تەواوی ڕۆژەکە ماریا بیری لە قسەکانی جۆنگکووک دەکردەوە ....دوای 1 هەفتە :
جۆنگکووک و ماریا ڕۆیشتنەوە ماڵەوە و جۆنگووک لەسەر کورسیەکە دانیشت و داوای کوپێک قاوەی لە ماریا کرد ، چوونکە زۆری حەز بە قاوەکانی ماریا بوو
مریاش قاوەیەکی زۆر بەتامی بۆ خۆی و بۆ جۆنگکووک ئامادە کرد و بردی و لەبەر دەم جۆنگکووک دای نا
ماریا : تامی بکە ( بە پەرۆشەوە )
جۆنگکووک سێرێکی ماریای کرد و وتی
جۆنگکووک : ئایا ژەهرت تێ کردوە بۆ ئەوەی بمرم ( بە گاڵتە جاڕیەوە وتی )
ماریا خۆی توڕە کرد بە کیوتی و وتی
ماریا : یااا جا بۆ من شتی وا بکەم
جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد و
جۆنگکووک : ئەمڕۆ زۆر جوان دەر ئەکەویت ڕێک وەک فریشتە
ماریا : یا بەسە شەرم ئەکەم
جۆنگکووک دەستی کرد بە پێکەنین
جۆنگکووک : هەست ناکەی ئێمە وەک خۆشەویستێک مامەڵە لەگەڵ یەک دەکەین ؟
ماریا شڵەژا و خۆی چاک کردەوە
جۆنگکووک لە ماریا نزیک بۆوەو ماچێکی لێوی فڕاند بە خێرای .
جۆنگکووک : ویستم لەپێش قاوەکە شیرینیەک بخۆم ( زەردەخەنەیەکی کرد )
ماریا سوور سوور بویەوە لە شەرما و هەستی دەکرد لێدانەکانی دڵی زۆر خێرا لێ دەدات
جۆنگکووک : ئا بۆ پرسیارەکە و حەفتەی پێشو وتت چی ؟
ماریا : ب ـ بەڕاستی ناتوانم ئێستا وەڵامەکەمت بەمێ چوونکە من تا ئێستا هیچ هەستێکم بۆ تۆ نەبووە ، جۆنگکووک ( بە خەمباریەوە )
جۆنگکووک : ئاهـ دەمزانی ( هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی کردەوە بە قاوە خوردنەوە )
ماریا : بە یارمەتیت دەتوانم بڕۆمە ژوورەکەم ؟
جۆنگکووک : بەڵێ
ماریا : زۆر سوپاس ( سەری هێنایە خوارێ و چووە سەرێ )
جۆنگکووک : بەڕاستی ئەو خۆشەویستیەی من یەکلایەنەیە وە نازانم بۆ کە ئەو دەبینم هەست دەکەم ئەو ڕۆژەم خۆشترین ڕۆژ دەبێ ،ئەو دەموو چاوە ڕێکەی ، ئەو چاوە بادەمیانەی ، ئەو لێوە ئاڵەی ، ئای خوایە ئەو کچە هێمنی من تاقیدەکاتەوە ، بەڕاستی من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ کەسایەتی و بەهێزی و جوانیەکەی . ( لە مێشکی خۆیا ئەو قسانەی دەکرد )
ماریا چووە ژوورەکەی خۆی و بە خەمباری چوو گەرماوێکی کرد و هەر بیری لە قسەکانی جۆنگکووک دەکردەوە و هەستی بە خەمباریەکەی جۆنگکووک دەکرد ، دوای ئەوە مایکئەپێکی سادەی کرد و درێسێکی زۆر جوانی لەبەر کرد
شێوەی درێسەکە :
وە ماریا ڕۆیشتە خوارێ بەڵام جۆنگکووکی نەبینی بەڵام بینی جۆنگکووک بەبێ قەمیس لە ژووری گەرماوەکە هاتە دەرێ ، خێرا دەستەکانی خستە سەر چاویماریا : ئەوە تۆ چۆن وا دێیتە دەرەوە نازای ئافرەتێک لێرەیه ؟
جۆنگکووک : چەند جار بیرت خەمەوە ئەمە یەکەم جارت نیە ( بە پێکەینەوە )
ماریا سوور بۆوە دیسان
ماریا : یااااا تۆ کەی ئەوەستیت لە بیرخستنەوەی من لەو کانەی بێ قەمیس قاوەت تێ دەکرد ؟؟؟
جۆنگکووک : گەمژە مەبە لە دەرەوە ملیۆنان کچ هیوایەتیانە شەوێکیان لەگەڵ بەسەر بەرم
ماریا : ئایش باشە باشە با نەڕۆینە ناوەڕۆکی بابەتەکە ، با بڕۆینە نزیک ئەو ڕووبارە بچووکەی نزیک ماڵی جەیهۆپ و تای
جۆنگکووک : ئەو هەموو ڕووبارە هەیە بۆچی بە تەنها ئەوێ ؟
ماریا : دەی تکایە ( خۆی کیوت کردەوە )
جۆنگکووک : زۆر باش دەزانی چۆن دڵی جیۆن جۆنگکووک بەری ( چاوێکی داگرت )
ماریا : تش گەمژە
جۆنگکووکیش خۆی گۆڕی
جۆنگکووک : یەڵا سمۆرەکەم
ماریا : یاااااا ناوم هەیە ناووووو
جۆنگکووک و ماریا بەڕێ کەوتن
.
.
.
.
.
.
stop
.
.
.
.
جەماعەت پارتەکان کورت ئەبنەوە ئیتر چونکە چیرۆکەکە زۆر کەمی ماوە
.
هیوام وایە ئەم پارتەتان بەدڵ بوبوبێت 💍💙
YOU ARE READING
{ من بێتاوان بـــووم } تەواو بووە
Любовные романыکچێکی دڵساف و ئاقڵ . . . بووبە کچێکی بکووژ . . . لەبەر ئەو کوڕە . . . ئەو کوڕەی کە کچە باشەکەی گرت و خەریک بوو بیکات بە سۆزانی بەڵام دواتر بیری کردەوە کە بیکاتە بکووژ و دوژمنەکانی خۆی پێ بکووژێ . . . بەڵام ، دوای ئەو هەموو کارە ئاشقی بوو . . . ...