{خەونەکانم}19

262 51 15
                                    

(بەیانی هات و هەر کەسەو بۆ کاری خۆی ڕۆژەکان ئاسایی تێدەپەڕین و پەیوەندی بەیک کردنو هاتووچۆی تا وای لێهات زۆر لێک نزیک بن تا ڕۆژێکیان یۆنگشین لە ئۆفیسەکەی بووی سەرقاڵ بوو و دۆسییەی زۆری لە ژێر دەست بوو تای پەیوەندی بۆ کرد)
یۆنگشین:سڵاو
تایهیۆنگ:سڵاو یۆنگشین چۆنی؟
یۆنگشین:ئاهـ باشم ئەی تۆ ئەندامەکان چۆنن؟
تایهیۆنگ:هەمووان باشن ئەی ماڵەوەتان چۆنن؟
یۆنگشین:ئەوانیش باشن
تایهیۆنگ:باشە کاتت هەیە؟
یۆنگشین:هاهـ کاری زۆر زۆرم هەیە زۆر دۆسییەم لە ژێر دەستە بەڵام گەر دەتەوێ با یەک ببینین
تایهیۆنگ:ماندووی کەواتە لەبیری کە
یۆنگشین:نەخێر کاتژمێرێکم دەتوانم
تایهیۆنگ:باشە کەواتە کاتژمێر دوانزە دێم بەدواتا بەیەکەوە نانی نیووەڕۆ دەخۆین هەم قسەش دەکەین
یۆنگشین:باشە بەڵام قسە لەسەر شتێکت تایبەت دەکەین؟
تایهیۆنگ:کە هاتی دەیزانی
یۆنگشین:باشە کەواتە خوات لەگەڵ دەتبینمەوە
تایهیۆنگ:خوات لەگەڵ
(پەیوەندییەکەیان کۆتایی پێهێناو و یۆنگشین هەر خەریکی کار کردن بوو زۆر ماندوو دیار بوو پاشان ڕۆشت بۆ ئەوەی کەسێ ئازاد بکا بەڵام نەکرا زۆر خەمبار بوو وە خانەوادەی کەسەکە زۆر ئازاری یۆنگشینیان دا بەڵام کاتژمێر دوانزە بوو یۆنگشین بە بێزاری و هیلاکییەکی زۆرەوە لە ئۆفیسەکەی هات دەرەوە و پاشان ئۆتۆمبێلەکەی تای بینی ویستی بچێتە لای کە کەمێ لێی دوور بوو بەڵام ئافەرەتێک زلەیەکی بەهێزی لە یۆنگشین دا پاشان یەخەی گرت)
ئافرەتەکە:بۆچی کووڕەکەمت ڕزگار نەکرد ها چ پارێزەرێکی تۆ پارێزەری وا هەر نەبێ
( بە تووڕیەی و گریانەوە قسی دەکرد)
یۆنگشین:ئەوەی لە توانم دابوو کردم خاتوون
(بە خەمبارییەکی زۆرەوە ووتی)
ئافرەتەکە:نەخێر تۆ درۆ دەکەی
(ویستت لێی بدات بەڵام تای بە خێرایی هات دەستی گرت لە لایەکی تر کچيک هات)
تایهیۆنگ:ئەوە چی ئەکەی؟ئاگاو لە خۆتە؟
(بە تووڕەیەوە ووتی و کچەکە دایکی دوورخستەوە)
کچەکە:زۆر داوای لێبووردن دەکەم بمان بوورن
(بە زۆر دایکی لەگەڵ خۆی برد یۆنگشین لە شوێنێک دانیشت و فرمێسکەکانی ڕێی خۆیان گرت)
تایهیۆنگ:یاااا بۆ دەگری؟
یۆنگشین:من پارێزەرێکی زۆر خراپم ڕقم لە خۆمە گەر من کارێک بە سەر کەووتووی ئەنجام نەدەم ئەی دەبێ چی بکەم
(بە گریانەوە ئەو قسانەی کرد و تای فرمێسکەکانی بۆی سڕی)
تایهیۆنگ:دەی تۆ ماندووی بۆیە ئەگەر نا باشترین پارێزەری دڵنیابە دەی با بڕۆین کەمێ ئارام بەوە
(یۆنگشینی لەگەڵ خۆی بردە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەڕێکەوت بۆ چێشتخانەیەک پاشان گەشتن و دابەزین و ڕۆشتە ژوورەوە و داوای خواردنیان کرد)
یۆنگشین:تۆ....دەتویست شتێکم پێ بڵێی؟
تایهیۆنگ:ئم پێم وایە دڵخۆشت دەکا
یۆنگشین:چییە؟دەی پێمی بڵێ
(بە پەرۆشەوە ووتی)
تایهیۆنگ:دەی چەند رۆژێکی تر کۆنسێرتامان هەیە جا من بلیتێکم بۆ کڕیوی لە بەشی پێشەوە
یۆنگشین:بەڕاست؟!
(خەرک بوو لە خۆشییا بفڕێت)
تایهیۆنگ:ئممم هەم کەمێ خۆشی وەرگرە زۆر ماندووی
(یۆنگشین هەستاوە و باوەشی بە تای کرد کە تای زۆر سەری سووڕما)
یۆنگشین:زۆر سووپاس ئووپا
(پاشان هاتەوە شوێنی خۆی دانیشت و تای هێشتا شۆک گرتبووی)
تایهیۆنگ:د دڵخۆش بووم کە بەدڵت بوو
(تای بە شڵەژاوییەوە ووتی)
یۆنگشین:یااا زۆر بە پەرۆشم
(بە دڵخۆشییەوە نانەکەیان خوارد و پاشان تای یۆنگشینی برەوە سەر کار بۆ خۆشی کاری هەبوو ئەو چەند ڕۆژە یۆنگشین زۆر سەرقاڵ بوو کە کاتی نەبوو خواردنیش بخوا بەڵام دڵخۆشبوو لەبەر کۆنسێرتەکە بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژی کۆنسێرتەکەیە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ چوونە کۆنسێرتەکە)
یۆنگشین:دایکە جوانم؟
(بە ڕاکردن لە پەیژەکان هاتە خوارەوە لە دایکی پرسی کاتێک لە چێشتخانەکە بوو جلەکانی پیشانی دایکی یا کە هەموو شتێکی وێنە و لۆگۆی بتس لەسەر بوو)
دایکی یۆن:بە هەموو شێوازێک جوانی تۆ
یۆنگشین:سووپاس دایکە
دایکی یۆن:دەی وەرە نان بخۆ با دوا نەکەوی باوکت و سوونمی بانگ بکە
یۆنگشین:باشە
(ڕۆشتە ژوورەکەی سوونمی)
یۆنگشین:ئوونــــــی هەڵســــــە
(بە هاوارەوە ووتی)
سوونمی:یاااا بهێڵە کەمێکی دی بخەوم ئەمشەو درەنگ خەوتووم
یۆنگشین:باشە
(بە ئاساییەوە ووتی پەرداخێکی پڕ کرد لە ئاو بە سوونمی دا کرد کە سوونمی ڕاچڵەکیوو وەکو دڕەندە سەیری یۆنگشینی دەکرد و یۆنگشین خەرک بوو بمرێت لە پێکەنینا بە خێرایی ڕای کردە خوارەوە)
سوونمی:یاااا بۆستە بۆم بزانە دەتکووژم یان نا
(بە خێرایی هەردووکیان ڕایان دەکرد تا یۆنگشین خۆی حەشار دا لە پشت دایکی)
یۆنگشین:یااا دایکە ئوونی دەمکووژێت
(بە شێوەیەکی مناڵانە ووتی و دایکی بە حاڵیان دەستی کرد بە پێکەنین)
سوونمی:هەر دەتکووژم
(زۆر تووڕە بوو کە وای ووت و لەو لاوە باوکی پێیان پێدەکەنی)
دایکی یۆن:دەی بەسە وەرن نانەکەتان بخۆن
(پاشان سوونمی ڕۆشتە سەرەوە ڕۆتینی کرد و هاتە خوارەوە و هەمووان لەسەر مێزی نان خواردن بوون دەستیان بە نان خواردن کرد)
سوونمی:بۆ کوێ دەچی وا خۆت ئامادە کردووە؟
یۆنگشین:یاااا تۆ نازانی تای ئووپا بلیتی کۆنسێرت بۆ کڕیووم جا ئەمڕۆیە کۆنسێرترکە دەچم وە لە بەشی یەکەمە
( بە دڵخۆشییەوە ووتی)
سوونمی:یااا بۆ دەبێ بلیتت بۆ بکڕێت؟
یۆنگشین:بۆ نابێ دەی من نامەوێ دوا کەوم کەسێکی دی جێگام بگرێت خواتان لەگەڵ
(بە خێرایی هەستاوە و پێڵاوەکانی لەبەر کرد و جانتاکەی هەڵگرت)
باوکی یۆن:ئاگاداری خۆو بە
دایکی یۆن:ئاگاو لە خۆو بێ
یۆنگشین:باشە وادەکەم
(پاشان لە ماڵ چووە دەرەوە و بەڕێکەوت پاشان سەرکەوتە پاسەکە دوای گەشتە شوێنی مەبەست و ڕۆشتە ناو کۆنسێرتەکە)
یۆنگشین:یاااا باوەڕ ناکەم
( لە گەورەیی شوێنەکە وای ووت پاشان دەستیان بە کۆنسێرتەکە کرد و کە جار جار تای سەیریۆنگشینی دەکرد کە چەند دڵخۆشە ئەویش زەردەخەنەیکی دەکرد پاشان یۆنگشین سەیری یارییە ئاگرینەکانی ئاسمانی دەکرد لە پر چاوی کەوتە تای کە نیشانەیەکی سوور لەسەر دڵییەتی زۆر ترسا وەک شێت سەیری دەورو بەری خۆی دەکرد تا ئەو کەسەی بینی کە نیشانەکەی داناوە کە بە مەبەستی ئەوەی تای بکووژن بە خێرایی ڕۆشتە سەر ستەیج کە پاسەوانەکان ڕێگەیان پێبەدا بەڵام بە زۆر ڕۆشت و خۆی دایە بەر گوولەکە!)

.............................................................................

𝙲𝚘𝚖𝚙𝚕𝚎𝚝𝚎✔︎𝚖𝚢 𝚍𝚛𝚎𝚊𝚖«خەونەکانــــــــــم»Where stories live. Discover now