«ڪاتێڪ دێت زمانم دەشڪێت ڪاتێڪیش دەڕوات دڵــم»✩
' νøte ´
_______________________
Laura's p.o.v
"سبەی ڕۆژی لەدایکبوونی بەڕێوبەرە"
بە جیمین و لالەم گووت
"باشە - با ئەو کارەبکەین کە هەمیشە دەیکەین ، تۆ کێکەکە دروست بکە منیش کافێکە دەڕازێنمەوە"
لالە گووتی و جیمینیش سەیری ئێمەی کرد
"ڕۆژی لە دایکبوون؟!"
جیمین پرسی و دەنگی هەر وەک چاوەکانی دەدرەوشایەوە
"بەڵێ جیمین سبەی ڕۆژی لەدایکبوونی بەڕێوبەرە "
گووتم و ئەویش دەستەکانی بەزاند
"باشە کەواتە تۆ کێکەکە دروست دەکەیت ؟ ئەممم بۆچی لە فرۆشگاکەی من کێکێک ناکڕیت؟!" زەردەخەنەی کرد
"نەخێر - سوپاس" گووتم و ئەویش ناڵاندی
ڕۆژی دوواتر
هەڵستام لەخەو پاشان چووم بۆ گەرماو ، دوای بیست خولەک گەرماوکردن هاتمەوە ژوورەکەم و قژم وشک کردەوە دواتر بلوسێکی سپی و جینسێکم پۆشی
بەڕێکەوتم بەرەو چێشخانەکە تا دەست بکەم بە ئامادەکردنی کێکەکە
(هێلکە ، شیر ، ئارد ،ڤانێلا ،گوڵاو) هەموو ئەمانەم کردە نێو دەفرێکی قوڵ و پاشان تێکمدا
دوای چەند خولەکێک جیمین هات ، لەدوای بەیانی باش کردن لەسەر کورسیەک دانیشت و چاوەکانی بڕیە سەرم"ئەوانی تر هێشتا بە خەودان؟"
پرسیم و ئەویش لە وەڵامدا گووتی "بەڵێ"
مۆبایلەکەم دەستی کرد بە زەنگ لێدان ، دەستم سڕی و مۆبایلەکەم هەڵگرت
-سڵاو لالە
لالە : لاورا پێوویستم بەتۆیە لێرە هەر ئێستا
ESTÁS LEYENDO
هـاوڕێـے مـنـداڵـیـم || ρ. ʝм
Fanfic"چارەنوس جارێڪیتر تۆی بەمن ئاشنا ڪردەوە پارڪ جیمین"❥︎ ^• ᭙rite by @lanya7army • ✍︎ ^ •ᑕategory ( Romance * friendly * sad * love )• ^•𝕤tart [ 3/ 3/ 21 ]• ^•𝕖nd [ \ \ ]• ℘ ♩℘