withshayaan
سڵاو خوێنەرانم، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی تا ئەم ساتەش خوێنەر و پاڵپشتم بوون.. بەهۆی زۆر بوونی ئەرک و گرانییەکانی ژیان لەگەڵ سەرکەوتنی تەمەن و کەمتربوونەوەی کاتە بەتاڵەکانم بۆ شتە لاوەکییەکان، وازم هێنا لە نووسینی چیرۆک دەربارەی بانگتان و بوونە فانیان چونکە بەو هۆکارە ئێستا ئەبێ زیاتر کاتەکانم بۆ ژیانی خۆم و خوێندن تەرخان بکەم و گرنگی بە خۆم بەم، بەڕاستی زۆرجار هەستم بە ناڕەحەتی کردووە و ترساوم لەوەی کە بەهۆی نووسینەکانمەوە خوێنەرانم بەلای شتی بێسوود و کات بەفیڕۆدەرەوە پەلکێش کردبێ بۆیە داوای لێبوردن ئەکەم گەر شتێکی وا ڕووییابێ هەرچەنە باوەڕ ناکەم چونکە خوای میهرەبان بەسەر هەمووانەوە چاودێرە و لە خۆم و کارم دڵنیام بەڵام بەهەرحاڵ، چیتر هیچ چیرۆکێکم دەربارەی بانگتان نییە نە لێرە و نە لە هیچ بەرنامەیەکی تری نووسین و خوێندنەوە هیوادارم مەبەستەکەم گەیشتبێ و پشتیوان بە خوا لە ئایندەیەکی نزیکا چیرۆک و نووسراوی دەستنووس و ئۆنڵاینی خۆم ئەبێ، ئەتوانن لەڕێگەی ئینستاگرامەوە ئاگاداری کار و چالاکییەکانم بن و پەیوەندیمان بمێنێت، سوپاس بۆ هەمووان و بەهیوای کاتێکی خۆش..
withshayaan
@Jmluvnarajk910 Jêheshtn nia gullakam bas fan namaum u genre’i chirokakanm agorm
•
Reply