بڕیاردان

1.3K 206 32
                                    

هەلسام لە خەو و لەسەر جێگاکەم دانیشتم لەناکاو دوێنێ شەوم بیر کەوتەوە و زۆر توڕەی کردم هەرگیز من لە بەیانیاندا شتێکی وام بەسەر نەهاتووە وە بیرم لە هاوسەرگیریەکە کردەوە گەر من ڕازی نەبم ئەوا دایکم و باوکم زۆر نیگەران ئەبێت بەهۆی منەوە بەتایبەتی دایکم وە گەر ڕازی بم ئەو ژیانێکی پڕ ناخۆشی بەسەر ئەبەم لەگەل ئەو گەمژەیە ئایا چارەنووسی من وایە کە بەم شێوەیە بژیم؟! دەستم بەسەر قژما هێنا و هەلسامەوە لەسەر جێگاکەم گەرماوێکم کرد دواتر جلەکانم لەبەرکرد و چومە خوارەوە باوکمم بینی

بەیانیت باش باوکە

بەیانیت باش ئارا
چومە لای دانیشتم و پرسیم

ئایا تۆ بەم هاوسەرگیریە ڕازیت؟

من نازانم..... ئەوە پەیوەندی بەتۆوەیە هیوادارم زوو وەلامەکەتم پێ بلێیت

پێوستە ڕازی بم یان نا؟

ئەوە پەیوەندی بەتۆوەیە ئارا خۆت بڕیار بدە
بە هێمنی وای وت

دایکم و نارا ئۆنی لە کوێن؟

وابزانم چونەتە لای خاتوو جیۆن..... ئەمڕۆ ناچیتە هیچ شوێنێک؟

من لەمالەوە ئەمێنمەوە چی دەربارەی تۆ؟
پرسیم

منیش ئەمێنمەوە... ماندووم بەهۆی کارەکانمەوە..... کاتی خۆت وەربگرە بۆ بڕیاردان

باشە باوکە من ئەچمە باخچەکە گەر ئەتەوێ تۆش وەرە
هەستامە سەر پێ و چومە باخچەکە و لە لێواری حەوزەکە دانیشتم دەبێت یان نابێت؟!
من ئەترسم لەوەی ئازاری دایکم و خاتوو جیۆن بدەم، لە ناکاو کەوتمە نێو حەوزەکە و ئاو بەرووم دا کرا یاااااا

نارا؛. دووبارە خەیال ئەکەیتەوە من سێجارە بانگت ئەکەم بەلام ولام نادەیتەوە

ببورە من بیرم لە هەندێک شت ئەکردەوە

نارا؛ تۆ ئەبێت بیر لە هاوسەرگیریەکە بکەیتەوە من و دایکم چاومان بە خاتوو جیۆن کەوت و گوتی کە جۆنگکووک ڕازی بووە ئەی بڕیاری تۆ چییە؟

چییی ئەو ڕازی بووە؟! بۆچی؟
لە جێگای خۆم ڕەق بووم و خوشکەکەم دەستی لە ڕوخسارم دا

تۆ پێویستە ڕازی بیت، هاوسەرگیریەکەت هەفتەی داهاتووە
وای وت و ڕۆشت من هێشتا بیرم ئەکردەوە کە بۆچی ڕازی بووە بەلام هاوسەرگیریەکە هەفتەی داهاتووە
ئاهێکم هەلکێشا و بیرم کردەوە دەبێت بڕیار بدەم
بەلێ ئەوەیە... هاوسەرگیری لەگەل دەکەم
ئەگەر خۆشیەکانیشم ببێتە قوربانی دوای ئەوە
هەلسام و چومە مالەوە و هەموان لە هۆلەکە دانیشتبوون لەسەر قەنەفەکە

کەواتە هەمووان لێرەن، من ئێستا ولامی خۆمتان پێ ئەلێم
دانیشتم لەسەر قەنەفەکە

باوکم؛. کەواتە ولامەکەت چییە؟

من ڕازی بووم لەسەر ئەوە

دایکم؛. باشە... من بانگی خاتوو جیۆن ئەکەم وە جۆنگکووک ڕازی بووە ئەزانیت؟

بەلێ ئۆنی زوتر پێی وتم

دواتر گوتم ئەچمە ژوورەکەم
هەلسام و چومە ژوورەکەم لەسەر جێگا کەم پال کەوتم
بریارەکەم دا هیوادارم کە باشبێت بۆ هەردوکمان
من ئەزانم هەفتەی داهاتوو جەنگی جیهانی سێیەم ڕوو ئەدا






هاتمۆ بە پارتی دووەم و تا پارتی داهاتوو بای بای 🙂😘 پلیس ڤۆت بکەن 😍🥺

هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنگکوک  ✔️Where stories live. Discover now