Part_9_

1K 140 102
                                    

ڤۆت لەبیر مەکەن❤

☾︎ᵉⁿʲᵒʸ☽︎
.
.
.
.
--------------------------

جۆنگکووک:چونکە متمانەم بەتۆ هەیە و تۆ یەکەم کەسی کە وام لێ بکات هۆکارم هەبێت بۆ ئەو کارانەی کە ئەیکەم

ن/ت: جۆنگکووک من ئەمزانی کە تۆ کەسێکی باشی

ن/ت: ئەو شتانەی کە بۆمت باسکرد وای لێکردم کە زیاتر حەز بکەم لەگەڵ تۆ کار بکەم....تکایە جۆنگکووک منیش ئەمەوێت یارمەتیت بدەم

جۆنگکووک:ن/ت بۆ ئەوەی کە تۆ پارێزراو بیت و شوێنێکت هەبێت بۆ مانەوە تۆم هێنایە لای خۆم بۆ ئەوە تۆم نەهێنا کە بتکەمە مافیا و تووشی
مەترسی بیت و تێکەڵی کاری خراپ بیت

ن/ت: ئەوە کوا کاری خراپە تۆ یارمەتی منداڵە هەتیوەکان ئەدەیت و بژێوی ژیانیان پێئەبەخشیت و دڵخۆشیان ئەکەیت بۆیە منیش حەزم لێیە کە دەستم تیایدا هەبێت و یارمەتییان بدەم

جۆنگکووک:بەڵام پێویست ناکات کە تۆ یارمەتیم بدەیت زۆر کەسی ترم هەیە کە ئەتوانن یارمەتیم بدەن لە بەڕێوبردنی ئەم هەتیوخانەیە

ن/ت: بەڵام من ئەمەوێت لەگەڵت بم و پاڵپشتت بم...
وە پێت بڵێم کە ئایا ئەو کارانەی کە ئەیکەیت ڕاستە یان هەڵە

جۆنگکووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و هەستاوە سەر پێ

جۆنگکووک:دەی با بڕۆین
.
.
.
.
شۆفێرەکەی جۆنگکووک ئەوانی گەیاندە کۆشکێکی گەورە کە زۆر گرانبەها دیار بوو

ن/ت: ئێرە کوێیە؟؟

جۆنگکووک:ئێرە ماڵەکەی منە

ن/ت: باشە تۆ چەند خانووت هەیە؟؟

جۆنگکووک:ئەو خانووانەی کە هەمە زۆرن کە ناتوانرێت بژمێردرێت بەڵام ئەمەیان سەرەکییەکەیە

ن/ت: خانوویەکی زۆر جوان و گەورەیە
.
.
.
ن/ت ڕۆشتە دەستشۆر و ئاوی بە دەم و چاویدا ئەکرد دواتر تەماشای ئاوێنەکەی کرد

ن/ت: باشە خۆ جۆنگکووکیش کاری باش ئەکات بۆچی KIA ئەیەوێت ئەو لەناو ببەن؟؟ تۆ بڵێی ئەوان....
نانا ن/ت وەرەوە سەرخۆت KIA هەمیشە ڕاستە نابێت زۆر بیر لە بابەتەکە بکەمەوە....نابێت....

ن/ت هەمیشە زۆر بیر لە شتەکان ئەکاتەوە و لەگەڵ خۆی قسە ئەکات

ن/ت دووبارە ئاوی بە دەم و چاویدا کرد و تەماشای ئاوێنەی کرد

ن/ت: هۆه.... ن/ت وەرەوە سەر خۆت و ئەو بیرۆکە بێ مانایانە لەناو مێشکت دەربهێنە

دوای ئەوەی کە ن/ت لە دەستشۆر هاتە دەرەوە هەستی بە برسێتی کرد بۆیە بەدوای چێشتخانە ئەگەڕا بەڵام نەیدۆزییەوە

ن/ت:تۆ بڵێی چێشتخانەکەی لەسەرەوە بێت؟؟

ن/ت ڕۆشتە سەرەوە و یەکەم دەرگای ژورێکی کردەوە و ڕۆشتە ناوی

ن/ت چاوی کەوتە سەر جۆنگکووک کە تازە لە حەمام هاتبووە دەرەوە قژە تەڕەکەی لەسەر دەم و چاوی بوو و عەزەلاتەکانی هەموو دیار بوو و خاولیەکی بە کەمەرییەوە بەستووە

ن/ت بۆ ماوەیەک ون بوو لەناو ئەو هۆتییەی جۆنگکووک و عەزەڵاتە زۆر جوانەکانی وە کاتێک کە بەخۆ هاتەوە بینی کە جۆنگکووک لەپێشیەتی

ن/ت:ئاه...ب.ب.ببورە ....من.من.من بەدوای چێشتخانە ئەگەڕام

جۆنگکووک:بەلای ڕاست بڕۆ سێیەم دەرگا خۆیەتی

ن/ت:باشە سوپاس کەواتە من ئەڕۆم

ن/ت زۆر شڵەژاو بوو تەنانەت خۆشی نەیئەزانی لەبەر چی نزیک بوونەوە لە جۆنگکووک وای لێ ئەکرد کە دڵی بەخێرای لێ بدات

ن/ت ڕووی سوڕاند و ویستی بڕوات بەڵام هەستی کرد کە کەسێک کەمەری گرت و بۆ خۆی ڕایکێشا

جۆنگکووک:وابزانم من ناهێڵم کە ئەمشەو لەم ژوورە بڕۆیتە دەرەوە

ᴄᴜᴛ...
.
.
.

Vᴏᴛᴇ ಠ_ಠ

𝐰𝐚𝐫 𝐚𝐧𝐝 𝐥𝐨𝐯𝐞||J.JKTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang