04

715 179 107
                                    

 

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


 

𝒀𝒐𝒏𝒈𝒊 𝑷𝒐𝒗:

لەدوای ئەوەی ڕۆشتمە دەرەوە لە نەخۆشخانەکە، بەو ڕێڕەوە پڕ چیمەنەی نەخۆشخانەکە دەڕۆشتم کە دەکەوێتە بەشی دەرەوەی ژووورەکەی جایهوون ...سەرنجی چیمەنە سەوز و پڕەکەم دەدا و بەدوای ئەو کاغەزەدا دەگەڕام کە جایهوون خستیە خوارەوە لە پەنجەرەکەیەوە وە دۆزیمەوە

پارچه کاغەزەکەم کردەوە و خوێندمەوە

"هیوادەخوازم بۆ فڕێنچ فڕایسی راستەقینە"

(*فڕێنچ ڕایس جۆرێک لە خواردنی خێرا کە وەک فینگەر وایە)

زەردەخەنەیەکم کرد

:"کوڕی گەمژە"

بەڵام هێشتا نەمدەتوانی زەردەخەنەکەی لەسەر ڕووخسارم بوەستێنم

_______________

ڕۆژی دواتر کە سەردانی ژوورەکەی جایهوونم کرد بینیم کە بەدڵخۆشیەوە فڕایسە ڕاستەقینەکەی دەخوات

زەردەخەنەم بۆی کرد 

:"کەواتە وایدەبینم کە هیواکەت هاتۆتە دی "

بەسەرسوڕماویەوە سەیری دەکردم لەگەڵ دەمە پڕ خواردنەکەی

:"تۆ دەزانی؟ ئێستا دووبارە کاتژمێر 11:11یە دەتوانی هیوایەکی تر بخوازیت تا بێتە دی و هەنگاوەکان دووبارە بکەیەوە " وە ئەو وایکرد

بۆ ڕۆژانی دواتر ئێمە بەردەوام بووین لەمە ...ئەو هیواکانی لە کاتژمێر 11:11 دا دەنووسی و لە پەنجەرەکەوە دەیخستنە خوارەوە بەجۆرێک کە ببووە ڕۆتینێک و چیتر من داوام لێی نەدەکرد کە هیواکانی بخوازێ بەڵکو خۆی وای دەکرد و من تەنیا لە شەودا لەدەرەوەی نەخۆشخانەکە لەبەردەم ژوورەکەی ئەودا چاوەڕێی کاغەزەکانم دەکرد تا بکەوێتە سەر خاکەکەی نزیک دارخورماکە 

ئەو هیوای بۆ شتانێکی زۆر دەخواست ...شتانێکی سادە ...بەشێکی زۆر لە ئۆریۆ...بۆکسی خواردن و سوپەر هیرۆیەکان لەگەڵ نوێترین کتێبە کۆمێدی و گاڵتە ئامێزەکان ...هیوای بۆ شتە گرانبەهاکان نەدەخواست ...لەکاتێکدا ئەوان نایاب ترین دیاریەکانی جیهان نەبوون بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە هیوا خواستن بۆیان و هەرگیز بۆ شتی گرانبەهاتر هیوای نەدەخواست....تەنیا بەرز و نزم دەبوویەوە لەنێو هیوا سادەکانی ،ئەمەش ببووە هۆکارێک کە زۆر سەرسامی کردبووم دەربارەی جایهوون



Tabuuuly
༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄
𝑯𝒊 𝑮𝒖𝒚𝒔
𝑷𝒍𝒆𝒂𝒔𝒆 𝑫𝒐𝒏'𝒕 𝑭𝒐𝒓𝒈𝒆𝒕 𝑻𝒐 𝑽𝒐𝒕𝒆 𝑨𝒏𝒅 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕 ....𝑵𝒆𝒘 𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑰𝒔 𝑪𝒐𝒎𝒊𝒏𝒈....사랑해

11:11 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)Where stories live. Discover now