part { 7 }

1.1K 134 55
                                    


جۆنگکووک گەڕایەوە ماڵەوە و بینی ماریا لە عەرزەکە خەوتووە

جۆنگکووک : ئای گەمژەی سەرنج ڕاکێش من بە زۆر ڕزگارم بوو تۆش لێرە خەوتوویت ؟ ( لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد )

جۆنگکووک هاتە پێشەوە لە ماریا بینی دەمی خوێنی پێوەیە

جۆنگکووک : ئەی جیمینی گەمژە با کێشەکان چارەسەر کەم ... خۆ ئەمە بە حساب تۆ ماریات خۆش دەویست

جۆنگکووک ماریای کردە باوەش و بردیە سەرەوە ، ئەو شەوە هەموو شتێک بەباشی ڕۆیشت

بەیانی :

ماریای هەستاو پێی سەیر بوو کە ژورەکەی خۆیەتی بۆیە خێرا چوو گەرماوێکی کرد و چووە خوارێ و بینی جۆنگکووک لەسەر کورسیەکان دانیشتوە و کوپێک قاوەی بەدەستەوەیە بەڕاستی کەشی ماڵەکە زۆر خۆش بوو وە خۆرەکە کاتێک دەیدا لە دەموو چاوی جۆنگکووک زۆر سەرنج ڕاکێش بوو ، من تەنها لە سەرنجراکێشی جۆنگکووکم دەڕوانی بەڵام ئاگام لێ نەبوو کە ئەو سێرم دەکا

جۆنگکووک : بۆوا شۆک بوویت ئایا فریشتەی مەرگت بینیوە ؟

ماریا هێشتا لە خەیاڵەکانیا بوو وتی : باوەڕبکە ئەگەر ئەمە فریشتەی مەرگەکەم بێت ئەوا ڕێگەی دەدەم بمکوژێ

جۆگکووک بە سەرسوڕمانەوە سێرێکی ماریای کرد وەک نیشانەی پرسیارێک

جۆنگکووک : ئایا تۆ بەم بەیانیە خواردوتەتەوە ؟

ماریا هاتەوە سەر خۆی

ماریا : ها ؟ ببورە ئ ـ ئا ئەوە هینە سێری قاوەکەم دەکرد ز ـ زۆر خۆش دیارە .... ئ ـ ئا بەخێر بێیتەوە ... ب ـ بۆستە تۆ چۆن بەردرای ؟ ( هەمووی بەسەر یەکەوە وت )

جۆنگکووک : هێواش هێواش ... بەڵێ قابیلە بە چی بە درۆ

ماریا : ئاهــ ئۆکەی ( بێ گرنگی دان چوو بۆ مەتبەخەکە و ویستی قاوەیەک تێ بکات )

بەڵام لە پڕا کەسێک لە پشتەوە باوەشی پێدا کرد

جۆنگکووک : تکایە ئەمەیان ڕەت مەکەرەوە .. من زۆر بیری باوەشی تۆم کردووە .... تکایە من زۆر تەنیام ( جۆنگکووک دەنگی نووسا و فرمێسک بۆ یەکەم جار بە چاویا هاتە خورێ )

ماریا : ئ ـ ئایا تۆ ب ـ باشی ؟

جۆنگکووک ڕووی ماریای سوڕاند بۆ پێش خۆی

جۆنگکووک : ئ ـ ئەتوانم بڵێم [ خـــۆشـــــم دەوێـــــی ]

ماریا : چ ـ چیـــــــی ( بە سەرسوڕمانەوە )

جۆنگکووک : خۆشم دەوێ ـ (نەیتوانی وشەکەی تەواو بکا دەنگی دەرگا هات کە زۆر بە توندی کرایەوە و کچێک و 4 کووڕ بوون

جۆنگکووک : ئەوە چ نەفرەتیەک ڕوو دەدات لێرە ؟

کچەکە : ئۆهــ هاتووین خاتوو ماریا بکوژین

{ من بێتاوان بـــووم } تەواو بووە Where stories live. Discover now