«جلی خەو، ڕەش!»

661 118 45
                                    

ئەگەر ئەزیەت نەبێ  دەتوانی ٥ کـۆمـێنـت بکەی.🥺💗

ڤۆت، لەبیرمەکە لە کۆتاییدا تکایە💙!

.
.
.
~•𝐽𝑎𝑠𝑚𝑖𝑛 𝑝𝑜𝑣•~
ئەمە ٥ین پەیوەندیە ، دەمەوێ پەیوەندی بکەم بە تێھیۆنگ تاوەکو بتوانم ببینم لە شوێنێک و قسەی لەگەڵ بکەم ، بەڵام ھەمیشە بیانوو ئەھێنێتەوە و پێم دەلێ " کە سەرقاڵم و کاتم نیە ، شوێنەکەم گوونجاو نیە، ئەمرۆ نا بۆ کاتێکی تر ."  .. بۆ جاری ٦ەم  مۆبایلەکەم ھەلگرت تا بتوانم پەیوەندی پێوە بکەم بەڵام رەقەمێکی نەناسراو پەیوەندی کرد بە ژمارەکەم، ھیوام خواست ئەوە تێھیۆنگ بێت ..
پەیوەندیەکە :
بەڵێ.؟ " بە ھێمنی وتم "
تۆ جاسمینی .؟ "  دەنگی ژنێک'ی بەتەمەن لەودیووی مۆبایلەکە  بە ھێمنی بەر گوێچکەم کەوت "
بەڵێ منم! تۆ کێی.؟ "  پرسیم"
دایکی کـیم تێھیۆنگ" بە دلخۆشیەوە وتی"
چی.؟ بەراست خاتوون کیم ئەوە تۆیت.؟ چۆن ژمارەی منت دەسکەوت ئەی چ کارێکت پێم ھەیە " ھەموویم بە خێرای و بەسەر یەکەوە وت "
ھێمنبە ! ئەمەوێ یەکتری ببین شەو" وتی"
بەڵێ بەدڵنیایەوە لەکوێ.؟ " زۆر بەپەرۆشەوە پرسیم"
ناونیشانەکەت بۆ ئەنێرم .! بەڵام ھەوڵبدە کەس دواتنەکەوێ کە یێیت.
باشە خاتوون کیم " وتم  بە سەرسوورمانەوە"
و تەلەفۆنەکەی بەسەرم داخستەوە . باشە خاتوون کیم ئەبێت چ ئیشێکی بە من بێت.؟ بۆچی دەیەوێ من ببینێ.؟
پێوستە خۆم ئامادە بکەم ..
~•ᴀɴᴏᴛʜᴇʀ ᴘᴏᴠ•~
بەراستی تۆ پێوستە رێستۆرانێک دابنێیت مانێلی" تێھیۆنگ وتی کاتێک خەریکی تامکردنی ئەو پارچە پیتزایە بوو کە  مانێلی بۆی ئامادە کردبوو "
: ئەوەندە بەسە تای ، تۆ لەوەتی ھاتووویت ئەم قسە ئەکەی وا ھەست ئەکەم پێم رائەبوێریت"  مانێلی وتی "
نا بەراستی .! خۆشەویستەکەم خواردنت زۆر خۆشە سێرکە کە رێستۆرانتێک دابنێی و ئەم خواردنە خۆشانە دروست بکەیت
لە رۆژێکا ھەزاران کەس سەردانی رێستۆرانەکەت ئەکەن و
بەم شێوەیەش ئەتوانی پارەیەکی زۆر قازانج بکەی" تێھیۆنگ وتی"
بەڵام تای ئەوە چۆن دەبێت .؟  کردنەوەی رێستۆرانت کارێکی ئەوەندە ئاسان نیە .! پەیداکردنی شاگرد و خاوێنکردنەوە و کەرەستەکانی
خواردن و قاپ و کەوچک و مێز و کورسییی " مانێلی وتی کاتێک ھەناسەی بە قورسی ئەدا بەھۆی زۆری وتنەوە "
بۆچی ئەوەندە دەلێی مانێلیەکەم.؟ " تێھیۆنگ وتی "
ھێییی بەڵام من راستیم وت " مانێلی وتی "
باشە ھەموو ئەو وشانەی کە وتت و بەربەستەکانی ھێناوتە مێشکت .! من بە دوو رۆژ ھەمووی چارە ئەکەم! تەنیا ئەوەی رێگەمبدەی ئەوە بکەم.! " تێھیۆنگ وتی بە شێوەیەک کە بیەوێ تکا بکات بۆ یارمەتیدانی مانێلی"
نەخێر تێھیۆنگ! پێشتر لەسەر ئەو بابەتە قسەمان کردووە
" مانێلی وتی"
باشە تکایە رێگەم بدە تەنیا ئەو بەربەستانە لەسەر رێگەکە لابدەم و لە کاتی کردنەوەی رێستۆرانتەکە و وە تەواوی کارەکانی تر ھمووی بۆتۆ و من تەداخول ناکەم بە ھیچ شێوەیەک" تای وتی "
"باشە ." مانێلی وتی
وتتت چی مانێلیەکەم.؟ وتت باشە .؟ یانیی تەواو .؟
بەڵێ خۆشەویستم تەواو ." مانێلی وتی"
'خۆشمەوێیت.' سپاس کە رێگەم دەدەی ھاوکارت بم " تای وتی"
"منیش خۆشمەوێی
،ئێستا!رێگە دەدەی بێمە باوەشت .؟ "مانێلی وتی"
"بۆستە " تای وتی ھەر کە پارچەیەکی تری لە پیتزاکەی خستە دەمەوە  .
"ئێستە دەتوانی بێی تاقانەکەم" تێھیۆنگ وتی ھەر کە بەدەستی ئاماژەی کرد بۆ مانێلی"
تۆ شێتی تاتەکەم.! " مانێلی سەی🤦🏻‍♀️"
خەتای خواردنەکانتە " تای وتی"
کەواتە ماچێک ئەکەیتە دیاریم مانێلی .؟ " تای وتی لەگەل خرکردنی لێوی کاتێک باوەشەکەی پچراند"
ھەرچی خۆشەویستەکەم بیڵێت" مانێلی وتی"
•~ماچ و ماچ شلپە ماچ•~
.
.
~ • جاسمین xدایکی تێھیۆنگ •~
بەخێربێی جاسمین" خ.کیم  "
سپاس خاتوون کیم .! چی وایکرد داوا بکەیت من ببینی.؟ " جاسمین وتی"
باشە راستگۆبم لەگەڵت، پێلا باسی تۆی بۆ سۆیایی کچم کردبوو کە چەندێک سەرسامی بە تێھیۆنگی کورم " خ.کیم وتی"
بەڵێ! من ئەمرم بۆ ئەو " جاسمین وتی"
باشە لەوانەیە بزانیت ئێستا تێھیۆنگ لەگەڵ کێیە.؟ " خ.کیم وتی"
بەڵێ! ئەمەش ئەزانم " جاسمین وتی"
سێرکە جاسمین! من نامەوێت کورەکەم بکەوێتە کێشەوە لەگەڵ ئەم کچە ھەژارە و سۆزانیە! ئەو لە داھاتودا ئەبێت بەخاوەنی ھەموو کۆمپانیاکانی کیم، وە پێوستە ھاوسەرگیری بکات تاوەکوو ببێتە جێگای سەرنج ، و خاوەن پشک و کۆمپانیاکانی تر وەک پیاوێکی خاوەن ھاوسەر و پێگەشتوو سێری بکەن! وە دەمەوێ تا زووە کورەکەم ھاوسەرگیریبکات! بەڵام مانێلی! ئەو رێگر و بەربەستێکە لەبەرامبەر کورەکەم.! وە ھەرگیز ئامادەنیم بێدەنگی دابنیشم و کورەکەم لەگەل ئەم کچەیااا ھاوسەرگیری بکات و ببێتە ھۆی تێکدانی کاروباری کۆمپانیا.! " خ.کیم وتی "
باشە خاتوون کیم ! منیش ھەرگیز نامەوێت بۆ یەک چرکەش بێت تێھیۆنگ ببینم لەگەڵ مـانێلی! بەڵام وەک دەبینیی ئێمە ناتوانین ھیچ شتێک بکەین " جاسمین وتی"
من ھەموو شتێک دەبینم! بەڵام کاتێک ئامانجێک لە دڵتە و ئەتەوێ ئەو شتە بەدەستبھێنیت کە دەتەوێ  ئامانجەکە بۆت نایەتە ماڵەوە بەڵکو
پێوستە رابکەیت بە دوایدا و بۆی بجەنگیت. " خ.کیم وتی"
پێوستە چیبکەین؟ " جاسمین وتی "
گوێبگرە ...
.
.
تێپەرینی کات { دوو حەفتە}
~•Mᴀɴᴇʟʏ's ᴘᴏᴠ•~
ئەمرۆ رۆژی کردنەوەی رێستۆرانتەکەمە ، تێھیۆنگ ھەموو ئەو کارانەی کرد  کە پێوست بوو بۆ کردنەوەی رێستۆرانتەکە، شوێنێکی گەورە و جوانی بۆ بەکرێ گرتم کە قیستی ١ ساڵی سەرەتای شوێنەکەی بەتەواوەتی دا، وە تەواوی کەلووپەکانی کە پێوستە بۆ رازاندەوەی شوێنەکە  ھەریەکە لە کورسی و مێزی نانخواردن بەتەواوی ئامادەیە لەگەل چەند شێفێکی بە توانا کە شارەزایان ھەیە لە دروستکردنی خواردندا لە رێستۆرانتەکەم کار دەکەن، و یەکێک لەوانە ئۆپا جـین'ە کە بەراستی شارەزایەکی تەواوی ھەیە لە خواردن دروستکردن، وە بەلێنی پێمدا کە لە حەفتەیەکدا سێ رۆژ ئامادە بێت لێرە ، وە چەند کور و  کچێکی گەنج و جوان بە بەرپسیارتی شاگردی لێرە ئامادەن، تێھیۆنگ پێی وتم کە رێستۆرانتەکە ناوی  خۆمی لێبێنم " مانێلی" بەڵام من رەتمکردەوە 
و ناوم لە رێستۆرانتەکەم نا " تاتا"
بە ناوی خۆشەویستە جوانەکەم ." کیم تێھیۆنگ"
عەزیەکی سپی'م پۆشی بوو وە قژم بەسەر شانەکانم بلاوە پێکردبوو لەگەڵ کەمترین مەیکەپ بەرووخسارم ! بەڵام ئەدرەوشامەوە وەک ئەوەی تێھیۆنگ پێی وتم " وە بەتەواوەتی ئێستا رێستۆرانتەکەم کرایەوە دلخۆشم! ئێسا خاوەن کاری خۆممم! سپاس خودایە سەرەتا بۆتۆ پاشان سپاس تێھیۆنگ ! خۆشەویستە بەنرخەکەم💗 خۆشمەوێی!
.
.
~•ᴘᴇʟʟᴀ's ᴘᴏᴠ•~
وتت چی .؟ " بە شۆکە پرسیم لە جاسمین "
بەڵێ پێلا! دایکی تێھیۆنگ وتی ئەبێت ئەو کارەبکەیت ! و بەم شێوەیە تێھیۆنگ بەدەست ئەھێنیت" جاسمین پێی وتم بەو پەری دلخۆشیەوە ! "
بەڵام .؟ تۆ کەی و لە کوێی خاتوون کیم'ت بینیووە.؟ " پرسیم "
باشە ئەو پەیوەندی پێوەکردم و پێی وتم کە تۆ باسی منت کردووە لای سۆیا' وە بانگێشتی خوانێکی بۆم کرد لە شوێنێکی زۆر داخراودا و جەختی لەوە کردەوە کە بێدەنگی بێم و وریابم کە کەس شوێنم نەکەوتووە پاشان پێی وتم کاتێک ئەو کارە بکەیت.! تێھیۆنگ ناچار ئەبێت ھاوسەرگیری لەگەڵ تۆدا بکات" جاسمین وتی "
نەخێر جاسمین ئەوە ھەڵەیە  بەم شێوەیە تەواوی ژیانی دوو کەس لە ناو ئەبەیت" وتم بەخەمباریەوە "
ئەوە تۆ ئەڵێی چی.؟ پێلا! ئایا پێم بلێ تۆ پشتی من ئەگریت یاخود ئەو سۆزانیە.! بەم شێوەیە نەبێت ناتوانم تێھیۆنگ بەدەستبھێنم گەمژە !
" جاسمین وتی کاتێک تۆنی دەنی تورەیی و ھاوارە "
باشە جاسمین بێگومان من پشتی تۆ دەگرم بەڵام ئەوە ھەڵەیە " وتم"
تۆ بێدەنگبە پێلا! پەشیمانم مەکەوە لەوەی کە بابەتەکەم بۆت باسکرد من ھەموو ژیانم چاوەرێی ئەو ساتە بووم کە تێھیۆنگ بەدەستبھێنم ! ئەوەتاا! کەواتە تۆ تەنیا سێرکە و ببینە !» من یان مانێلی براوە ئەبـیـن" جاسمین وتی بە فیزیەوە "
ئەوە ھەڵەیە جاسمین" بەخەمباریەوە وتم "
ھەڵە ئەوەیە رێگەبدەم تێھیۆنگ'م لێبەرن " جاسمین وتی "
~تەلەفۆنەکە داخراوەیە ~
ھیوادارم ھەموو شتێک باش بێت.💗
.
.
~•Jᴜɴɢᴋᴏᴏᴋ's ᴘᴏᴠ•~
خەریکی چی تای.؟ خەریکە سەری خۆو ئەخۆیت.؟ " وتم بە پێکەنینەوە"
نازانم چی بۆ مانێلی بکرم.! من ھەرگیز شتێکم بۆی نەکریەووە نازانم چی بەدڵت دەبێت.؟؟ " تێھیۆنگ وتی بە شلەژاویەوە "
نزیکەی دوو سەعاتە سێری مۆبایلەکەی دەکات  بێ ئەوەی ئیشەکانی کۆمپانیا بکات وە تەواوی
بازارە ئۆنلاینەکانی سەیر کردووە تا چی بکرێت بۆ مانێلی کاتێک شەو بچێتە مالەوە !
تا ئەوەی مۆبایلەکەم لە دەستی دەرھێنا و چەند { sleepwear} .  کچانەم نیشاندا تا ھەلیبژێرێت بۆ ئەوەی بیکرێت بۆ خ.مانێلی ئەو کچەی ھۆش و بیر بەرێوبەر تێھیۆنگی بردووە !
نااااھ جوونگکووک!! ئەمانە زۆر کورتن " پێی وتم"
باشە بۆ ماڵەوە لەبەری دەکات . " وتم پێی بە پێکەنینەوە "
دەتەوێت شێتم بکەی لە ماڵەوە .؟؟ " پرسی "
چیەبێ .؟ سێکسی دەرئەکەوێ" بە پێکەنینەوە پێم وت 😂"
{شتی چاکی  فێر دەکەی 🤌🏻}
کەواتە ئەو رەشە! " پێی وتم بە پەرۆشەوە "
یەکجار واشنا برا .! " پێم وت 😂"
دەی تکایە ئەو ڕەشە.'
باشە برا باشە وا ئەیکرین ، ئەھە ئەوە کریمان  ئۆفەری شێت بوون کاراکرا" وتم پێی کاتێک تێھیۆنگ ھەناسەی ئاسوودەی ھەلەمژیی"
.
.
~•Aɴᴏᴛʜᴇʀ ᴘᴏᴠ•~
مانێلی  لە رێستۆرانتەکەی خەریکی دروسکردنی خواردن بوو کاتێک نامەیەک بۆ مۆبایلەکەی ھات لە لایەن تێھیۆنگەوە !
نامەکە:-
تاتا'م : خۆشەویستەکەم.؟؟؟
: بەڵێ تاتا💕؟
تاتا'م: ئەمشەو زوو  ئەچینەوە ماڵەوە ھا!
: بۆچیییی چی بووە .؟
تاتا'م: ھیچێ! تەنیا زوو ئەرۆینەوە  . بیرم کردووی.»
: منیش ، باشە کەوایە .! وەرە بەدواما !
تاتا'م': کاژمێر ٧!
: باشە
تاتا'م: خۆشمەوێی !
: منیش.
تاتا'م: رەنگی رەش
: چییی.؟
تاتا' م : ئەھەھەھەھەھ ھیچ بای!
: ھێیی تۆ شێتیی!!
.
.
Aɴᴏᴛʜᴇʀ ᴘᴏᴠ ᴇɴᴅ !
.
.

ئەتوانین یەکتری ببینین.؟
بۆچی.؟
گرینگە من لە کێشەدام !!!
*STOP*
١٢٥٥ وشە پارتی چواردەھەم  کۆتایھات"
بەھیوام بەدڵتان بووبێت، تکایە ڤۆت لەبیرمەکەن کە ئەتوانن ٥کۆمێنت بکەن سپاستاندەکەم🥺💕

مانـێلی || K.TH✔️Where stories live. Discover now