«یەکەم بینین!»

1K 170 24
                                    

ڕۆژێکی نوێ ، ھەستم کردووە شتەکان کەمێک بەرەو باشی دەچن ، جیاواز لە ھەموو رۆژەکانی تر ، من ئەمرۆ کەسێکم ھەیە پشتی پێ ببەستم ، لام بێت و باسی خەم و ئازارەکانی خۆمی بۆ بکەم ، رابردوومی بۆ باسبکەم و ھەول بدەم داھاتووی لەگەڵ بنیادبنێم. دەستم بگرێت و لەگەڵم بێت لە ھەر باردۆخێک کە بێتە پێشە ، بەڕاستی خەونەکانی من سادەن .. » دڵێک بدۆزمەوە کە بەرگەم بگرێت ، بەرگەی ھۆگربوونم بگرێت بە ھەموو وردەکاریەکانەوە ، کاتێک دڵتەنگ دەبم بێتە پێشەوە و سەیری چاوەکانم بکات و بلێت: مانێلی من لێرەم تەواو چارەی دەکەین و پێکەوە ھەموو شتێک بەرێدەکەین . وردەکاریەکانمی خۆشبووێت و لێم تێبگا ، کاتێک باش نەبم ھەست بکا و تێبگا کە من باش نیم ئەگەرچی پێچەوانەی ئەوەشم پێ وت ، کاتێک توڕە دەبم نەروات و بەجێم نەھێلێت بەلکو ھەولی ئاشتبوونەوەم بدات و پێم بلێ: بۆ کوێ خاتوونەکەم کەسێک ھەیە بۆتۆ ئەژیت.! کاتێک غیرەی لێدەکەم بێتە پێشەوە و سەیرکردنێکم پێ بات و بلێ : مەگەر دڵی من کێی تێدا جێئەبێتەوە جگە لە شاژنە بچووکەکەم.؟؟
بەڕاستی تایھیۆنگ دەبێت بەو کەسە .؟ ئایا ئەو دەبێت
—————
تێپەرینی کات ...
.
.
.
ئەمرۆ یەکەم رۆژم دەبێت لەگەڵ تایھیۆنگ بچمە دەرەوە ھھھ یەکەم ژوان .. بەراستی من بەپەرۆشم بۆ ئەوە
گەرماوێکی سادەم کرد و ھەستام بە گۆرینی جلەکانم عەزێکی رەشم پۆشی و قژەکانم بەسەر شانەکانم بەردایەوە و ماسکارەکەم بەکارھێناو سووراوەکەم رەنگێکی تۆخ ھەلبژارد
پێلاوە پاژنە بەرزەکانم لە پێی کرد و بەرەو شوێنەکە بەرێکەوتم .. کەمێک دوودل بووم بەوەی کە من دەبێ یاخود دەکرێ .؟؟
کەمێک دواکەوتم بەھۆی بوونی ترافیک ، کە گەیشتمە جێگاکە بینم تایھیۆنگ لەسەریەکێک لە مێزەکان دانیشتووە
قەمیسێکی سپی کە دوو قۆپچەی سەرەتای بە کراوی جێھێشتووە وە
قژە رەشە پر و جوانەکەی کەوتبۆیە سەرچاوەکانی بە دەستێک خەریکی لابردنی قژەکەیەتی و بەدەستەکەی تریشی خەریکی مۆبایلەکەیەتی
نزیک بوومەوە سلاوم لێ کرد
سێری چاوەکانیم کرد کە بەردەوام سێری منی دەکرد
وە پێی وتم 'بەراستی جوان دەردەکەویی'
سپاسێکی بچووکم کرد و دانیشتم دەسمان کرد بە نان خواردن و بە بەردەوامی چاوەکانی لە نێو چاوم بوو
پێم وت بوەستێ لە کردنی ئەوە بەبەردەوامیی
بزەیەکی بچووکی خستە سەر لێوەکانی و وتی کە بیرم کردبووی.
ئەی خوایە لە کۆتایدا من کەسێکم ھەیە بیرم بکا
بێ ویستی خۆم فرمێسکەکانم ھاتنە خوارەوە
پێی وتم ' مەگری مانێلی ئەوە دڵتەنگم دەکا '
بزەیەکی ساختەم پێشکەش کرد و ئەویش بەھەمان شێوە
دوای تەواوبوون لە نان خواردن چووینە دەرەوە بۆ پیاسە کردن
باشە ، ئەمە بۆ من نوێیە نەمزانی چۆن دەس پێبکەم
- تایھیۆنگ
- تای : جیانم
- {نووێیە ئەم وشەیە زۆر نووێیە.!!! } :دەمەوێ شتێک بپرسم
- تای : بپرسە ..
- : بۆچیی من .؟ بۆچی منت خۆشوویست .؟ کەی .؟ ئەم پرسیارانە من شێت دەکەن ... »کەمێک بێدەنگ بوو و پاشان جوابی دامەوە بە دەنگێکی کەمێک نزممم «
- تای : بەراستی نازانم .. ئەورۆژەی کە خۆمان بە یەکتر کێشا تۆ تورە بووی .. وە زۆر جوان دەرکەوتی بەراستی زانخواز بووم دەربارەی ئەوەی بۆچی تۆ ئەوکاتە ئەوەندە تورە بووی لەوە گرینگتر بینی فرمێسکەکانت کە بەروومەتەوە وشک بۆتەوە .. پاشان لە چەند شوێنێ تر بینیمیەوە .. ئەو ھەستەم بۆ دروس بوو بە رادەی یەکەم بینیت کە خۆشمبووێی.. وە ھەمیشە ترسم لەوە بوو کە پێت بلێم .. ھھ بەلام ئێسا وا لە تەنیشتمی و بۆت باسکەم.. بەراستی " من شێتانە خۆشمدەوێی"
- : بەڵام تای من کچێکی بێ لانە و ئازاردراوم پارچەکانم ون بوون ..
- تای: باشە کێشە چیە .. من دەمەوێ ببمە لانە بۆت دەمەوێ پارچەکانت کۆبکەمەوە بەراستی من ئەو رێگایەم ھەلبژاردووە .. مانێلی ھەولمەدە خۆت لە من بەدووربخەی بەراستی من تۆم دەوێ ..
نەمدەزانی چی بلێم ..؟ تەنیا توانیم باوەشی پێدابکەم تایھیۆنگیش باوەشەکەی نێوانمانی تووند کرد و بە ھێواشی بە گوێچکەکانمی چرپاند خۆشمدەوێی..
«ئەوە بۆ ھەمیشە دەبێ.؟ تایھیۆنگ جێم ناھێلێ ھەرگیز .؟ «
.
.
.
پێتان چۆن بوووو .؟؟؟ ئایا مانێلی دووبارە دەگەرێتەوە ئازاردان و ناخۆشی یان بەردەوام دەبێ لەگەڵ تایھیۆنگ.؟؟؟
رای ئێوە لەسەر چیرۆکەکەم .؟
ھۆپ لایکککک ات 🖤🤍
{ تەبعەن دەزانم زۆر دواکەوتم بەس بلێم چی .. کەمێک نازی پێبدەن و ڤۆتتتتتت پلس 🧡}

مانـێلی || K.TH✔️Where stories live. Discover now