sana_kim099

پارتی ٩
          	لەژێر ناونیشانی -مەریوان-
          	پۆستکرا

emaan_

لەقوڵای ناخمەوە سپاست دەکەم بۆ بوون بەبەشێک لەخێزانەکەم، هەبوونی تۆ پشتیوانیەکی ئێجگار زۆرە بۆمن، شەرەفمەندم بەوەی منت هەڵبژارد بەخوێندنەوە یان رەفیقایەتی لای خۆت حەیاتم، بەهەبوونی تۆوە گەشتم بەم ئاستە، لەبیری ناکەم، هەرگیز ناوت لەیاد ناکەم گەر بۆ ساتێک بەدەربڕینی وشەی « سەرکەوتووبیت »یش بێت یارمەتیدەرم بووی.
          
          ئازیزیت بەبوونت لەناو خێزانە خنجیلانەکەی من.
          بوونی تۆ گرینگە، هەر رەخنە و قسەیەك، یان دەردەدڵیەك هەبێ دەرگای هەژمارەکەم کراوەتەوە و تێیدا قسە بکە.
          
          - لەایمانەوە بۆ بناغەی سەرکەوتووەکانم♥️.

sana_kim099

@emaan_ 
            ئەی من قوربانی دڵوو بم باش
            
            یاخوا هەمیشە سەرکەوتوو بیت لە ژیانت هەر خێر بێتە ڕێت خوا ژیانت پڕبکات لە نوور و ایمان
Reply

_Leylaa_1

سڵاو لە تەواوی نووسەران و ئەستێرە گەشەکانی واتپادی کوردی، خۆشحاڵم کە جارێکی تر بە پڕۆژەیەکی نوێ و پڕ بایەخەوە دێمەوە خزمەتتان. لەم قۆناغەدا بە پێویستم زانی کە ئێمە وەک نووسەران و خوێنەرانی چیرۆکە کوردییەکان لە شوێنێکدا کۆببینەوە؛ ئامانجمان تەنها نووسین نییە، بەڵکو پەرەپێدانی زیاتری زمانی شیرینی کوردی و پاراستنی ڕەسەنایەتییەتی لە جیهانی چامە و چیرۆکدا.
          بۆیە بڕیارمدا گرووپێکی تایبەت دروست بکەم بۆ ئەوەی
          یەکگرتوویی: نووسەرانی چیرۆکی کوردیواری لە ژێر یەک سەقفدا کۆببنەوە.
          ئاڵوگۆڕی ئەزموون: پرس و ڕاوێژ بکەین دەربارەی تەکنیکەکانی نووسین و گەشەپێدانی کارەکتەرەکان.
          زمانەوانی و ڕێزمان: هاوکاری یەکتر بین لە ڕاستکردنەوەی هەڵە ڕێزمانییەکان و دەوڵەمەندکردنی شێوازی دەربڕین.
          پشتیگیری مۆڕاڵی: ببیینە کۆمەڵگەیەکی هاوکار و نایاب کە هاندەری یەکدی بین بۆ بەردەوامبوون
          جگە لە نووسەر پێویستمان بەو کەسانە دەبێت کە بەڕگی چیرۆک درووست دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی دەری نووسەران بن
          سپاسگوزاری بەشداری و پشتیگیری بەردەوامتانم. ئێوە ڕووناكی نێو ئەدەب و نووسینی کوردیین!
          هەرکێ ئەیەوێ بەشدار بێت ڕیپڵای ئەم ڕاگەیەندراوە بکات و لە تیکتۆک نامەم بۆ بنێری