەڵمەتە.
ئامانجمان ڕوونە:
پاککردنەوەی Wattpad لە ناوەڕۆکی نالەبار و چیرۆکە +18 ـەکان کە پێچەوانەی ڕێساکانی پلاتفۆرمەکەن
نایەین بۆ هێرشکردنە سەر نووسەرێک
نایەین بۆ سووکایەتی
نایەین بۆ دروستکردنی کێشە
دەمانەوێت ناوەڕۆکی نالەبار بناسین بە شێوەیەکی بەرپرسانە Report ـی بکەین و بۆ پشکنین بگەیەنین
📢 چۆن بەشداری هەڵمەتەکە بکەیت؟
١. ئەم پۆستە Share بکە بۆ ئەوەی هەڵمەتەکە بگاتە کەسانی زیاتر
٢. هەشتاگەکە بەکاربهێنە: #WattpadSafeWorld
٣. هاوڕێکانت بانگهێشت بکە بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشدار بن
٤. ئەگەر چیرۆکێک بەڕاستی ناوەڕۆکی نالەبار هەیە یان پێچەوانەی ڕێساکانی Wattpad ـە، Report ـی بکە و هەموو زانیارییەکان بە دروستی بنێرە
٥. هیچ کەسێک مەهێنە مەیدانی هێرش و سووکایەتی ئامانجمان ناوەڕۆکە نە کەسەکە
هەر Report ـێک بە تەنیا ڕەنگە بچووک بێت
بەڵام کاتێک دەنگەکانمان یەکدەگرن
دەتوانین داواکارییەکی بەهێز دروست بکەین بۆ Wattpad بۆ پشکنین و لابردنی ناوەڕۆکی پێچەوانەی ڕێساکان
یەک کەس دەنگێکە
هەزار کەس هەزار دەنگن
ئێمە نامانەوێت تەنها سەیری بکەین و تێپەڕین
دەمانەوێت بە کردار پیشان بدەین کە Wattpad ـێکی پاکترمان دەوێت
🔥 ئەگەر لەگەڵمانیت ئێستا دەست پێ بکە
با پێکەوە Wattpad ـێکی باشتر دروست بکەین🤍
#WattpadSafeWorld #Wattpadبۆهەمووان #دەنگمان_یەکە #CleanWattpad