من کیم ئارا

3.4K 258 68
                                    


کیم ئارا~
گوێم لە دایکم بوو کە بانگی ئەکردم لە خوارەوە منیش رامکردە خوارەوە و گوتم بەلێ؟ سەیرم کرد

خۆت ئامادە بکە بۆ ئەمشەو ئێمە ئەچین بۆ بینینی خاتوو جیۆن و خێزانەکەی لە بیرتە؟

دایکە نابێت نەیەن؟ تکایە ئەمشەو نا

نەخێر گەر نەیەیت بە باوکت ئەلێم تکتی کۆنسێرتی Exo ت بۆ نەکرێت

ئەو هەڕەشەم لئ ئەکات ئەزانێت خالی لاوازیم چییە باشە گەڕامەوە ژوورەکەم بیرم ئەکردەوە باشە ئەو چاوپێکەوتنە ئەوەندە گرنگە؟ خوشکەکەم نارا لەو کاتە هاتە ژورەوە پرسیارم لێی کرد دەربارەی ئەو چاو پێشکەوتنە ئەزانیت؟

بێگومان ئەزانیت کە من وەک دایکم لە رووداوەکان
بزەیەکی بە فیزی کرد

بەهەرشێوەیەک بێت... تۆ ئەمشەو ناچیتە دەرەوە لەگەل دەسگیرانەکەت؟

ئۆو سۆجون ئوپا سەرقالە ئەمشەو

ئەی تۆ لەگەل ئێمە دێیت؟

بەلێ... جلێکی وەک شازادە لەبەربکە بۆ ئەمشەو باش؟
دەستی بەقژما هێنا گالتەم پێی هات گوتم نامەوێت

تۆ زۆر لاساری ئارا... من ئەچمە دەرەوە لەگەل هاوڕێکەم دواتر ئەتبینمەوە

چوە دەرەوە لە ژوورەکەم و گوێم لە ئاهەکەی بوو تەنها سەیرم ئەکرد
.
.
.
ئارا تۆ ئامادەیت؟
گوێم لە دەنگی دایکم بوو لە خوارەوە

بەلێ بەلێ
سەیرێکی خۆمم کرد خوشکەکەم چی کردووە؟ کراسێکی لەبەر کردووەم و کەمێک مەیکەپ کە حەزم پێی نییە واهه بەڕاستی رقم لەوەیە ناتوانم ئاوا بڕۆم

ئارا؟!
دایکم وای وت و بزەیەکی کرد لەگەل خوشکەکەم سەیری منیان ئەکرد

دایکم بە غەمبارییەوە گوتی خۆزگەم دەخواست بەقسەی ئێمەت کردبا.... ئۆی من بەداخەوەم بۆ خاتو جیۆن و خێزانەکەی ئەو دەمێکە چاوەڕوانە دەی با بڕۆین
هەرسێکمان چوینە نێو سەیارەکە و شۆفێرەکە ئێمەی برد بۆ شوێنی چاوپێکەوتنەکە و گەشتینە رێستۆرانتێک و وەستا

تکایە ئارا ئاقل بە و بەقسەی ئێمە بکە دایکم وای وت پێش ئەوەی بچینە نێو رێستۆرانتەکە و چوینە ژورەوە پێشوازیمان لێکرا لەلایەن خاتوو جیۆن

خاتو جیۆن؛ هایسوو؟!

دایکم ؛ جینهی!؟
یەکتریان لە باوەش کرد وەک ئەوەی چەندین سال ئەبێت کە یەکیان نەبینیوە

خاتوو جیۆن ؛ ماوەیەکی زۆرە یەکمان نەبینیوە

دایکم؛ بەلێ...حالت چۆنە؟..ئەمڕۆ ئەو کەسەم هێناوە کە ئەتەوێ بیبینی
سەیر منی کرد

خ. جیۆن؛ من باشم سوپاس... کەواتە ئەوە کیم ئارایە کە نارا باسی کرد؟

- بۆچی خوشکەکەم باسی منی بۆ کردووە؟! بۆچی! ؟

هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنگکوک  ✔️Where stories live. Discover now