«شەرم دەکەم لە ناوەکەت!»

587 117 62
                                    

ئەگەر ئەزیەت نەبێت ئەتوانی چەند کۆمێنتێک بکەیت 🥺💗!
ڤۆتیش لە کۆتایدا جێبھێلە پلیس🥺🤍

Mᴀɴᴇʟʏs ᴘᴏᴠ :
١٢:٣٠ خولەکی شەو
تەواوی شەوەکە چاوەرێی تێھیۆنگ بووم ، نە دیارە کە لە کوێیە .؟ نە وەڵامی پەیوەندیەکانم ئەداتەوە ، نازانم خەریکی چیە بۆچی لە کۆتایی پەیوەندیەکە وتی ڕەش ئایا مانای ڕەش چیە .؟
~تەق تەق تەق ~
دەنگی دەرگایە  بێجگە لە تێھیۆنگ کەسی تر نیە بەم درەنگی شەوە .. ئەبێت بیکوژم تێھیۆنگ بۆستە .
دەرگاکەم کردەوە ئەوە تێھیۆنگ نەبوو بەلکو خ.کیم بوو ..
ئایی خوایە بەم درەنگە  دووبارە قسە ئەکاتەوە  ..»
پێوسە ئەمجارە رووبەرووی ببمەوە .
« پێشوازیم ناکەیت بۆ ژوورەوە.؟» خ.کیم
« بێ گومان فەرموو » .وتم
« تێھیۆنگ.؟ کوانێ » خ.کیم
«نازانم! ئەمشەو لە کوێیە بەلام بەمزووانە دێتەوە » وتم
« باشە  » خ.کیم
بە بێ دەنگی لە ژوورەک دانیشتبوو .. چاوەرێی تێھیۆنگ بووین بەم شەوە درەنگە تا دەرگاکە کرایەوە و ئەوە تێھیۆنگ بوو ..
کاتێک سەیری دەمووچاویم کرد دلتەنگ دیار بوو
گریابوو چاوەکانی ھەلئاوسابوون ..
دەموویست  لە باوەشی بگرم و بلێم چی بووە بۆچی وایت.؟
نزیک بوومەوە  لێی  دەستەکانی وەستاندمی کاتێک نیشانەی کرد لێم نزیک نەبیتەوە . بەخێرای سەیری خ.کیمم کرد کە پەیوەندی ئەگۆریەوە لەگەڵ کورەکەی بەھۆی چاوەکانیانەوە ..
تێھیۆنگ بانگی دایکی کرد بۆ ژوورێک لە قاتی سەرەوە ، خ.کیم رۆشت بۆ ژورەکە  .. و  تێھیۆنگ ویستی بروا بە دوایدا .. بەلام وەستاندم .
«بۆچی وایت تێھیۆنگ چی بووە ? »
» نەکەی گوێ بگری لەقسەکانمان خراپ ئەبێت بۆت » وتی و رۆشت
ئەم رەفتارە سەیرە چیە ئێستا.؟چیبووە بۆچی من تاکە کەسم ھیچ  شتێک نازانم .!
.
.
Aɴᴏᴛʜᴇʀ ᴘOᴠ:
~ژوورەکە ~
دلخۆشیت.؟ '  تێھیۆنگ'
باسی چی دەکەیت کورەکەم ' خ.کیم'
پێت ئەلێم دلخۆشیت.؟ کاتێک بەھۆی ئەو پلانە قێزەونەی کە لەگەل جاسمین داترشتووە دلم پارچە پارچە بووە ناچارم ئەکەی جیاببمەو لە خۆشەویستی ژیانم بۆچی ئەوەندە خراپیت دایکە  .؟  " تێھیۆنگ"
ئەمە بۆتۆ باشە تێھیۆنگ لەم نەفرەتیە رزگارت دەبێت " خ.کیم"
دایکاااا! من پێت دەلێم دلخۆشم کاتێک لەگەل ئەوم مەگەر تۆ دلخۆشی منت ناوێ.؟ یان تەنیا پارە و کۆمپانیا .؟ " تێھیۆنگ"
تۆ دلخۆش دەبی کە خاوەنی ھەموو کۆمپانیاکان بیت و ھاوسەرگیری بکەیت لەگەل جاسمین " خ.کیم"
تۆ اھھھ تۆ چ جیاوزێکت ھەیە .؟ " تێھیۆنگ"
چی.? " خ.کیم"
چ جیاوازێک ھەیە کە ھەبیت یان نەبیت .؟ رێگر دەبیت لەبەردەم دلخۆشی کورەکەت . رێگری لەبەردەم من کە دەمەوێ دلخۆشبم لەگەل ئەو کەسەی خۆشمدەوێت.  تەنیا دەتەوێ بژیم تا ببم بە خاوەنی چەند کۆمپانیایێک  کە ھەرگیز ناتوانن ئەوەم پێبەخشن کە دەمەوێ  ..
بۆچی ئەوەندە خراپیتتتت" تێھیۆنگ"
بەساااااااا ئیتر کورەکەم .! رێگە بدە بەم کچە بروات لە ژیانت .! ھەرجۆرێک بێت رادێی و دەتوانی بژیت بێ ئەو ئەوە گرینگە بۆ تۆ و بۆ من و خانەوادەی کیم. گرنگی بدە بە ھەموومان نەک تەنیا ئەو .
ئەوە بکە پێش ئەوەی  مانێلی ھیچ وێنەیەک ببینێت" خ.کیم"
خاتوون کیم مالەکەی مانێلی جێھێشت و بەخێرایی مانێلی چوو بۆ لای تێھیۆنگ .
.
.
Mᴀɴᴇʟʏs ᴘᴏᴠ
« بۆچی ھیچم پێ نالێیی چی بووە .؟ » وتم
« ھیچ نەبووە، ھەموو شتێک بە ھۆیی تۆووە خراپ دەبێت» تێھیۆنگ
« وتت چی .؟» وتم
« ئەوەی وتم . بە ھۆییی تۆووە ھەموو شتێک بەرەو خراپی دەروات ناتوانم ئاگاداری کارووبارەکانی خۆم بم دایکم بە ھۆی تۆوە توڕە بووە و قسەم لەگەل ناکات .. بە ھۆی  دایک و باوکت ئەو پێشینە خراپەی ھەتە لە رابردوو  پێم شەرمە کە ناوت بھێنم و پێت بلێم خۆشەویستەکەم ،  دەرکەوتنم لەگەل تۆ دەبێتە ھۆی خراپی ناوبانگم
من تەنیا بەزیەم پێت ھاتەوە . ویستم ھاوکاریت بم . ئێستاش داوات لێدەکەم برۆیت. » تێھیۆنگ
« خۆشمدەوێی»  کۆتا وشە بوو بۆ ھەموو قسەکانی کە تێھیۆنگ وتی .. مالەکەم جێھێشت و ھیچ شتێکم لەگەل خۆم نەبردە دەرەوە
لە راستیدا لەبەر ئەوەی ھیچ شتێک ھی من نیە . ھەمووی بە ھۆی تێھیۆنگەوە بەدەستم ھێنابوون..
دلم شکاوە بە جۆرێک رابردووی خۆم ھاتەوە یاد
رێگەم بە فرمێسکەکانم دا بکەون ..
بۆچی تێھیۆنگ  خۆشمویستی  و ئامادەبووم گیانی خۆم فیدابکەم  تەنیا بۆ ئەوەی پێکەنین لەسەر لێوەکانت بێت.. ھەموو کارێکم ئەکرد تا بتببینم کە دلخۆشیت . تۆ چی ئەوەی بۆت ھێشتمەوە چی بوو .؟ شکاندی دلم و فرمێسک.
بۆچی ئەوەندە بە ئازارە .؟
.
.
Tᴀᴇʜʏᴏɴɢs ᴘᴏᴠ
.
.
~ بە گریانەوە ~
درۆم کرد ئازارم دا من بۆچی ئەژیم .؟ بەھۆییی خانەوادەکەم جاسمین . ئەوکەسەم تووشی ئازارکرد کە پێم ئەووت خۆشەویستەکەم.
پێم وت نامەوێی پێم وت کە خراپیییی کۆتا وشەییی کە بۆ من بوو وتی خۆشمدەوێیییی... بۆچچییی خۆزگە لێتدابام مانێلی خۆزگە وشەی بەدت بۆ بەکارھێنابام .. نەفرەتت لێم کردبااااا نەک بەم شێوەیەەەە
من ھێشتا خۆشمدەوێییی .. ئەوەی دەیکەم ناچارییە نامەوێ ھەرگیز ئەو وێنانە ببینت.. بەراستی من ھیچم نەکردووە بەلام ناتوانم ھیچ شتێک روونبکەمەوە .. بببموووراااا تکایەەەە بببموورە مانێلیییییی..
Aɴᴏᴛʜᴇʀ ᴘᴏᴠ ;
~سێ ڕۆژ دواتر  لە قاوەخانە
~ تێھیۆنگ x جاسمین~
ئامادە بە بۆ ھاوسەرگیری لە سێشەمەی داھاتوو " جاسمین "
ھێشتا زووە " تێھیۆنگ"
بۆچی .؟ ئایا باشتر نیە زووتر کارەکە بکەین و وێنەکان رەشبکەینەوە .؟ " جاسمین بە فیزیەوە "
بوێری نەکەی دووبارە ئەم بابەتە بکەیتەوە "  تێھیۆنگ"
کەواتە.؟ ئەوە بکە کە پێوستە بۆ ھاوسەرگیریەکە خۆشەویستم" جاسمین"
گەمژە ! چ خۆشیەک لەوەدایە کە تەنیا جەستەی من بەدەسدەھێنی و ھیچ خۆشەویستیەک لە منەوە بۆ تۆ نابێ.! دڵم ھێشتا لای ئەوە
" تێھیۆنگ"
کێشە نیە ! تۆ دەبیت بە ھی من ھەرچۆن لە سێ رۆژی پێشوو
تۆ منت کرد بە ھی خۆت" جاسمین"
ھێشا ئەلێم ھیچم نەکردووە! من ئەورۆژە نەمخواردبۆیەوە
ھەموو شتێکم لەبیرە سۆزانی! " تێھیۆنگ"
ھاھ سۆزانی!! کەواتە بۆچی ناچی بە مانێلیەکەت بلێی کە ھیچم نەکردووە ! باشە تێھیۆنگ ئەم ھاوسەرگیرە روونادات تەنیا پیسی تۆ بۆ مانێلی دەردەکەوێ " جاسمین"
جاسمین ویستی وێنەکان بنێرێت بۆ مانێلی بەلام بەزوویی مۆبایلەکەی لەدەست دەرھێنرا بەھۆی تێھیۆنگەوە
تۆ ئەو کارە ناکەی " تێھیۆنگ"
کەواتە.؟ سێشەمەی داھاتوو " جاسمین "
باشە! " تێھیۆنگ"

تێھیۆنگ شوێنەکەی جێھێشت!
.
.
ھەرچەندە تۆ دەبیت بە ھی من
بەڵام برینێکی گەورە دروست ئەکەم!
" جاسمین"
.
.
Sᴛᴏᴘ ᴘʟᴇᴀsᴇ ᴅᴏɴᴛ ғᴏʀɢᴇᴛ ᴠᴏᴛᴇ 🥺💗

مانـێلی || K.TH✔️Where stories live. Discover now