« جــــیــــنـــــا!»

590 111 147
                                    

ئەگەر ئەزیەت نەبێ دەتوانی چەند کۆمێنتێک جێبھێلێ.؟
پێش دەستپێکردن تکایە ڤۆت لەبیرمەکە 🥺؟

.
.

Another pov { kim taehyong's house}
ئــەوە چیە .؟؟
کاتێک پر بە ھێزی خۆی  کیم تێھیۆنگ ھاواری  کرد، وای کرد ھەموو ئەوانەی لە ماڵەوەن لە دەوروپشتی کۆببنەوە ..
چی بووە .؟ چی چیە کوڕەکەم ؟(خ.کیم وتی )
ئەمە چیە دایکا.؟ کێ دەستی لە مۆبایلەکەی منداوە.؟ کێ ئەم نامەی بۆ جوونگ کووک ناردووە .؟؟ (تێھییۆنگ بە تورەیەیەوە )
من کردم.. (جاسمین)
ھاھ تۆ چی ئەکەی لێرە بەنەفرەت بی .؟ ( تێھیۆنگ)
بەم شێوەیە رەفتار مەکە لەگەل ژنەکەت ! ( خ.کیم)
ھێشتا نەبووتە ژنی من چۆن دەستت لە موبایلەکەم داوە؟(تێھیۆنگ)
تەنیا نامەیەکم بۆ جوونگ کووک نارد تا بتوانن ئامادە بن لەگەڵ ھاورێکانتا لە سێشەمە بۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیریەکە .. ( جاسمین)
ئەم ئاھەنگە روونادات ! ( تێھیۆنگ)
ھەمووان بە بیستنی ئەم قسەیە شۆک بوون ..
وتت چی.؟ ( خ.کیم)
دایکااا! من دڵنیام ئەمشەوە بێھۆش کرابووم .. ھیچ شتێک رووینەداوە بە ویستی خۆم! من ئەو کاتە سەرخۆش نەبووم.. ئەوە پلانی تۆ و ئەم نەفرەتیەیە.. ھەموو شتێک بە مانێلی دەڵێم و دووبارە ئەگەرێتەوە لای من! وە بە زووترین کات ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکەم .
تۆ ئەوە ناکەی تێھیۆنگ! من ھەموو ئەو رسمانەم لایە کە تۆ  سێ**ت  کرد لەگەڵم .. ھەستی مانێلی چۆن دەبێت.؟ کە ئەو وێنانە ببینێتەوە .؟
بۆیە پێوستە ئەم ھاوسەرگیریە بکـــەین (جاسمین)
نیشانیبدە! من دڵنیام باوەر بە من ئەکات نەوەک تۆ ! (تێھیۆنگ).
تێھیۆنگ مالەکەی جێھێشت و بەرێکەوت بۆ بینینەوەی مانێلی! تاوەکو راستیەکانی پێ بلێت .. بەڵام دوو پرسیار  لە مێشکی بە بەردەوامی بێزاری دەکات ..
{ مانێلی لە کوێیە.؟ ، باوەرم پێدەکات.؟} ..
چۆن تێھیۆنگ ھەموو شتێکی بیر کەوتەوە.؟
.
.
Flash back {pella's pov}
من ناتوانم ویژدانم ئاسوودە نیە .. لە کارێک ئاگادارم کە پریەتی لە قێزەونی .. پێوستە بچم بۆ لای کیم تێھیۆنگ!
چوومە کۆمپانیاکەیی و داوام لە سکرتێرەکە کرد ئاگاداری بکاتەوە کە من لێرەم چوومە ژوورەوە ..
سێری کردم و پێی وتم :
«تۆ پێلا نیت.؟ ھاورێی جاسمین ..؟»
«بەلێ تێھیۆنگ ئەوە منم .»
بە تورەییەوە سێری کردم پێی وتم
« چیت دەوێ.؟ بۆچی لێرەی.؟»
« باشە ! من رقم لە جاسمین نیە و خۆشمدەوێت بەلام ھەرگیز ویژدانم ئاسوودە نیە . تێھیۆنگ تۆ لە ناوپیلان دایت..»
« چی.؟ پیلان.ی چی.؟ »
« تێھیۆنگ دایکت لەگەل جاسمین ھەموو ئەو رووداوەیان بە پپلان کردووە بردنی تۆ بۆ ئەومالە بێھۆشکردن و رووتکردنەوەی جەستەت .. وە وێنە و ڤیدیۆییی سێ**سی بۆ ئەوەی بەم شێوەیە لە مانێلی جیاببیتەوە .. و ھاوسەرگیری بکەی لەگەل جاسمین »
بەشۆکەوە ھاتە بەردەمم .. و پێی وتم
« پێلا! تۆ بەراستیتە؟»
« بەلێ تێھیۆنگ! تکایە ئاگاداربە .. وە با ئەمەھەرگیز نەزانرێتەوە! کە من ھاتووم بۆ لات! تکایە»
«سپاس پێلاا! بێخەمبە »
End flash back
.
.
min yoongi's pov
نانی بەیانیم خوارد و ویستم بەرێبکەوم بۆ کار
مانێلیم بینی کە دێتە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە ..
پێدەچێت ئەمشەو ھیچ نەخەوتبێت ..
ھات و سڵاوی لێم کرد وەک  دەسپێکی قسەکانی و کۆتای..
چوومە لای پێم وت : ھیچت پێوست نیە .؟
نەخێر . بێ ئەوەی سەیریم بکات ..
پێم وت کە : خەم مەخۆ ، قسە ئەکەم لەگەڵ تێھیۆنگ! دڵنیام ھەڵەیەک ھەیە ئەو ھەرگیز بەم شێوەیە نیە ..
« قسە مەکە لەگەڵی ، پەیوەندیەکەی ئێمە کۆتای ھاتووە ! گەرانەوەی ئەو ئەستمە بۆ لای من! ئەو ھاوسەرگیری دەکات »
پێم وت کە : بەڵام تۆ ھێشتاش ئەوت خۆشەوێت .؟
زەردەخەنەیەکی بچووکی خستە سەر رووخساریی و پێی وتم
« ئـــەو چـــی هـەبـوو، دڵ وا شێتی بوو .؟ »
پێم وت کەوا:- خەممەخۆ ھەموو شتەکان چاک ئەبن ..
کەمێک وەستا و وتی : « یوونگی ئوپا.. ژیان بۆ ئەوەندە دڵرەقە لەگەڵم.؟ بۆچی ھەمیشە دەمشکێنێ.؟ و جیام دەکاتەوە لە کەسانی تر .؟ »
باوەشێکی برایانەم پێدا و پێم وت
«ئێسـكەكانى تـۆ لـە شـووشـە دروسـت نـەكـراون
لێـگەڕێ ژيـان خـۆيت پيـا بكێشێ ، بدۆڕێ ، ھـەڵـە بـكە، ھـەڵبـخەڵـەتـێ ، نـائومێد بـە ، لـەمـانە ڕامـەكـە
لێگەڕێ ژيـان بـەھێـزت بـكـا .»
وەڵامی باوەشێک و قسەکانم لە ئەوە وە بۆ من تەنیا
«سپاس کە لەگەڵمیت .. براکەم»
رۆشتم  پەیوەندیم بە تێھیۆنگ'ەوە کرد چەندین جار
•ھەلی نەگرت .. گەمژەی نەفرەتی تۆ بە تەماییی چیتتت.•
بێ گومان ئێستا لە کۆمپانیایە .. بەخێرایی پێوستە بچمە لاییی..
.
.
Taehyong's poV
چەندین شوێن گەرام بە دوای مانێلی
دوای رووداوەکە تەنانەت یەکجاریش نەچووتەوە رێستۆرانتەکە  ..
ئەم پەیوەندیە چیە  ..
بەڵێ.؟
بەرێز تێھیۆنگ کێشەیەکی گەورە ھەیە لە کۆمپانیاکە .. ئەبێت بێی.
«بەنەفرەت بی» ..
باشە یێم ..
پێوستە بچم ئەو کێشەیە کۆتای پێبھێنم ..
بەخێرایی چوومە کۆمپانیا و سێرم کرد ھەموو شتێک ئاساییە .
چی بووە سکرتێر ھان.؟ کێشەکە لە کوێیە ..؟
ببورە بەرێز کیم  ھیچ کێشەیەک نیە .. بەرێز یوونگی وتی بەخێرایی ئەو قسەیە بکە .. و وابکە تێھیۆنگ بێتە ئێرە .. لە ژورەوە چاوەروانتە.
نەفرەت  .. کۆتا جارت بێت..
ببورە بەرێزم .
چوومە ژوورەکەم ھەر کە چووم یوونگی بەخێرایی یێخەی کراسەکەمی گرت و وتی :-
تۆ  تۆۆ چۆن ئەتوانی خیانەت بکەی.؟ چۆن ئەتوانی ئازاری مانێلی بدەی.؟؟ تۆۆۆ کەی ئەوەندە خراپ بووی تێھیۆنگ.. ؟
یوونگی براکەم . مانێلی لە کوێیە .؟
ئەو لە مالی من دەمێنێتەوە بەڵا..
تەنانەت نەمھێشت کۆتای بە وشەی بەڵامەکە بھێنێت بەخێرایی بەرێکەوتم بۆ ماڵەکەی یوونگی خۆشەویستەکەم مانێلی چاوەرێێم بە تکایە..
.
.
Manely's pov
خەریکی کۆکردنەوەی قاپەکانی نانی بەیانی بووم کە مۆبایلەکەم زەنگێکی بچووکی لێوە ھات .. سەیرم کرد نامەیەکی نەناسراو
کۆمەلێک وێنەی بۆم ناردووە .
کردمەوە ..
کردمەوە ..
کردمەوە ..
خودایە ئەمەچیە .؟ چیییی روودەدات
ئەو وێنانە .. ئەمە تێھیۆنگە ، جـاسمین..
تێھیۆنگ چیت کردووە.؟
بۆچی بەم شێوەیە خراپ بوویت لەگەڵم مەگەر من چیم کردووە
دایکااااا چی ئەبێت ئەمشەو کۆتا شەوم بێت .؟
بێم بۆ لای تۆ و باوکم دایکە ..
ئێوە کەسایەتێکی خراپتان بۆ من دروستکرد .
بەڵام بەو رادەیە ئازاری نەدام.
دایکااا.؟ بۆچی ھەمیشە ئەو کەسانە ئازارمان ئەدەن کە خۆشماندەوێن..
...
رامابووم بە دیار وێنە و کارە پیسەکەی تێھیۆنگ.. کاتێک زەنگی دەرگا بۆ چوارەمین جار لێیدا .. ھەستام دەرگاکەم کردەوە
بۆوەستە چی ئەمە کیم تێھیۆنگە ..
ویستم دەرگاکەی لێدابخەمەوە بەلام قاچی گیری کرد و پێی وتم
«بوەستە! دەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم مانێلی تکایە رێگەبدە»
«من ھیچ قسەیەکم لەگەل تۆ نیە کیم تێھیۆنگ.! برۆ و وازبھێنە لە ژیانم.. »
ھێزەکەی ئەو زیاتر بوو .. و ھاتە ژوورەوە
سێری کردم ویستی بمخاتە باوەشی خۆی
« نەکەی لێم نزیک نەبیتەوە»
«مانێلی! تکایە چیتە »
زەردەخەنەم بۆ کرد نەمتوانی دەستم کرد بە گریان  و وتم
« من داوای پەیوەندی خۆشەویستیم لە تۆ نەکرد بە ئاشکرا،
وە نەشمویست  لەبەردەم خەڵک دەستم بگری،نەموویست دیاری گرانبەهاو ڕەسمەکانم پۆستبکەبت،
من ئەمویست  دابنیشم لە گەڵتاو دوو قسە بکەین ،
باسی گۆرانیەک ،فیلمێک ،
باسی ئەو شتانە بکەین کە خۆشمان ئەوێ ،
یان ئەو شتانەی کە بێزارمان ئەکات.
ئەمەویست  هەمیشە لەلام بیت ،وەک چۆن ئەو ڕۆژانە لەلام بوویت کەتوانای خۆشم نەبوو ،
بوونی تۆ لە هەموو شتێک گرنگتر بوو بۆم..
بەڵام تۆ چیت کرد
پێت وتم شەرم ئەکەی لێم! وازم لێبھێنە سێ**ت کرد لەگەڵ جاسمین ! تەنیا لەبەر ئەوەی پێم وتی ناتوانم جەستەی خۆمت  بدەمێ پێش ھاوسەرگیری!! بەلام تۆ کوێر بووی برسی بووی.!
تا وای لێھات بەدلخۆشیەوە نامە بۆ جوونگکوک بنێری و بلێیی
من ھاوسەرگیری دەکەم! کەواتە چی ئەکەی لێرە برۆ ھاوسەرگیری بکە! واز بھێنە »
« ممەگرییی! »
« ھاھھ چی دەزانی دەربارەی گریان تێھیۆنگ
دەزانی چ بارێک لەسەر دڵ لادەدات،؟
دەزانی گەر نەگریم ئەخنێکم
دەزانی هەر دڵۆپێک  دەیان ئاهـ و
حەسرەتی لە کۆڵە...؟!!!
تێبگە ئەو گریانە ناز نیە
بێ دەسەڵاتی و بێ هێزی نیە
بێکەسیش نیە
ئەمە ڕاماڵینە ، بەتاڵ کردنەوەیە
تەواوی گریانەکان جێگەی باوەڕن
مرۆڤ  تا  نەگاتە لووتکە ناگری
تا نەشکێ
تا سەرەپایی نقوومی ئازار نەبێ ناگری
تا هەستێکی بەهێز کاری لێنەکات  ناگری.
تا پڕ نەبێ ناگری.
تێبگە کەس لە بەتاڵیداناگری..!
تۆ بۆچی ئەو کارەت لەگەل من کرد !
« مانێلی ! سوێند دەخۆم من ئەو نامەیەم بۆ جوونگ کووک نەناردوە»
«پاسۆردی مۆبایلەکەت جگە لە من ھیچ کەسی تر نازانێ! پاسۆردی مۆبایلەکەت ناوی منداڵەکەمان بوو « جینا» کێی تر ئەوە ئەزانێ.؟»
«ھیچ کەس.. سوێند دەخۆم ھیچ کەس.. بەڵام توانای روونکردنەوەم نیە!»
«تۆ درۆ دەکەیی!»
«سوێند دەخۆم مانێلی!»
.
.
چۆن پاسۆردەکە زانرا.؟
.
Flash back { jasmin pov}
پێوست بوو بە زووترین کات نامە بنێرم بۆ جوونگکووک! تا ئەوانیش ئاگاداربن لە ھاوسەرگیەکە! بێگومان یوونگی زۆر نزیکە لە مانێلیەوە و دلنیام کە پێی دەلێت! بەلام پاسۆردەکە قورسە!
من دەمامەوە لە مالەکەی تێھیۆنگ لەسەرداوای خاتوون کیم !
بۆیە بەردەوام چاودێرم دەکرد تا رۆژێک لە پشت سەریەوە توانیم ! کۆدەکەی ببینم « جینــــا»
End flash back !
...
«باشە ئەی ئەو رسمانە! تۆ چیت کرد تێھیۆنگ!»
«سوێنددەخۆم من ھیچم نەکردووە»
«ناتوانم باوەرت پێبکەم! بۆم بسەلمێنە کیم تێھیۆنگ!»
«بێگومان! دەتوانم!»
«چۆن؟ تۆ چۆن دەتوانی.؟»
«پارک پێلـا! ئەو دەتوانێ یارمەتیم بدات! با برۆین »
.
.
Stop ! Please don't forGet vote okay.?🥺💗

مانـێلی || K.TH✔️Where stories live. Discover now