(پاشان یۆنگشین ڕۆشتە ژوورەکەی تایهیۆنگ بە ئارامی تاکی جلەکانی کردەوە تیشێرتێکی سایزی گەورەی دەرهێنا لەگەڵ بەڵام تێبینی شتێکی کرد لە ناکاو جلەکان جلی کچانە کە هەڵیواسی بوو ئەزییە یەک بوو ڕەنگی ڕەش بوو زۆر شڵەژاو دڵی بە خێرایی لێدەدا بە هەرحاڵ تیشێرتەکەی لەبەر کرد پاشان بە دوودڵییەوە ڕۆشتە خوارەوە)
تایهیۆنگ:ئاهـ وەرە یۆنگشین
(هەمووان لەسەر مێزی نانخواردن بوون تایهیۆنگ ئاماژەی بە یۆنگشین کرد کە لە تەکی دانیشێت یۆنگشینیش وای کرد پاشان دەستیان کرد بە نانخواردن بەڵام یۆنگشین نەیدەتوانی بە ئاسوودەیی نانەکەی بخوا لەبەر قژی پاشان تای هەڵسا لاستیکێکی هێنا و قژی یۆنگشینی بەست)
جۆنگکووک:ئۆۆۆ چییەوە هیۆنگ تۆ یۆنگشینت بە دڵە؟
(هەمووان پێکەنین بەڵام یۆنگشین زیاتر شڵەژا)
یۆنگشین:چ چی؟بۆچی منی بە دڵ بێ
نامجوون:بۆچی تۆی بە دڵ نەبێ؟
یۆنگشین:دەی واتا بەڵکو کەسێکی تری بە دڵە و ئەو لە دڵ و مێشکیتی بۆچی پەیوەستی دەکەن بە منەوە
(تایهیۆنگ کەمێ خەمبار بوو بە قسەکانی یۆنگشین)
هۆپی:بەڵام ئێمە دڵنیاین کە تایهیۆنگ هیچ کەسێکی بە دڵ نییە
شووگا:ڕاست دەکا
یۆنگشین:دەی کەوایە ئەو جلە ڕەشەی....
(یۆنگشین بێ مەبەست ئەوەی ووت بەڵام خێرا دەمی خۆی گرت وای کرد کەمێ پێبکەنێ)
جۆنگکووک:جلی ڕەش؟جلی چی؟
یۆنگشین:هـ هیچ نییە
هۆپی:یااا جلی چی؟دە بیڵی
یۆنگشین:دەی ئەوە...
(یۆنگشین زۆر شڵەژاو بوو نەیدەزانی کە چی بڵێ تا وای لێهات تایهیۆنگ بە دەنگی بەرز پێ دەکەنی)
شووگا:یااا بۆچی پێدەکەنی؟
تایهیۆنگ:ئای خوایە یۆنگشینی من غیرە دەکا
(بە پێکەنینەوە وای ووت و کووڵمەکانی یۆنگشینی گرت)
یۆنگشین:یااا غیرەی چی؟یۆنگشینی تۆی چی؟شێت بووی؟
تایهیۆنگ:ئەیگوو یۆنگشینەکەی من چەندە کیووت بووە
(ویستی یۆنگشین لە باوەش بکات بەڵام یۆنگشین وەستاندی)
یۆنگشین:یاااا
تایهیۆنگ:هههه باشە باشە
جۆنگکووک:هیۆنگ باسی دەکەی جلی چی؟
تایهیۆنگ:ههه من جلێکی کچانەی ڕەشم بۆ یۆنگشین کڕیبووە کە ڕۆشتبووە ژوورەکەی من دیتیویەتی وای زانیوە خۆشەویستم هەیە هههه ئای کە کیووتی
(هەر کە تایهیۆنگ هەموو شتێکی باس کرد یۆنگشین سور هەڵگەڕا و بە دەستەکانی ڕووخساری شاردبۆوە و هەمووان پێ دەکەنین)
یۆنگشین:یاااا بەسیکەن
تایهیۆنگ:یااا یۆنگشینەکەی من شەرم دەکات وازی لێبێنن
(تایهیۆنگ هەستاوە و یۆنگشینی لە باوەش گرت پاشان کەمێ شتەکان ئاسایی بوونەوە بەڵام تایهیۆنگ هەر گرینگی بە یۆنگشین دەدا پاشان یۆنگشین خەوی لێکەوت بەڵام تایهیۆنگ نەیویست هەڵیبستێنی بۆیە بردیە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و بردیە ماڵەوە)
تایهیۆنگ:یۆنگشین یۆنگشین هەڵسە گەیشتین
یۆنگشین:تێهیۆنگااا
تایهیۆنگ:هم
(تایهیۆنگ بە شیرینیەوە سەیری دەکرد و چاوەڕێ بوو شتێ بڵێ)
یۆنگشین:تێهیۆنگااا ئەگەر ڕۆژێک وون بووم بۆ خۆت بەباشی بژی و دڵخۆشبە
(هێشتا خەوتووە بەڵام قسە دەک لەبەر ئەوەی خوویەکە کە یۆنگشین هەیەتی)
تایهیۆنگ:بۆچی قسەی وا دەکەی؟
(تایهیۆنگ زەردەخەنەکەی نەما)
یۆنگشین:نازانم بەڵام وا هەست دەکەم وون دەبم هههه
(تایهیۆنگ لە ئۆتۆمبێلەکەی هاتە خوارەوە و یۆنگشینی هەڵگرت و لە دەرگای ماڵی یۆنگشینی دا دایکی کردییەوە)
تایهیۆنگ:سڵاو یۆنگشین خەوتبوو نەمویست هەڵی ستێنم
یۆنگشین:کارێکی باشت کوڕم وەرە ژوورەوە
(تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە پێڵاوەکانی داناو پێڵاوی ماڵەوەی کردە پێی پاشان یۆنگشینی لە ژوورەکەی خۆی دانا)
باوکی یۆن:کووڕم وەرە دانیشە
تایهیۆنگ:ئاهـ نەخێر زۆر سووپاستان دەکەم با بۆ کاتێکی تر بێ
باوکی یۆن:باشە کەواتە چاوەڕێن
تایهیۆنگ:ماڵئاوا
دایک و باوکی یۆن:ماڵئاوا
(پاشان تایهیۆنگ ڕۆشت لە ماڵی یۆنگشین و سەرکەوتە ئۆتۆمبێلەکە بەڵام قسوکەی یۆنگشینی هاتەوە خەیاڵ)
(یۆنگشین:تێهیۆنگااا ئەگەر ڕۆژێک وون بووم بۆ خۆت بەباشی بژی و دڵخۆشبە)
تایهیۆنگ:ئاهـ ئەو کچە تەنها قسە دەکا نازانێ مەبەستی چییە دڵنیام
(کاتێ وای ووت چەند جارێک سەری خۆی لە قاند پاشان گەڕایەوە ماڵەوە)
~بەیانی~
(یۆنگشین خۆی ئامادە کردبوو هاتە خوارەوە تا نانی بەیانی بخوا بینی هەمووان لەسەر مێزی نانخواردنن)
یۆنگشین:بەیانی باش
هەمووان:بەیانی باش
یۆنگشین:دوێنی تایهیۆنگ منی هێنایەوە؟
(کاتێ وای ووت کە دەستیان کرد بە نانخواردن)
دایکی یۆن:بەڵێ
یۆنگشین:ئاهـ دەبێ هیچ شتێکی هەڵەم نەووتبێ
سوونمی:بۆچی؟ئاهـ بیرم کەوتەوە تۆ لە خەو قسە دەکەی
(بە گاڵتە پێکردنەوە وای ووت)
یۆنگشین:یاااا خۆ بە ئەنقەست وا ناکام بێ ویستی خۆمە
سوونمی:زانیمان زانیمان
یۆنگشین:من دوا دەکەوم خواتان لەگەڵ
(بە خێرایی هەستاوە پێڵاوەکانی کردە پێی و ڕۆشتە دەرەوە بەڵام لە ناکاو کەسێ دەمی یۆنگشینی گرت و لەگەڵ خۆی بردیە ناو ئۆتۆمبێلێکی ڕەش و وای کرد لە هۆش خۆی بچێت بەو دەرمانەی کە پێیدا! هەر کەسەو بە کاری خۆیەوە سەرقاڵ بوو تا درەنگانی شەو نزیکی کاتژمێر دەی شەو بوو چەند جارێک تایهیۆنگ پەیوەندی بە یۆنگشینەوە کرد بەڵام داخرابوو بە پەلە تایهیۆنگ ڕۆشتە ماڵی یۆنگشین لە دەرگای دا و دایک و باوکی یۆنگشین کردیانەوە)
تایهیۆنگ:ئاهـ سڵاو یۆنگشین لە ماڵە
باوکی یۆن:نەخێر کوڕم بۆچی؟
دایکی یۆن:ئەی لای تۆ نەبوو؟
تایهیۆنگ:بە نەفرەت بی
(مستێکی لە دیوارەکە داو هاتوو چۆی دەکرد و دەستی بە سەرییەوە گرتبوو)
باوکی یۆن:کوڕم ئارامبە بەڵکو هێشتا لەسەر کارە
تایهیۆنگ:چووم بۆ شوێنی کارەکەی ڤەڵام ووتیان ئەمڕۆ نەهاتووە
دایکی یۆن:چی؟!
باوکی یۆن:بۆستە ئەوە یۆنگشینە
(مووبایلەکەی کردەوە نامەیەکی لە یۆنگشینەوە بۆ هات)
تایهیۆنگ:چی؟چی نووسیووە؟
(باوکی یۆن نامەکەی خوێندەوە)
باوکی یۆن:دەڵێ هاوڕێیەکم لە بووسان نەخۆشییەکی سەختی گرتووە لای ئەو دەبم ببورە کە بەپەلە ڕۆشتم و نەمتوانی بە باشی پێتان بڵێم
تایهیۆنگ:چی هاوڕێ ئەو هاوڕێیەی کێیە؟کەی یۆنگشین هاوڕێی هەبووە؟
دایکی یۆن:نازانین کووڕم وەرە ژوورەوە با لە سوونمی بپرسین
(پاشان هەرسێکیان ڕۆشتنە ژوورەوە و لە سوونمیان پرسی بەڵام سوونمی ووتی کە هیچ هاوڕێیەکی نییە تایهیۆنگ وەکو شێتێکی لێ هاتبوو هەموو شوێنێک گەڕا بەڵام نەبوو)
تایهیۆنگ:نییە نییە لە هیچ شوێنێک یۆنگشین نییە
(بە توورەیەکی زۆر زۆرەوە ووتی)
نامجوون:ئارامبە بەڵکو ڕاست دەکا
تایهیۆنگ:نەخێر ئەوە یۆنگشین نییە ئەوەندەی یۆنگشین بناسم ئاوا هەواڵ نایا
جۆنگکووک:تۆ دڵنیای؟
تایهیۆنگ:بەڵێ دڵنیام ئاهـ خەریکە شێت دەبم
(بە خێرایی لە ماڵ هاتە دەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەی بە کار خست و ڕۆشتە سەر ئەو بەرزاییەی کە هەموو سیۆل دیار بوو لە ناکاو پەیوەندی بۆ هات یۆنگشین بوو بە خێرایی هەڵیگرت)
تایهیۆنگ:یاااا تۆ لە کوێی کەس بی هەواڵ دەڕوا ئێستا لە کوێی؟تۆ باشی؟
یۆنگشین:باشم
تایهیۆنگ:بەڕاست ڕۆشتی بۆ بووسان؟بەڵام تۆ هیچ هاوڕێیەکت نییە
یۆنگشین:تایهیۆنگاااا بەڵێ لە بووسانم لە لای هاوڕێیەکم
تایهیۆنگ:یۆنگشین شێتم دەکەی بە قسەکانت تۆ هاوڕێت نییە
یۆنگشین:هەمە هاوڕێیەکی زۆر نزیکمە لە خۆتەوە بڕیار مەیە
تایهیۆنگ:دەنگت بۆ ئاوایە
یۆنگشین:تەنها مانووم
تایهیۆنگ:ناونیشانی ئەو شوێنە بنێرە کە لە بووسان دەمێنییەوە
یۆنگشین:ناتوانم
تایهیۆنگ:چی ناتوانی چی؟یۆنگشین
( بە تووڕەیەوە بە هاوارەوە ووتی)
یۆنگشین:تێهیۆنگااا وا مەکە
تایهیۆنگ:کەی دەگەڕێیتەوە؟
یۆنگشین:نازانم بەڵام دەکرێ کە بیرم کەیت
تایهیۆنگ:واتای چییە لە بیرت کەم؟
یۆنگشین:تکایە لە بیرم کە ماڵئاوا
(یۆنگشین کۆتایی بە پەیوەندییەکە هێنا)
تایهیۆنگ:یۆنگشین یۆنگشین
(بە هاوارەوە وای دە ووت خەریکی بوو لە تووڕەییان هەموو شتێک وێران بکات کاتژمێرەکان ڕۆژەکان مانگەکان ساڵەکان هەمووی تێپەڕی بەڵام یۆنگشین تەنها ناوی و یادگارییەکانی ماون شتەکان گۆڕاند خێزانی یۆنگشین دەوڵەمەند بوون ئێستا بانگاتان کاتی ئایدۆڵیان تەواو بوو و دەتوانن بە ئاسوودەی لە ناو خەڵک بژین تەنها نەوەی نوێی ئەمساڵە لەوانەیە داوای ڕەسمێکیان لێبکەن تایهیۆنگ لەو کاتەی یۆنگشین وون بوو هیچ شتێ ناتوانێ دڵخۆشی کات لە ناخەوە بە تەواوی ڕووخاوە وە سوونمی و نامجوون هاوسەرگیریان کردووە نزیکی چوار مانگ دەبێ دەڵێن گۆڕانکارییەکان مرۆڤ دەگۆڕێ هەمووان گۆڕان بەڵام تایهیۆنگ هێشتا دڵی بۆ یۆنگشین لێدەدات و چاوەڕێی ئەوە بە درێژایی ئەو سێ ساڵە تایهیۆنگ هەموو کۆریا گەڕا بەڵام هیچ شتێک نەبوو).............................................................................
(کۆتتای نزیکە بۆیە ئەکتیڤ بن وە لەبیری نەکەن چیرۆکە نوێیەکم بخوێننەوە)
ESTÁS LEYENDO
𝙲𝚘𝚖𝚙𝚕𝚎𝚝𝚎✔︎𝚖𝚢 𝚍𝚛𝚎𝚊𝚖«خەونەکانــــــــــم»
Romanceئایە ڕۆژێــــــــک دێت کە بە هەموو ئاواتەکانم بگەم؟........