«ئەمن مەتحت دەکەم ئەتۆش زەمم دەکەیت خەزای قەوڵی درۆ با هەر درۆ بێت»✰
' νøte ´
______________________
Laura's p.o.v
چی لە نێوان ئێوەدا ڕوویداوە دوێنێ شەو؟
هۆسۆک پرسیاریکرد و منیش سەیری جیمینم کرد کە لەنێو بیرکردنەوەکانیدا نقووم ببو
jimin's flashback
"لەوانەیە بە هەڵە لێم گەشتبیت بەڵام ئەو بەڕاستی دڵی شکاندم"
لاورا گووتی پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی زۆر
"باوەڕناکەم کە ئەو چۆن توانی ئەوە لەگەڵ مندا بکات ، ئەو دڵی منی شکاندوە بۆ هەزاران پارچە"
بە دەنگێکی هێواشەوە گووتی لەکاتێکدا کە ڕێگری لە هاتنە خوارەوەی فرمێسکەکانی دەکرد
پاشان پێکێک لە سۆجوەکەی خواردەوە
"ئەو ڕۆژە لە فرۆشگاکە"
گووتی و منیش گوێم لێگرت،لە هەمان کاتدا هەوڵمدەدا کە چاوەکانم بە کراوەی بهێڵمەوە چونکە زۆر ماندوبووم
" ئەو ڕۆژە ئەوم بینی لەوێ" گووتی و پاشان هەڵستام لەسەر کورسەکە و بەرەو لای کەوانتەرەکە ڕۆیشتم
"بەڵام ئەو ڕۆژە ئەو لەگەڵ کچێکی تر بوو"
پێکێکی تری لە سۆجوەکە خواردەوە و بتڵێک سۆجوی بۆ من هەڵدا
"بۆنی کووکیەکان گەدەی تێکدەدایت هاهـ"
بە گاڵتەپێکردەوە گووتم و ئەویش پێکەنی
"لاورا تۆ زۆر دەخۆیتەوە"
گووتم و بتڵە سۆجوەکەم لەسەر مێزەکە دانایەوە پاشان لاورا لەسەر کورسیەکەی هەڵستا و ڕوخساری لە ڕوخسارم نزیککردەوە و بە نیگەرانیەوە سەیری چاوەکانیم کرد
"جیمین دەزانیت ئەو کچە کێبوو کە لەگەڵ ئەو بوو"
گووتی و منیش بە زانخوازیەوە پرسیم " کێ؟"
"سۆل" بە چرپەوە گووتی و دانیشتەوە لەسەر کورسیەکەی
من سەڕسوڕمابووم بەڵام زۆرتر نیگەرانی ئەو بووم چونکە دەزانم کە ئێستا لەنێو ئازارێکی زۆردایە
YOU ARE READING
هـاوڕێـے مـنـداڵـیـم || ρ. ʝм
Fanfiction"چارەنوس جارێڪیتر تۆی بەمن ئاشنا ڪردەوە پارڪ جیمین"❥︎ ^• ᭙rite by @lanya7army • ✍︎ ^ •ᑕategory ( Romance * friendly * sad * love )• ^•𝕤tart [ 3/ 3/ 21 ]• ^•𝕖nd [ \ \ ]• ℘ ♩℘