رۆژی هاوسەرگیری

1.3K 202 16
                                    

شێوازێکی تەواو مۆدێرن و جوان بوو بەلام خێزانەکانمان
هێشتا دوای دان و نەریت کەوتوون
ئێمە....من و جۆنگکووک یەکمان نەبینیەوە لەدوای ئەو رۆژەی کە چوین بۆ جل کڕین ئەمڕۆ رۆژەکەیە
من زۆر هەست بە دلەراوکێ ئەکەم و بێ ئارامم
لەیەک کاتدا
سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەیەکی گەورە زۆر جوان دەر دەکەوم بەو کراسەوە و کەمێک مەیکەپ

ئارا~ گوێم لە دایکم بوو لە دوامەوە و ڕووم وەرگێرا
و هاتە لام لە باوەشی گرتم و دەستی بە پشتم داهێنا

کچەکەم هاوسەرگیری ئەکات.... ببە بە هاوسەرێکی باش و دایکێکی میهرەبان لەگەل نەوەکانما باشە؟!

پێکەنیم و شەرم لەقاند
هێشتا زوو نییە کە بیر لەوە بکەیتەوە دایکە؟ پرسیم بە گالتەوە

من بەتەواوی مەبەستم بوو ئارا ئەمە گالتە نەبوو
شانمی گرت و گوتی دەی با بڕۆین باوکت لەنێو سەیارەکە چاوەرێتە
چوینە خوارەوە دایکم و نارا چونە نێو سەیارەیەک و من و باوکیشم بە سەیارەیەکی تر چوین کە باوکم شۆفێری ئەکرد منیش سەیری پەنجەرەکەم ئەکرد و یاریم بە پەنجەکانم ئەکرد

ئایا تۆ قەلەقی؟ باوکم وای وت

گوتم بەلێ باوکم دەستی گرتم

دودل مەبە و دلخۆش بە ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ تۆ باشە..... ئەزانی چی؟ هەمان هەستم هەبوو کاتێک من و دایکت هاوسەرگیریمان کرد زۆر زۆر دودل بووم بەلام
کە سەیری دایکتم دەکرد دودلیەکەم کۆتایی پێ هات...
هەولبدە سەیری ڕوخساری جۆنگکووک بکەیت ئەو باشت
ئەکات

لە دلی خۆما گوتم چییی؟ سەیری ڕوخساری ئەو بکەم زیاتر دودل دەبم

گەشتین باوکم وای وت و سەیارەکە وەستا
لە کەنار دەریا بوو خێزانەکەی من و جۆنگکووک کۆبوبونەوە و میوانەکانی لێبوون من و باوکم هاتینە
خوارەوە و چوینە ڕێڕەوی فەرشەکە کە بۆلای جۆنگکووک
ئەرۆیشت

بوکەکەمان گەشت کیم ئارا
(ئەوەی هەوال ئەخوێنێتەوە نازانم چییە 😂 بەس پێی ئەلێن MC ئەوەندە ئەزانم)

هەموان چەپلەیان لێدا و سەیری منیان کرد
؛ MC ؛ کەواتە با پیانۆکە دەست پێبکات
وە دەستیان کرد بە پیانۆ ژەنین من و باوکم بەردەوام بووین لە ڕۆشتن تا گەشتینە شوێنی مەبەست و باوکم دەستی منی دایە دەستی جۆنگکووک و وەری گرت

دادوەر؛. من ئێوە بە هاوسەر دادەنێم و ئێستا دەتوانی
ماچی بکەیت
سەیری جۆنگکووکی کرد و ئەویش سەیری منی کرد دلم زۆر خێرا لێی دا جۆنگکووک نزیک بوەوە لێم و چاوەکانم داخست و هەستم بە لێوی کرد لەسەر لێوم کە
ماچی کردم دواتر دور کەوتەوە

؛ MC ؛ واو دەی چەپلەکانتان بۆ هاوسەرە نوێیەکان
جۆنگکووک دەستی لە کەمەرم دا و منی لەخۆی نزیک کردەوە

ئامادەی بۆ شەوی یەکەممان؟ بە چرپەوە وای وت

چچ.چیت گوت ؟! بە شۆکەوە

هیچ دوبارە بە چرپەوە

من ئەزانم چی ئەلێت بەلام خۆم لە گێلی دا
لە ئاهەنگەکەدا دانسیش پێشکەش کرا لەلایەن هاوڕێکانی جۆنگکووکەوە و لەناکاو گوێم لێ بوو کە پێشکەشکارەکە(😂لە خۆمەوە شتێکم دانا) ناوی جۆنگکووکی هێنا تا گۆرانی بلێت چیی؟ ئەو ئەتوانێ گۆرانی بلێ ئەوە شتێکی نوێیە بۆ من مۆسیقاژەنەکان
دەستیان کرد بە لێدانی موسیکەکەو جۆنگکووک چوە سەر
ستەیجەکە و بە گۆرانی marry me by : Jason dernlo

دەستی بە گۆرانی وتن کرد واووو بەڕاستی دەنگی سەرسور هێنەرە

" will you marry me?
I swear that I will mean it I say
Will you marry me? "

دەستی گرتم تۆ ئەزانیت چۆن دلم بهەژێنیت تاکە شت
کە بۆمن سەیر ئەوەیە کە تۆ بەڕاستی وا ئەلێیت؟
یاخود ئەمە رۆلەکەتە؟
ئاهەنگەکە کۆتایی هات و کاتی گەڕانەوەی من و جۆنگکووک بوو بۆ مالەوە

دایک و باوکم گوتیان؛ جۆنگکووک نیگەرانی ئێمە مەبە... هیوادارین کە بەیەکەوە دلخۆش بن کە ئەمشەو لە مالەکەی ئێمە ئەمێننەوە
من و جۆنگکووک هەردوکمان چوینە نێو سەیارەکەی و بەرەو مالەکەی ئێمە کەوتینە ڕێ هەردوکمان بێ دەنگ بووین چونکە ئەم ڕۆژانە تەواو ماندوو بووین
گەشتینە مالەوە و چوینە ژورەوە

بە جۆنگکووکم گوت ئە دوام کەوێت کاتێک بەسەر قادرمەکانا چومە سەرەوە و دوام کەوت چوینە ژورەکەم و هێشتم کە بێتە ژورەوە و دەرگاکەم داخست ئەویش سەیری ژورەکەمی ئەکرد

واو ژوورەکەت زۆر گەورەیە

بەلێ... وابزانم ئەوە جانتای تۆیە کە لەسەر جێگاکەیە
جانتاکەم پێی داو گوتم کاتی منە کە بچم بۆ گەرماو
سەرنجی جێگاکەمی دابوو

ئەوە هی منە؟ بە هۆطی

بە یارمەتیت... ئەوە جێگای منە باشە؟

گەر دەتەوێ لەسەر ئەم جێگایە بخەویت کەواتە لەگەل من دەبیت بە زەردەخەنەوە وای وت
شۆک بووم بە قسەکەی

گەر ئاوەکە لە کوێیە؟
بە چاوم نیشانەم بۆ گەرماوەکە کرد ئەویش چووە گەرماوەکە گەمژە!
جلی بوکێنیم داناو گەرماوم کرد لە ژووری دایک و باوکم
دواتر گەڕامەوە بینیم کە جۆنگکووک تەنها بە خاولیەکەوە کە لە کەمەریەتی هاتە دەرەوە خێرا چاوەکانم گرت و لەسەر قەنەفەکە ڕاکشام کە لە نزیک جێگاکەم بوو دواتر گەشتم کرد بۆ جیهانی خەون



پارت 4 💗💗💗💗💗💗💗💗
  ڤۆت لەبیر نەکەن پلیس🥺

🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸

هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنگکوک  ✔️Where stories live. Discover now