Part_4_

992 132 131
                                    

ڤۆت لەبیر مەکەن❤

☾︎ᵉⁿʲᵒʸ☽︎
.
.
.
.
----------------------------
ن/ت:چۆن منت دۆزییەوە؟

جۆنگکووک:ڕێگای خۆم هەیە(دەستی کرد بە لێخوڕین)

ن/ت:باوەڕم نەئەکرد تۆ مافیایەکی ئاوا گەورە بیت

جۆنگکووک:خێرا وەڵامی پرسیارەکانم بدەوە

ن/ت:دڵنیام کە تۆ ڕێگایەکت هەیە بۆ ئەوەی تەواوی زانیارییەکان بدۆزییەوە

جۆنگکووک:بەڵێ ڕێگای زۆرم هەیە بۆ ئەوەی بیدۆزمەوە بەڵام ئەمەوێت لەتۆوە گوێم لێ بێت

شتێکی سەیر و جیاواز هەیە...
جۆنگکووک هەمیشە دەنگی وەک ئەوە وابوو کە گاڵتە ئەکات و زۆر هێمن و سادە بوو
بەڵام ئەمجارە تەواو جیاوازبوو ئەمجارە دەنگی زۆر توڕە دیار بوو

ن/ت:باوکە ناڕاستییەکەم ئەیویست بەزۆری هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی یەكێك لە هاوڕێکانی بکەم

جۆنگکووک:بۆچی بە منت نەوت؟؟

ن/ت:باشە چی ئەگۆڕا ئەگەر پێتم بوتبا؟

جۆنگکووک خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی زیاد کرد و ن/ت تەماشای جۆنگکووکی کرد و بینی دەموچاوی توڕەییەکی زۆری پێوە دیارە...ن/ت نەیزانی کە لەبەر چی جۆنگکووک ئاوای لێهاتووە

جۆنگکووک:کامەیان بکوژم؟ باوکە ناڕاستییەکەت؟ یان هاوڕێکەی؟ یان کوڕەکە
یانیش پێت چۆنە هەموویان پێکەوە بکوژم؟

ن/ت:ئەوە تۆ شێت بویت؟! من نامەوێ کەس بکوژیت

جۆنگکووک:لەجیهانەکەی ئێمە گەر کەسێکمان بەدڵ نەبێت ئەیکوژین

ن/ت:بەڵام ئەوە هەڵەیە ئەو جیهانەی تۆ زۆر هەڵەیە

جۆنگکووک:ئێستا پێمبڵێ تۆ چیت ئەوێت؟

ن/ت:من تەنها......نامەوێت بگەڕێمەوە

ن/ت:باوکە ناڕاستییەکەم خاوەن دەسەڵاتێکی زۆرە
ئەو بەدوای من ئەگەڕێت و...من ئەدۆزێتەوە
وە نازانم ئەمجارە چیم لێ ئەکات هەروەها ناتوانم بە هاوڕێکانم بڵێم.....دواتر توشی مەترسی ئەبن

ن/ت:من ئەتوانم کە ڕابکەم...بەڵام نازانم چۆن یان چی بکەم
من هەرگیز ئاوا نەبوومە

جۆنگکووک:وەرە لای من

ن/ت:ناتوانم متمانە بەکەس بکەم

جۆنگکووک:هیچ هەڵبژاردنێکی ترت هەیە؟ تۆ پارەت نییە کەست نییە شوێنێکیشت نییە کە لێی بمێنیتەوە..بەتەمای لەسەر شەقام بخەویت؟

𝐰𝐚𝐫 𝐚𝐧𝐝 𝐥𝐨𝐯𝐞||J.JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora