Part_2_

1.3K 153 182
                                    

ڤۆت بکەن🙂🔪

☾︎ᵉⁿʲᵒʸ☽︎

.
.
.

--------------------

ن/ت ڕۆشتە ژووری تیمەکان و هەمووان لەدەرەوە بوون چونکە کارەکانیان تەواو کردبوو تەنها یەک کچ نەبێت کە بەرامبەر کۆمپیوتەرەکەی دانیشتووە و کار ئەکات

کچەکە زۆر سەرقاڵ دیارە و کاری ئەکرد بەڵام کە ن/ت بینی زەردەخەنەیەکی کرد، ئەو کچە ناوی سیخوڕ009 کە بە لیسا ناسراوە

ئەو لە شوێنەکەی خۆی هەستاوەو بەرەو لای ن/ت ڕۆشت و کوپێک قاوەی پێدا کە کەمێك پێش ئێستا بۆخۆی داوای کردبوو، ن/ت زەردەخەنەیەکی کرد

ن/ت:سوپاس

لیسا:گوێم لێ بوو کە ئەوکارەی کە پێیان سپاردی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، زۆرم پێ خۆش بوو

ن/ت:بەڵێ بەڵام دووبارە کارێکی تریان پێ سپاردم

لیسا:بەڕاست؟ کارەکە چییە؟؟

ن/ت:نهێنیە

لیسا:کەواتە وادیارە کە ئەم کارە کارێکی گرنگ و گەورەیە

ن/ت:ئەی ئەو کارەی تۆ چۆن ئەڕوات ئەوەی بنکەی سەربازییەکە؟

لیسا کارێکی پێ سپێردراوە کە ئەبێت بەژداری سەربازی بێت، ن/ت زۆر دەبارەی ئەو کارەی نەئەزانی بەڵام ئەوەی ئەزانی کە لیسا بەدوای کەسێکی گومان لێکراو کەوتووە

لیسا:ئەبێت بە وریایی چاودێری ژەنەڕاڵەکە بکەم، چونکە ئەو بەدزی پارە لە حکومەت ئەدزێت

ن/ت:باشە لەبەر چی هێشتا دەستگیر نەکراوە؟؟

لیسا:هیچ بەڵگەیەک لەسەری نییە، هەرخۆی لەبەر ئەوە منیان ناردە سەربازی ئەبێت ئەوکاتە دەستگیری بکەم کە پارەکان ئەدزێت

ن/ت:دڵنیام کە ئەتوانی ئەم کارە ئەنجام بدەیت

لیسا:من ئەبێت ئێستا بڕۆم، ئەتبینمەوە ن/ت

ن/ت بەدەستی خواحافیزی لێ کرد، لیسا تاکە کەسە کە بە ن/ت بانگی ن/ت ئەکات چونکە لە kia نابێت بە ناوی ڕاستی خۆیان بانگ بکرێن، کاتێک کە لیسا بە ن/ت بانگی ن/ت ئەکات ن/ت دڵی زۆر خۆش ئەبێت و کەمێک هەست بە مرۆڤایەتی ئەکات (دواتر ئەزانن لەبەر چی)

.
.
.
.
.
.
....لە ڕێستۆرانتەکە....

جیسوو:چی بووە؟ لە چاوەکانتەوە دیارە کە شتێک تۆ بێزار ئەکات

𝐰𝐚𝐫 𝐚𝐧𝐝 𝐥𝐨𝐯𝐞||J.JKWhere stories live. Discover now