Part_7_

904 116 29
                                    


ڤۆت لەبیر مەکەن❤

☾︎ᵉⁿʲᵒʸ☽︎
.
.
.
.
--------------------------

ن/ت:ببورە بەڵام ئەبێت بتکوژم

ن/ت دەمانچەکەی لێ بەرز کردەوە و ئامادە بوو بۆ تەقە کردن بەڵام نەیکرد

پیاوەکە بەرەو ڕووی چوو ویستی دەمانچەکەی لێ بستێنێت ن/ت قۆڵی گرت و سوڕاندییە پشتەوە و دەمانچەکەی بەتوندی بەسەر سەری دادا و پیاوەکە لە هۆش چوو

جین:واو ڕاستە تۆ ئەوت نەکوشت بەڵام جوڵەیەکی جوان بوو

ن/ت:بمبورە بەڵام من نازانم کە ئایا ئەو پیاوە تاوانبارە یان بێ تاوان وە منیش ناتوانم کەسانی بێ تاوان بکوژم

جۆنگکووک:کەواتە ئەگەر کەسێک تاوای کردبێت تۆ ئەیکوژی؟

ن/ت:لەوانەیە

هۆسۆک:ئەو پیاوە پیاوی ئێمە بوو بەڵام لە پشتەوە هەموو زانیارییەکانی ئێمەی بۆ KIA ئاشکرا کرد ئەبێت باجەکەی بداتەوە

هۆسۆک دەمانچەکەی بەدەست گرت و تەقەی لەسەری پیاوەکە کرد

ن/ت کاتێک ئەو دیمەنەی بینی توشی شۆک بوو و هێواش هێواش هەنگاوی ئەبردە پاش چونکە ئەوە یەکەمجاری بوو ببینێت کە کەسێکی بێ تاوان ئاوا بەم شێوە دڕندەیە بمرێت

شوگا:دەسەڵاتی هەبوو بەڵام نەیتوانی بژی...زۆر بەداخەوەم بۆی

هۆسۆک:من ئەڵێم با ن/ت لە تیمی پلان دانان دابنێین
چونکە دانیشتن لەماڵ بۆ ئەو بێزارکەرە و ناخۆشە

هۆسۆک:بێجگە لەوە ئێمە کەسێکی باوەڕ پێکراومان ئەوێت بۆ ئەوەی جێی جیمین بگرێتەوە و لەجیاتی ئەو بەدواداچوون و گەڕان بکات هەتا جیمین دەگەڕێتەوە

شوگا:ئەگەر ن/ت جێی متمانە بێت ئەوکات
.
.
.
چەند ڕۆژێک تێپەڕی

ن/ت و جۆنگکووک پێکەوە لەناو ئۆتۆمبێلن و جۆنگکووک ئەم ماوەیە زۆر لەماڵەوەیە بەڵام ن/ت هیچ بەلایەوە نەڕۆشتبوو و پشتگوێی خستبوو

جۆنگکووک هەموو ڕۆژێک ئەهاتەوە ماڵەوە تەنها بۆ ئەوەی ن/ت ببینێت و لێی دڵنیا بێت وە ن/ت وا خۆی دەرخست کە توڕەیە بەهۆی ڕوداوەکەی ئەو ڕۆژە
ن/ت نەیئەزانی کە ئەوان بۆکوێ ئەڕۆن وە ئەوان نیو کاتژمێرە لەناو ئۆتۆمبێلن

ن/ت: بۆکوێ ئەڕۆین؟؟

جۆنگکووک: لەکۆتاییەکەیدا قسەت کرد...

ن/ت: من تەنها ئەمەوێت دڵنیا ببمەوە کە ئایا دووبارە تاقیکردنەوەی کوشتنی خەڵکم لەپێش چاوی من ئەکەن

جۆنگکووک: بمبورە بۆ ئەوەی هۆسۆک لەپێش چاوی تۆ ئەو پیاوەی کوشت

ن/ت: من تەنیا خەمی ئەوەمە کە تۆش...

جۆنگکووک:خەمی ئەوەتە کە هەمان شتی هۆسۆک بکەمەوە؟؟
هەڵەی چونکە من لە ئەو خراپترم

ن/ت: باشە پێویست ئەکات ئەو کارانە بکەیت؟

جۆنگکووک:ن/ت..... ئێمە ئەڕۆینە بوسان

ن/ت:بوسان؟؟ بۆچی؟؟

جۆنگکووک:ئەڕۆینە لای خێزانەکەم

ن/ت: خێزان؟! تۆ وتت کە خێزانم نییە

جۆنگکووک:ئەوان خێزانێکی گەورەن و هەر ئەوانیش هۆکاری ئەوەن کە من ئەو کارانە ئەکەم

ن/ت: واتا چۆن تۆ بەهۆی ئەوان ئەو کارانە ئەکەیت؟

جۆنگکووک:بەڵێ...

ن/ت بێدەنگ بوو و دەموچاوێکی گرژی دەرخست بەڵام لەلایەکی ترەوە دڵخۆشە چونکە ئەگەر KIA دەربارەی خێزانەکەی جۆنگکووک بزانێت ئەوە کارەکان ئاسانتر دەبێت

لەکۆتاییدا ن/ت ئەڕواتە شوێنێک کە سودی هەیە بۆ کارەکەی چونکە دانیشتن لەماڵەوە بۆ کارەکەی باش نەبوو...
دوای ماوەیەک ئۆتۆمبێلەکە لەشوێنێک ڕاوەستا

ن/ت بینی کە هەلیکۆپتەرێک ڕاوەستاوە و ئەوان بەرەو لای هەلیکۆپتەرەکە ئەڕۆن

هەردووکیان سەرکەوتن و بەرامبەر بە یەکتری دانیشتن و هیچ قسەیان نەئەکرد

ن/ت تەماشای دەرەوەی ئەکرد بەڵام جۆنگکووک تەماشای ن/ت'ی ئەکرد

تەواوی ڕێگاکە هەردووکیان بێدەنگ بوون و هیچ قسەیان نەئەکرد وە دواتر گەیشتن و ن/ت هیچ پرسیارێکی لە جۆنگکووک نەکرد تەنها بەدوای کەوت هەتاکو گەشتنە شوێنێک

ئەم شوێنە پڕ بوو لە هەرزەکار و شوێنێکی گەورە بوو و زۆر خانوو و شتی تیا بوو

هەرزەکارەکان لەسەر زەوییەکە دانیشتبوون و قسەیان ئەکرد هەتاکو جۆنگکووکیان بینی
ن/ت و جۆنگکووک بەڕێگەدا ئەڕۆشتن جۆنگکووک هەرکێی بینیبا زەردەخەنەی بۆ ئەکرد و ئەوانیش بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە بە دەستیان سڵاویان لە جۆنگکووک ئەکرد و ن/ت هێشتا تێناگات کە چی ڕودەدات

ن/ت: ئێرە کۆلێژە؟؟ باشە لەبەر چی لێرەین؟؟

جۆنگکووک:نەخێر ئێرە کۆلێژ نییە!

ᴄᴜᴛ...

Vᴏᴛᴇ ಠ_ಠ

𝐰𝐚𝐫 𝐚𝐧𝐝 𝐥𝐨𝐯𝐞||J.JKHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin