خانووی نوێ

1.2K 198 19
                                    

هەلسام لەسەر جێگاکەم، من لەسەر جێگاکەمم؟ لەکاتێکدا دوێنێ شەو لەسەر قەنەفەکە خەو بردمیەوە هههه.... بەڕاستی ئاگاداری من بووە؟ هەلسام و چووم گەرماوێکم کرد و جلەکانم لەبەر کرد و چومە لای جۆنگکووک تا هەلی سێنم ڕوخساری زۆر جوانە کاتێک خەوتووە بەڕاستی دلم زۆر بە خێرایی لێ دەدا دەستەکانم بە هێواشی لە قژی دا و ئەوە وای کرد کە دلم زیاتر لێبدا بۆچی وام کاتێک کە سەیری ئەو ئەکەم؟ نانانا نابێت من بیر
لەو شتانە بکەمەوە و هیچ هەستێکم بۆی هەبێت چونکە ئەو ڕقی لە منە دەستەکانم لە شانی دا و راموەشاند تا بەئاگای بێنمەوە بانگیم کرد بەلام هیچ ولامی نەبوو دوبارەم کردەوە بەلام هەر هیچ وەلامێک نەبوو بۆیە ئەمجارە بە دەنگێکی بەرز بانگیم کرد
جۆنگکووک و بە قایمی راموەشاند
خێرا چاوەکانی کردەوە بە دەنگێکی سەیر

چییە؟

هەستم بە ترس کرد چونکە تووڕەییم لە چاوەکانی بینی

تەنها ویستم هەلت سێنم چونکە کات درەنگە

سەرم دانەواند و گوتم ببورە و رۆشتمە خوارەوە

چومە خوارەوە و دایک و باوکم و نارا لەسەر مێزەکە دانیشتبوون بەیانی باشم لێیان کرد

دایکم؛ یەکەم شەڕت لەگەل جۆنگکووک؟

ئەوان گوێیان لە هاوارەکە بوبوو گوتم بەلێ

باوکم؛ ئەوە شتێکی ئاسایە ئارا تۆ پێویستە بەهێز بیت هەموو هاوسەرەکان بەمەدا تێدەپەڕن

نێ دەسم کرد بە خواردنی نانی بەیانی دوای
کەمێک جۆنگکووک هاتە خوارەوە و بەیانی باشی کرد

باوکم؛. بەیانیت باش جۆنگکووک وەرە و نانی بەیانیت بخۆ بە زەردەخەنەوە

دایکم؛ ئەوە شتێکی دلخۆشکەرە کە ئەندامێکی تر زیاد بووە لەسەر مێزی نانخواردنەکەمان

بە لاچاوێکەوە سەیری جۆنگکووکم کرد کە پێکەنی و هەموو دەستمان بە خواردنی نانی بەیانی کرد

بەیارمەتیتان گەر رێگەم بدەن ئەمەوێ لەگەل هاوسەرەکەم قسە بکەم؟

باوکم؛ بەلێ بیگومان

هەلسام دەستی لەسەر شانم دانا و دوای کەوتم چوینە ژوورەکەم و دەرگای داخست

چییە؟

دەربارەی ئەم بەیانییە.... من.. من داوای لێبوردن ئەکەم

بۆچی؟

من توڕە بووم لێت وە ڕوخسارتم بینی بۆیە هەستم بەتاوان کرد بەرامبەرت بۆیە داوای لێبوردن ئەکەم

هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنگکوک  ✔️Where stories live. Discover now