کاتێک ماریا چووە ژورێ مەڵەکەی بینی بە ئەڵتون ڕازابوویەوە ڕێژەی شۆکەکەی وای لێ کردبوو نەی بتوانی بڕوا بە ڕێگەدا
دواتر جیمین ماریای بردە لای دەرگایەکی ڕەشی ژەنگاوی ، ماریا تێبینی کرد بەس ئەو دەرگایە بەو شێوەیە بوو ، جیمین دەرگاکەی کردەوە و ماریای بردە خوارێ و لەسەر سیسەمێکی پیسی ژەنگاوی داینا و دەستی بەستەوە بە سیسەمەکەوە و ماریا هەر هاواری ئەکرد و داوای یارمەتی ئەکرد
جیمین : زۆر هەوڵ مەیە کەس گوێی لێت نابێت
دواتر جیمین چووە سەر قادرمەکان و ماریا بە هێواشی دەگریا
جیمین : داوای لێبوردن ئەکەم
دواتر جیمین چووە سەرێ و دەرگاکەی دەخست و کلیلی دا
ماریا : بەنەفرەت بن ( هاوار ) .... من ئێستا چی بکەم لێرە خوایە یارمەتیم بدە ( دەپاڕایە ).... بۆستە ئەو کوڕە نەفرەتیە چی لە من دەوێ؟؟ ( قسەی لەگەڵ خۆیدا دەکرد )
تێپەڕ بوونی کات
پاش چوار کاتژمێر جیمین دەرگاکەی ژێر زەمینەکەی کردەوەو خواردنی بۆ ماریا دانا لە عەرزەکە وەک بڵێی بۆ سەگی دادەنێ و ویستی بڕوا
ماریا : ب ـ بەڕێزم ( تۆزێک خۆی ڕێک خستەوەو ویستی دڵی جیمین بەکار بێنێت بۆ ئەوەی ڕا بکات بۆیە بە شێوازیکی جوان دەدوا لەگەڵیا
جیمین : هەوڵ مەیە دڵم ببەی دوای خراپ دەبێ !(بە ئاگادار کردنەوەو بە خەمباری چونکە حەزی نەدەکرد ماریا وای لێ بێت )
ماریا : ئەی خوایە نەڵێی ئەوە دەتوانێ مێشک بخوێنەوە ( لە مێشکی خۆیدا )
جیمین : ڕێک بەو شێوەیەیە
ماریا شۆک بوو
ماریا : ت ـ تۆ مێشک د ـ دەخوێنیتەوە ؟؟؟؟ ( بە تۆنێکی بەرزەوە )
جیمین زەردەخەنەیەکی کرد
ماریا : ئ ـ ئەتوانین یەک بناسین تکایە ببە هاوڕێم لەم کاتەیە ئەو پیاوە نەفرەتیە ئەیەوێ شتێک بکات دڵنیام بۆیە تکایە پێویستم بە یەکێکە تکایە ( دڵی پڕ بوو چاوەکانی فرمێسک دایان پۆشی بوو )
جیمین لێی نزیک بۆوە ، بەڵام ماریا چووە دواوە
ماریا : ئ ـ ئەوە تۆ چی دەکەیت ( بە ترسوو دڵ پڕیەوە )
جیمین بێ هیچ وشەیەک باوەشی کرد بە ماریا ، ماریا تەنها وەک تەختەیەک ڕەق بوبو
ماریا : ب ـ بەڕێزم ئ ـ ئەوە تۆ چ ـ چی دەکەیت ؟
جیمین کەلەپچەکانی دەستی ماریای کردەوە و هەر لەسەر ماریا بوو کە قسەی کرد
جیمین : من ناوم جیمینە خۆشحاڵم بە ناسینت ! (هێشتا سەری لەسەر شانی ماریا بوو ئەو قسانەی دەکرد و کەمێک دڵی پڕ بوو جیمینیش )
YOU ARE READING
{ من بێتاوان بـــووم } تەواو بووە
Romanceکچێکی دڵساف و ئاقڵ . . . بووبە کچێکی بکووژ . . . لەبەر ئەو کوڕە . . . ئەو کوڕەی کە کچە باشەکەی گرت و خەریک بوو بیکات بە سۆزانی بەڵام دواتر بیری کردەوە کە بیکاتە بکووژ و دوژمنەکانی خۆی پێ بکووژێ . . . بەڵام ، دوای ئەو هەموو کارە ئاشقی بوو . . . ...