03

908 186 191
                                    

 

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.


 

𝒀𝒐𝒏𝒈𝒊 𝑷𝒐𝒗:

ڕۆشتمە ژوورەوە و چاوەکانم شێوەی کوڕێکی بچووکییان گرت کە ڕووخساڕێکی جوانی سپی هەبوو بەڵام دەتتوانی تێبینی ماندوویەتیەکی زۆر بکەی لەگەڵیدا وە کڵاوێکی سووفی بچکۆلانەی لەسەر بوو کە گوێیەکانی داپۆشیبوو
ئەو سەرنجی لەسەر پەنجەرەکەی بوو

:"من هێشتا ناتوانم باوەڕ بەمە بکەم کە فڕێنچ رایسەکان نەماون ، کافتریاکان لە ئێستا هەموویان سارد و سڕ بوونە"
بە تۆنێکی غەمبارەوە وتی

:"ئم....𝐖𝐞𝐥𝐥...واپێویست بوو کە من ژەمی ئێوارەت بۆ بهێنم کە پێکهاتووە لە برنج و جۆرەها سەوزەوات "

مینگەیەکی کرد

:"بۆچی من پێشتر هەرگیز تۆم لەم ناوە نەبینیوە؟....ناوت چیە؟"
جایهوون پرسی

:"مین یۆنگی"
وە پرسیارەکەی یەکەمیم پشتگوێخست بۆ هەبوونی پشوویەک لە کاتەکەماندا ، بە بێدەنگی خەریکی خواردنەکەی بوو لەکاتێکدا منیش لە گۆشەیەکی ئەوێ دانیشتبووم تا لەناکاو سەرنجم چووە سەر کاتژمێرەکەی دەستم

"یانزە و یانزە خولەک"
خوێندمەوە

:"هێی هاوڕێ"
بانگی جایهوونم کرد


یۆنگی: "ئێستا کاتژمێر یانزە و یانزە خولەکە تۆ پێویستە لە ئێستایە خۆزگەیەک بخوازی وە ئەو کاتە دێتە دی"

جایهوون:"من باوەڕت پێناکەم، تۆ پێتوایە من گەمژەم؟..من لە ئێستادا دە ساڵانم تۆ ئەوە دەزانی؟...من زۆر لەوە زیاتر دەزانم وەک لەوەی بەم شتە بێمانایانە هەڵبخەڵەتێم " جایهوون بە ناڕەزاییەوە وتی



شانەکانم هەڵتەکاند

یۆنگی: "بە ئارەزووی خۆتبکە"
چاوەکانم داخست و دەستم کرد بەوەی کە خۆزگەکەم بخوازم.......بە نهێنی چاوەکانم کردەوە و بینیم جایهوونیش خەریکە چاوەکانی داخستووە و خۆزگە دەخوازێ

:"ئاھ بینیت تۆش خۆزگەت خواست"
بە پێکەنینەوە وتم

جایهوون:"نەخێر وانەبوو"

یۆنگی:"بەڵێ وابوو، من بە چاوەکانی خۆم ئەمە بینی "

وە جایهوون بەشێوەیەکی شەرمنانە زەردەخەنەی کرد

:"باشە خۆزگەت بۆچ شتێک خواست ؟"
پرسیم

جایهوون: "خۆزگەم خواست کە شێرپەنجەکەم کۆتایی پێ بێت"

یۆنگی:"ئۆھ"

:"تۆ دەزانی؟ ...خۆزگەکان تەنیا ئەو کاتە دێنە دی کە لەسەر پارچە کاغەزێک دەیان نووسی و دەیانووشتێنیەوە و لە پەنجەرەکەوە هەڵیان دەدەیت"

پێنووس و پارچە کاغەزێکم پێی دا... حاڵی جایهوون لە بێدەنگیەکی نەخوێندراو دابوو بەڵام قبووڵی کردن وە ئەوەی کرد کە پێم وت...دوای ئەوەی لە نووسینەکە تەواو بوو کاغەزەکەی نووشتاند و لە پەنجەرەکەوە هەڵی دا بۆ دەرەوە

لەدوای ئەمە بێدەنگیەکی زۆر هاتە ئاراوە ...،وە من پێویست بوو کورە بچکۆلانەکە بەجێ بهێڵم تاوەکو پشوویەکی پێبدەم



Tabuuuly
༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄
𝑯𝒊 𝑮𝒖𝒚𝒔
𝑷𝒍𝒆𝒂𝒔𝒆 𝑫𝒐𝒏'𝒕 𝑭𝒐𝒓𝒈𝒆𝒕 𝑻𝒐 𝑽𝒐𝒕𝒆 𝑨𝒏𝒅 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕 ....𝑵𝒆𝒘 𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑰𝒔 𝑪𝒐𝒎𝒊𝒏𝒈....사랑해

11:11 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)Onde histórias criam vida. Descubra agora