{خەونەکانم}22

254 40 64
                                    

یۆنگشین:کەمێکی دی نامجوون ئووپا ئۆتۆمبێلێک دەنێرێت وە تۆش دەچیتەوە.....
(قسەکانی پێ بڕی)
تایهیۆنگ:نەخێر هەرگیز
یۆنگشین:گوێ بگرە تۆ برۆرەوە ماڵەوە وە نامجوون ئووپا ووتی دوو کەس لەبەر دەرگاکەت دەبێ بۆ پارێزگاریت
تایهیۆنگ:بەڵام من ئاوا ئاسوودە نابم
یۆنگشین:تکایە تایهیۆنگ لەبەر من
تایهیۆنگ:یۆنگشین...
(قسەی پێ بڕی)
یۆنگشین:تایهیۆنگ بەڵێن بێت کە تاوانبارەکە دۆزرایەوە تۆ ئازادی لەوەی کە لام بیت باشە هم
(یۆنگشین دەستی تای گرت و بە ئارامییەوە پێی ووت)
تایهیۆنگ:یۆنگشین من دەمەوێ تۆ سەلامەت بی
یۆنگشین:منیش هەمان شتم دەوێت بۆ تۆ کەوایە دەبێ ڕازی بیت هەم دەتوانی پەیوەندیم پێوە بکەیت باشە
(تای دوو دڵ بوو)
تایهیۆنگ:باشە بەڵام دەبێ هەموو کات پەیووندیم پێوە بکەیت منیش دەیکەم
یۆنگشین:باشە بێ خەم بە دڵنیابە پەیوەندی دەکەم
(لە ناکاو کەسێ لە دەرگای دا پاشان هاتە ژوورەوە)
کەسەکە:بەڕێز تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکە ئامادەیە ئێستا دەتوانی بڕۆی
یۆنگشین:دەی تایهیۆنگ
(تایهیۆنگ بە دڵگرانییەوە ڕۆشت پاش نیوو کاتژمێر سوونمی هاتە نەخۆشخانە بەڵام یۆنگشین خەوتبوو بۆیە شەوەکە ئاوا تێپەری بۆ بەیانی یۆنگشین بەرە بەرە چاوەکانی دەکردەوە بینی کە سوونمی لەسەر قەنەفەکە خەوی لێکەوتووە و خۆی بچووک کردۆتەوە لەبەر ئەوەی سەرمایتی یۆنگشین هەڵساوە بە هێمنییەوە چەرچەفەکەی بە سەر جەستەی دادا پاشان چووە دەسشۆرەکە پاشان کەسێ لە ژوورەوە بوو بە خێرایی دەرگاکەی داخست و دەمی یۆنگشینی گرتبوو یۆنگشین چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە)
یۆنگشین:ئمم ئممم ئممم
کەسەکە:بێدەنگبە بێدەنگ بە گەمژە
(یۆنگشین سەری بە باشە جووڵاند پاشان دەمی یۆنگشینی بەردا)
یۆنگشین:ت تۆ چۆن لێرەی؟ت تۆ زیندووی بەڵام چۆن!؟شتێ بڵێ
(بە شڵەژاوی و ترسێکی زۆرەوە ووتی)
کەسەکە:ویستم بزانم سەلامەتی
یۆنگشین:تۆ بووی؟تۆ بووی ویستت تایهیۆنگ بکووژی
(چاوەکانی شیدار بوون و بە هاوارەوە ووتی و کەسەکە بە خێرایی ڕۆشتە دەرەوە و یۆنگشین بە دوای کەوت)
سوونمی:ئەوە چی بووە؟! یۆنگشین بۆ کوێ؟
(سوونمی و پاسەوانەکان بە دوای یۆنگشینەوە بوون یۆنگشین نەیتوانی چیتر ڕاکات لەبەر برینەکەی بۆیە کەوتوو و برینەکەی خوێنی زۆری لێ دەهات و کەسەکە وون بوو و بەخێرایی سوونمی گەشتە لای یۆنگشین)
سوونمی:چی بووە یۆنگشین؟بۆچی وا ڕا دەکەی؟تۆ باشی؟
یۆنگشین:ئ ئ ئەو ئەو وون بوو ڕای کرد پ پێویستە بیدۆزمەوە
سوونمی:کێ وون بوو؟یۆنگشین یۆنگشین بوەستە
(یۆنگشین ویستی بڕوا بەڵام لە هۆش خۆی چوو و کەوت)
سوونمی:یۆنگش یۆنگشین تکایە دکتۆرێ بێتە ئێرە

𝙲𝚘𝚖𝚙𝚕𝚎𝚝𝚎✔︎𝚖𝚢 𝚍𝚛𝚎𝚊𝚖«خەونەکانــــــــــم»Donde viven las historias. Descúbrelo ahora