ƬᎯ∈ⲕ𝖮𝖮ⲕ⁵

806 137 125
                                    

~I want you to like it.~
...
...
...
...
...
...
...
...
...
...
...
...
...

بە دوو چاوە گەشەکانییەوە کە لەبەر شۆک
گەورەتر ببوون

لە شوێنی خۆیەوە بەستبووی

بە تەواوی نوقمی ئەو دیمەنەی بەردەمی ببوو

تای کە یەکسانە بە ئەشقەکەی
وا بە پێکەنینەوە ئەوەی ناو باوەشی ماچ ئەکات

کە بریتییە لە بێچووە سەگێکی قشت
وا دیارە کە ون بووبێت لە دایکی

بەڵام لە چاوی ئەودا لە دڵبەرەکەی قشت تر نەبوو

تای: یاه تۆ زۆر جوانی من دڵم نایە جێت بهێڵم

لە کۆتایی قسەکانی لێوەکانی وەک نوقڵێک خڕ کردەوە

وە ئەوەش هیچ باش نەبوو بۆ ساسانگەکەی

بە هێواشی لێی نزیک ئەبۆوە هێشتا ئەو ترسەی ناخی
کۆتایی نەهاتبوو

چی ئەگەر شتێکی لێ بەسەر هاتبایە.؟

چی ئەگەر ڕاوچیی یان ئاژەڵی دڕندە ئازاری بدایە؟

ترسی نەبینینەوەی وای ئەکرد هەموو ئەگەرێک
لە ناو بیر و هۆشیدا پەرە بسێنن

ئەتوانێ سوێند بخوات گەر ڕۆژێک نەیبێنێ ئەمرێ

بێ ئاگا لەوەی یەکێک سەیری ئەکات بەردەوام بوو
لە یاریکردن لەگەڵ ئەو بێچووە سەگە

هەر کە هەستی بە بوونی کەسێک کرد لەبەردەمی

بێ وەستان سەری بەرز کردەوە و

بە چاوە ڕەشەکانی سەیری ئەوەی بەردەمی کرد

هەر زوو هەستی کرد شتێک
ڕوویدابێت دەموچاوی هیلاکی و
خەمباریەکی زۆری تیا بەدی ئەکرا

تای: شـــ شتێک بووە ؟ چی ئەکەی لێرە؟

بە شۆکەوە هەستایەوە سەر قاچەکانی

تاکە شتێک کە لەوەی بەردەمی وەریگرت باوەشێکی
توند بوو

هەرچی هێزی هەبوو ئەی پەستێوا بە خۆیەوە

چاوەکانی تا دوا ئاست کرابوونەوە

تای: چی بووە ؟ کەس تووشی ڕووداو بووە؟

بە تێنەگەیشتنەوە وشەکانی ئەدرکاند

ئەوەی تر تەنیا بە توندی باوەشی لێدابوو

𝑰𝒏 𝒎𝒚 𝒔𝒍𝒆𝒆𝒑֎𝐓𝐚𝐞𝐤𝐨𝐨𝐤Where stories live. Discover now