هەتاوەکە ئەیا لە چاوم زۆر بێزاری کردووم ئاهـ
.
ماریا = من
.
چووم پەردەکەم کردەوە و ڕۆتینی ڕۆژانەم کردوو خۆم گۆڕی ، بەڵی ئەمڕۆ ئەخیر ڕۆژمە ئەبێ کارێک بدۆزمەوە ئەگەر نا من ناتوانم وا بژیم
.
من : دایە ، باوکە زۆر بیرتان دەکەم ( دڵم پڕ بوو )
.
Flash back :دایک و باوکی ماریا کاتێک ماریا 19 ساڵ بووە بە ڕوداوی هاتووچۆ کۆچی دوایان کردوە و وە ماریا ئێستا لە ماڵەکەی باوکی و دایکی دەمێنێتەوە و هەموو پارە و سامانەکەی باوکی بۆ ئەو ماوەتەوە ، بەڕێز کیم بازرگانێکی بەناو بانگ بوو وەک و بەڕێز جیۆنی باوکی جۆنگکووک ، وە بەڕێک کیم و بەڕێز جیۆن دوژمنی یەکتر بوون دایمە ڕکابەرایەتیان دەکرد لە پشک و بازرگانیکەیاندا ، وە دایکی ماریا 2 شووی کردووە یەکێکیان بە بەڕێز کیم و ئەوی تریان بە بەڕێز جیۆن بەڵام ماریا نازانێ کە دایکی هاوسەری بەڕێز جیۆنیش بووە
.
منیش خۆم گۆڕی و ساندویچێکم ئامادە کردوو بەڕێ کەوتم بۆ ئەوەی بەدوای کاردا بگەڕێم من لە کاری کۆمپانیا زۆر باشم بۆیە بڕیارم دا بڕۆم لە کۆمپانیاکان بگەڕێم
.
تێپەڕ بوونی کات ٭ئێستا کاتژمێر 1 پاش نیوەڕۆیە ئێشتا ئیشم نەدۆزیوەتەوە و زۆر برسیمە و سەرم دەخولێتەوە ، کەمێک ڕۆیشتنەکەم هێواش کردەوە و دەستم گرت بە شوشەی بینایەکی زۆر گەورە هێواش هێواش بەرەو ژوورەوەی بیناکە ڕۆیشتم چاوەکانم تەواو تەڵخ بوبون و خۆم کێشا بە کەسێکدا .
من : ب ـ ببورە بەڕێزم ( بە شڵەژاویەوە )
سەرێکم هەڵ بڕی ، بەتەواوەتی سەر گێژ خواردنەکەم نەما چاوەکانم ڕوون بونەوە و کوڕێکی زۆر قۆزم بینی ئاهـ ئەوە چیە ؟
کەسەکە : تۆ چۆن ئەوێری ( تۆنەکانی دەنگی بەرە بەرە بەرز دەبوونەوە و چاوەکانی سوور دەبوو وە پاشان بە هاوارەوە وشەی کۆتای وت )
من : ئ ـ ئێ من وتم ببورە ( بە جدی لەگەڵیا دەدوام )ٚ
کەسەکە : ئایا ئەزانی من کێم ؟ ( برۆیەکی بەرز کردەوەو سێری چاوەکانمی ئەکرد )
هەست بە توڕەی دەکەم
من : ب ـ ببورە ( خێرا ڕام کرد چونکە دەترسام شتێکم لێ بکات )
جۆنگکووک : هەی گەمژە ( چوەوە کۆمپانیاو لەسەر کورسیکەی دانیشت )
جیمین : جووکە ؟ ( بە کیوتی )
جۆنگکووک : چییە ؟ ( بە بێزاریەوە )
جیمین : کچێکی زۆر سەرنج ڕاکێش هاتوەو داوای کار دەکات بیهێنمە ژورێ ؟
جۆنگکووک : ئاهـ بیهێنە ( بە بێزاریەوە دوو پەنجەی خستبوە سەر چاوی )
جیمین : فەرموو خانمی جوان ( چاوێکی لە ماریا دا گرت )
ماریا : ئاهـ سوپاس ( سەری دانەواند وەک ڕێزێک )
چووە ژورێ و بێ ئەوەی سێری جۆنگکووک بکاو بزانی کێیە سەری چەماندەوەو سڵاوی کرد
YOU ARE READING
{ من بێتاوان بـــووم } تەواو بووە
Romanceکچێکی دڵساف و ئاقڵ . . . بووبە کچێکی بکووژ . . . لەبەر ئەو کوڕە . . . ئەو کوڕەی کە کچە باشەکەی گرت و خەریک بوو بیکات بە سۆزانی بەڵام دواتر بیری کردەوە کە بیکاتە بکووژ و دوژمنەکانی خۆی پێ بکووژێ . . . بەڵام ، دوای ئەو هەموو کارە ئاشقی بوو . . . ...