𝙿𝕒𝑟ᴛ26 end

360 44 71
                                    

تایهیۆنگ:بەیانی باشە
(کاتێ وای ووت کە هەموو ئەندامانی خێازانەکە لەسەر مێزی نانخواردن بوون و هەمووان بەیانی باشییان لێ کرد)
نامجوون:پلانی ئەمڕۆت چییە؟
(کاتێ وای ووت کە خەریکی نانخواردن بوو)
تایهیۆنگ:لە بنکەی پۆلیس بانگیان کردم تا گەواهی بۆ ڕووداوەکە بدەم
سوونمی:ئەوەی کەسێکی کووشتبوو؟
تایهیۆنگ:بەڵێ
سوونمی:ئای زۆر ترسناک بوو
نامجوون:گیانەکەم تۆ سەیری ئەو شتانە مەکە زیاتر گرینگی بە من بدە
(نامجوون بە کیووتییەوە بە سوونمی گووت وای کرد هەمووان پێ بکەنن بەڵام تایهیۆنگ تەنها زەردەخەنەیەکی کرد)
سوونمی:یااا یەکێ نەزانێ من گرینگی بە تۆ نادەم
(نامجوون و سونومی بەردەوام بوون لە دەمەقاڵێی شیرینیەکانیان پاشان تایهیۆنگ بەڕێکەوت بۆ بنکەی پۆلیس و گەواهی دا پاشان ویستی دەرچێ بەڵام گوێی لە گریانی کەسێ بوو وە دونگەگەش ناسراو بوو ڕۆشت بۆ ئەو جێگایە کچێک بوو بەڵامی پشتی لە تایهیۆنگ بوو پاشانتایهیۆنگ گرینگی پێنەداو ڕۆشت لە ترافیک لایت بوو کچێکی بینی)
تایهیۆنگ:ئەوە یۆنگشینە!
بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلەکەی هاتە خوارەوە بەدوای ئەو کچە کەوت بەڵام وونی کرد وەکوو شێتێکی لێهاتبوو پاشان گەڕاوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و ڕۆشت بۆ کۆمپانیا کە ئێستا کۆمپانیایەکی تایبەت بە خۆی کردتەوە بە مۆدێل تا کاتێکی درێژ کاری کرد بەڵام لە ناکاو پەشێوییەک لە کۆمپانیا درووست بوو وای کرد هەمووان لە کار بکات کە تایهیۆنگ بە وەی زانی بە خێرایی هاتە دەرەوە لە ئۆفیسەکەی)
تایهیۆنگ:چی بووە؟ئەو پەشێوییە چییە؟
سکرتێر:بەڕێز تایهیۆنگ کچێک بۆ دزی هاتبوو بەڵام پاسەوانەکان کردیانە دەرەوە
(تایهیۆنگ زۆرپێی سەیری بوو)
تایهیۆنگ:باشە کەواتە هەمووتان بگەڕێنەوە سەر کار
(هەمووان گەڕانەوە سەر کار پاشان تایهیۆنگ تا درەنگانی شەو کاری کرد کە کەس لە کۆمپانیا نەمابوو جگە لە پاسەوانەکان پاشان ئۆفیسەکەی جێهێشت و هاتە دەرەوە لە کۆمپانیا و ئۆتۆمبێلەکەی بە کار خست و بەڕێکەوت بۆ ئەو شوێنە بەرزەی کە هەموو سیۆلی لێ دیارە پاش دە خوولەک گەشت و دابەزی پشت بە ئۆتۆمبێلەکە دابوو)
تایهیۆنگ:من چیم بەسەر دێت؟
( بە بێهیواویەوە بە خۆی ووت)
تایهیۆنگ:بۆچی زۆر بەی جار یۆنگشینم دێتە بەر چاو؟ئایە ئەو دەژی؟ئێستا لە کوێیە؟دڵخۆشە؟
(هەزاران پرسیار لە مێشکی تایهیۆنگ دایە پاش نیوو کاژمێر گەڕایەوە ماڵەوە بەڵام هەمووان لە هۆڵەکە کۆببوونەوە دیار بوو کە میوانیان هاتبوو)
نامجوون:ئۆهـ تایهیۆنگ تۆ گەڕایەوە؟
سوونمی:میوانمان هاتووە سڵاویان لێ ناکەی؟
تایهیۆنگ:سڵاوتان لێبێ
؟؟:سڵاو کوڕەکەم
(سوونمی تایهیۆنگی بردە چێشتخانەکە)
تایهیۆنگ:ئەوانە کێن؟
سوونمی:دەمانەوێ لەگەڵ کچی کیم هاوسەرگئری بکەی
تایهیۆنگ:چی؟قسەی بێ مانا مەکە؟
سوونمی:خۆ تۆ هەر ئاوا نامێنیتەوە
تایهیۆنگ:بەڵام....
(قسەکەی پێ بڕی)
سوونمی:دەزانم چاوەڕێی یۆنگشین دەکەی بەڵام ئەو...
تایهیۆنگ:ئەو دەگەڕێتەوە دڵنیام من هەست دەکەم هەم ئەمڕۆ ئەوم بینی بەڵام لێم وون بوو چەند بە دوای گەڕام
(تایهیۆنگ هەموو ئەو شتانەی بە خیرایی ووت)
سوونمی:ئارام بە ئەو ناگەڕێتەوە کەس نازانێ ئەو لە کوێیە؟
(لەو لاوە باوکی یۆن هات)
باوکی یۆن:سوونمی ڕاست دەکا کوڕم
تایهیۆنگ:هەر چییەک بێ گەر نەشگەڕێتەوە من هاوسەرگیری لەگەڵ کەس ناکەم
سوونمی:وا مەکە
تایهیۆنگ:من قسەی خۆمم کرد
(وای ووت و ڕۆشت بە ناچاری میوانەکانیش ڕۆشتن شەو بە ئەستەم ڕۆیشت بۆ تایهیۆنگ و بەیانی هات دووبارە نانی بەیانی خوارد و ڕۆشتە سەر کار دووبارە تا درەنگانی شەو کاری کرد بەڵام ئەمجارە بڕیاری دا نەچێتە ماڵەوە و کەمێ هەوا هەڵمژێ بۆیە ڕۆشت بۆ پاڕکێک دەستی لە ناو گیرفانیەتی بە هۆی سەرماو سۆڵەوە بە بیرکردنەوە پیاسەی دەکرد بەڵام لە ناکاو کچێکی بینی کە لەسەر کوورسییەکە پاڵکەوتووە خۆی وەک کرمۆکە لێ کردووە بەهۆی سەرماوە و دەلەرزێت بە ئارامییەوە تایهیۆنگ ڕۆشتە لای کە قژی کەوتبووە سەر ڕووخساری)
تایهیۆنگ:شێوەی کەمێ لە یۆنگشین دەچێ!
(بە دوودڵییەوە وای ووت بەڵام کە قژی لابرد دەستەکانی کەوتنە لەرزین بە هۆی ئەوەی کە ئەو ڕووخسارەی بینی)
تایهیۆنگ:یـ یـ یۆنگشین!
(بەڵێ ئەوە یۆنگشین بوو هێشتا تایهیۆنگ باوەڕ بەقە ناکات کە ئەوە یۆنگشینە فرمێسک لە چاوەکانی تایهیۆنگ هاتە خوارەوە بە خیرایی لە باوەشی کرد ڕووخسارە بەستووەکەی لە ناو باوەشی تایهیۆنگ بوو)
تایهیۆنگ:یۆنگشین یۆنگشین هەڵسە
(چەند جارێک بانگی کرد بەڵام یۆنگشین گوێی لێ نەبوو بە خێرایی بردیە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و بردی بۆ نەخۆشخانە و ئێستا دکتۆر پشکنینی بۆ دەکا و تایهیۆنگ لە دەرەوە چاوەڕێ دەکا بەڵام دڵی خێرا لێدەدا و هێشتا دەستەکانی دەلەرزێت پاشان دکتۆر هاتە دەرەوە)
تایهیۆنگ:چی بوو دکتۆر ئەو باشە؟هیچ ئازاری پێ گەیشتووە؟
(بە خێراییەوە وای ووت)
دکتۆر:باشە تەنها لەبەر سەرما بووراوەتەوە وە کەمی نانخواردنەوە بەڵام ئێستا حاڵی باشە وە دەتوانی بچیتە لای
تایهیۆنگ:سووپاس
(تایهیۆنگ بە خێرایی ڕۆشتە لای و لە لای دانیشت دەستی گرت)
تایهیۆنگ:ئیتر تۆم دۆزییەوە هەرگئز ناهێڵم لێم دوورکەویتەوە هەرگیز
(تا دوانزەی شەو یۆنگشین بەخەبەر نەهات بەڵام تایهیۆنگ هەر سەیری دەکرد و سەرنجی لەسەر ئەو بوو پاشان یۆنگشین لە ناکاو چاوەکانی بەرە بەرە کردەوە)
یۆنگشین:من لە کوێم؟
(بە دەنگە لاوازەکەیەوە ووتی)
تایهیۆنگ:یۆنگشین لێرەم مەترسە
(کاتێ یۆنگشین تایهیۆنگی بینی فرمێسک لە چاوەکانی نەوەستا بە ئارامییەوە هەڵساو باوەشی بە تایهیوونگ دا کرد بە تووندی)
یۆنگشین:بۆچی زووتر نەتدۆزیمەوە؟
(بە گریانێکی بەتین وای ووت و تایهیۆنگ لە خۆی جیاکردووە بە دەستە گەورەکانی ڕووخسارە بچووکەکەی گرتبوو)
تایهیۆنگ:تەواوی ئەو سێ ساڵە هەموو شوێنێک گەڕام بەڵام لە هیچ شوێنێک نەبووی دەزانی چەندە ئازارم هەبوو
یۆنگشین:من کەوتمە ناو تاریکییەک هەر چاوەڕێی تۆ بووم ڕزگارم کەیت
(دووبارە تایهیۆنگ بە تووندی باوەشی لێدا و پاشان لە خۆی جیاکردەوە و فرمێسکەکانی سڕی)
تایهیۆنگ:باشە ئارامبە من لێرەم ئێستا هەموو شتێکم بۆ باس کە باشە
(یۆنگشین کەمێ ئارامبۆوە و سەری بە باشە جووڵاند)
یۆنگشین:ئەو ڕۆژەی کە وون بووم بەیانیەکەی لە ماڵ دەرچووم بەڵام لە ناکاو کەسێک شتێکی خستە سەر دەمم و ئاگام لە هیج نەما
تایهیۆنگ:دواتر؟
یۆنگشین:دواتر کە چاوم کردەوە لە ژوورێک بووم دەست و قاچم بە کوورسیەکەوە بەسترا بووم لە ناکوو ئەو هاتە ژوورەوە
(یۆنگشین:تـ تۆ منت بۆچی هێناوە بۆ ئێرە؟شێت بووی؟
جۆنگ مین:هههه وادەزانی دەهێڵم بۆ ئەو گەمژەیە بیت هەرگیز
یۆنگشین:وازم لێبینە ئەگەر نا تایهیۆنگ بتدۆزێتەوە ئەوە زۆر خراپت بەسەر دێنێ
جۆنگ مین:هههههههه )
تایهیۆنگ:بە نەفرەت بی
یۆنگشین:بە درێژایی ئەو سێ ساڵە منی بەند کردوو لە ژوورێک کە بۆ من دە ساڵ بوو
تایهیۆنگ:باشە چۆن ڕزگارت بوو کێ ڕزگاری کردی؟
یۆنگشین:کەسێ بوو پێم وابوو یەکێک بوو لە پیاوەکانی
تایهیۆنگ:لە سیۆل تۆی بەند کرد؟
(یۆنگشین سەری بە بەڵێ جووڵاند دوای قسەکردنێکی زۆر یۆنگشین بە هۆی دەرمانەکانەوە خەوی لێ کەوتوو تایهیۆنگیش هەر سەیری دەکرد پاشان ئەویش بەرە بەرە خەوی لێ کەوت لە دیار یۆنگشینەوە)
~بەیانی~
(یۆنگشین تازە هەڵسابوو بەڵام تایهیۆنگی لێ نەبوو زۆر ترسا)
یۆنگشین:تایهیۆنگ تایهیۆنگ
(چاوەکانی شێدار بوون و فرمێسکەکانی کەوتن و پاش کەمێک تایهیۆنگ بە کۆمەڵێک زەرف هاتەوو بینی یۆنگشین دەگری زەرفەکانی داناو بە خێرایی بە رەوە ڕووی یۆنگشین چوو)
تایهیۆنگ:چی بووە یۆنگشین ؟ خەوی ناخۆشت بینووە؟
یۆنگشین:وامزانی دووبارە تۆم وون کردووە
(تایهیۆنگ بە خێرایی لە باوەشی کرد)
تایهیۆنگ:هەرگیز جارێکی تر وا بیرمەکەوە تەواو من هەمیشە لاتم و وونم ناکەیت باشە
(یۆنگشینی لە خۆی جیاکردووە و یۆنگشین سەری بە باشە جووڵاند پاشان بردی بۆ دەستشۆرەکە و ڕووخساری یۆنگشینی شووشت پاشان هێنایە سەر جێگاکەی و زەرفەکانی هێنا و کردییەوە)
تایهیۆنگ:یۆنگشین سەیری ئەو جلانە بکە بزانە کامەیان جوانترە ئەوە لەبەر بکە سەیر بکە لێرەش ئەزییە هەیە تۆ حەزت پێی بوو وە ئەوانەش پێڵاون و جانتاشم بۆ کڕیوی سەیری بکە بزانە کامەت بە دڵە ئەوە لەبەر بکە
(تایهیۆنگ بە گرینگی پێدانێکی زۆر زۆرەوە وای ووت و یۆنگشین سەیری دەکرد و لە ناکاو ووتی)
یۆنگشین:خۆشەویستت هەیە؟
(یۆنگشین بە دوودڵیەکی زۆرەوە پێی ووت تایهیوونگیش بە زەردەخەنەوە لە لای دانیشت و دەستی گرت)
تایهیۆنگ:بەڵێ هەمە
یۆنگشین:ئایە جوانە؟
تایهیۆنگ:ئم زۆر جوانە زۆر وەکو فریشتەیەک وایە
یۆنگشین:لە کەیەوە خۆشەویستن؟لە وەتەی من وون بووم؟
تایهیۆنگ:نەخێر پێش ئەوەی وون بی حەز دەکەی بیبینی؟
(ئەو قسانە وای کرد دڵی یۆنگشین بشکێی و بە زۆر زەردەخەنەی کرد و سەری بە بەڵێ جووڵاند تایهیۆنگ مووبایلەکەی دەرهێناو و وێنەی سەر شاشەی نیشاندا کە ئەویش ڕەسمی یۆنگشین بوو)
تایهیۆنگ:ئەوە خۆشەویستەکەمە
(یۆنگشین پێکەنی)
تایهیۆنگ:بەڵێ لە وەتەی تۆ هاتووی بۆ کۆریا بوویتە خۆشە ویستی من
(بە ردەوام بوون لە قسەی خۆش و کیووت پاشان یۆنگشین یەکێک لەو جلانەی لەبەر کرد کە حەزی پێبوو پاشان لە نەخۆشخانە دەرچوون و ڕۆشتن بۆ بنکەی پۆلیس و شکاتیان لە جۆنگ مین کرد پاشان ڕۆستنە ماڵەوە هەر کە دایک و باوکی یۆن یۆنگشینیان بینی لە خۆشیان گریان هەمووان دڵخۆش بوون بە گەڕانەوەی یۆنگشین و هەمووان ئاهەنگێکی گەورەیان  ڕێکخست بە بۆ نەی یۆنگشین گەڕاوە و پاش چەند مانگێک جۆنگ مین دەستگیر کراو بۆ هەتاهەتایە  دەستگیر کرا ئەوە هەواڵێکی خۆش بوو بۆ هەمووان پاشان یۆنگشینبو تایهیۆنگ هاوسەرگیرییان کرد و ئەو ژیانە ژیان کە خۆیان دەیانویست و زۆر دڵخۆش بوون)

(کۆتایی)

(مەبەستی من لەو چیرۆکە:لە فانێکی گرووپێک بۆ بەدیهێنانی خەونێک پاشان گەشتن بەو خەونە و ئازار چەشتن و بە خۆشی ژیان بۆ هەتا هەتایە)

هەرگیز بێ هیوا مەبە ئەوەی بتەوێ گەر هەوڵی بۆ بەی هەر دێتە دی:)

زۆر سووپاستان دەکەم کە تا کۆتایی لەگەڵم بوون و هیوادارم چێژتان لێبینێبێت♡︎

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 13, 2021 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝙲𝚘𝚖𝚙𝚕𝚎𝚝𝚎✔︎𝚖𝚢 𝚍𝚛𝚎𝚊𝚖«خەونەکانــــــــــم»Where stories live. Discover now