lk_shaikhah22
'' وەک چۆن هەردوو قۆڵی موڕادم شکاند کاتێ تۆی مارەکرد ئاوا هەردوو قاچی ئەحمەد دەشکێنم بیەوێت لێت نزیک بێتەوە. ''
شەهرام بەتوڕەیی قسەکانی دەکرد وەک بەڵێنێک کە نابێت هیچ کەس لەمن نزیک بێتەوە.
ئەی خۆی؟ کێ لە خۆیم ڕزگار دەکات... یان کێ دەڵێت من دەمەوێت ڕزگار بکرێم؟
'' واتزانی موڕاد مرد یانی تەواو من شوو ئەکەمەوە؟وەڵاهی ئێوە خۆت و خێڵ و عەشیرەتتان یەک لەیەک بێکەڵک ترن. ''
'' خۆم ناسەپێنم بەسەرت پەپولە.. بەڵام دڵنیات دەکەمەوە هەر نێرێک لە نزیکت.. لەهەمان شوێنی تۆ بەهەڵە هەناسەیەک بدا ئەیکوژم.. چاک دەزانیت دەربارەی ئەوە گاڵتە ناکەم. ''
'' چیت لە موڕاد زیاتر؟ خۆت و برا-'' شەهرام قسەکەی پێ بڕیم و زیاتر لێم نزیک بۆیەوە، چاوێکم بە دەرگاکەوە بوو هەستم دەکرد ئێستا یەکێک دێتە ژورەوە و من توشی هەزار کێشە دەبم.
'' من خۆشمەوێیت و تۆم ئەوێت... دەی موڕادە خوێڕی هەربەدوای زێڕەوە بوو و ئەو ئەڵماسەی بەردەمی نەدەبینی! ''
- پارچەیەکی بچووک لە( هەناسە و ڕەنگ)
نێوان کاکە شەهرام و کەڤین خان.
بەم زووانە بڵاوی دەکەمەوە أنشأ الله.