٤.سەرخۆشـبوون

821 152 103
                                    

"چاوەکانی وەک بیابانێک منی تینوی نیگاکانی کردووە"✰

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"چاوەکانی وەک بیابانێک منی تینوی نیگاکانی کردووە"✰

 

' νøte ´


____________________________


Laura

جاکسۆن فێڵی لێکردم ، ئایا ئەو لێم جیابۆیەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ سۆلدا ژووان ببەستێت؟! .. دڵم لە ئازاردا دەسوتێت

"لاورا"
سۆل هاواریکرد و دەستی ڕاوەشاند بەمانای سڵاوکردن
چاوەکانم داخست و هەوڵمدا کە ڕێگە بە فرمێسکەکانم نەدەم کە بڕژێن

"بۆچی سۆل؟!"

گووتم و ئەویش بە تێنەگەشتنەوە سەیریکردم

سۆل : چی؟"

ڕووم سوڕاند و بە خێرای دەرگای فرۆشگاکەم پاڵپێوەنا ،

لە دەرەوە وەستام و دەستەکانم جێگیرکرد لەسەر دەمم ، هەوڵمدا کە نەگریم بەڵام ئەوە زۆر قورس بوو ،

چاوەکانم داخست و هەوڵمدا هەناسەبدەم ، فرمێسکەکان دەستیانکرد بە هاتنە خوارەوە لەچاوەکانم بۆ سەر ڕوومەتم بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەم

دڵم ئەوەندە دەسوتێت کە هەست بە تواندنەوەی دەکەم

دەستمکرد بە ڕۆیشتن و فرمێسکەکانم سڕیەوە

"خۆشەویستی ژیانم جاکسۆن وانگ بۆچی ئەوهای لەمن کرد "

دەستەکانم دەستیانکرد بە لەرزین ، من تەنانەت نازانم کە بۆ کوێ دەڕۆم تەنها شتێک کە بیری لێدەکەمەوە ئەوەیە کە
جاکسۆن بۆ ماوەی چەند دەبێت کە فێڵی لێکردوم

"لاورا بۆ کوێ دەڕۆیت؟"

جیمین پرسیاریکرد و منیش پشتگوێم خست

جیمین : لاورا

گوێم لە هۆڕینی ئۆتۆمبیلێک بوو کە بەرەو ڕووم دەهات ،

هـاوڕێـے مـنـداڵـیـم  || ρ. ʝмWhere stories live. Discover now