𝒀𝒐𝒏𝒈𝒊 𝑷𝒐𝒗:
"سەیرم بکە جایهوون من بەڕاستی ئەمویست هەموو ئەو هیوایانەی خواستت بمتوانیبایە بۆتی بێنمە دی ، ڕاستگۆبم هیچ شتێک بوونی نیە کەهیواکانت بۆ بەدی بھێنێت لە کاتژمێر یانزە و یانزە خولەک من داوای لێبووردنت لێ ئەکەم ، بەڕاستی وا ئەکەم ! ، ئەزانم هەموو ئەوەی کە تۆ ئەتوویست ئەوە بوو کە هەلێکت هەبێ تاوەکو بژیت ، ئەمە تاکە هیوای تۆ بوو ، وە من ناتوانم ئەمەیان بەدی بێنم ، بەراستی هیواخوازبووم بۆ ئەمە بەڵام ناتوانم ! ، لە ناخەوە داوای لێبووردنت لێ ئەکەم "
تەنانەت درکم بەوە نەکرد کە دەگریم هەتاوەکو هەستم بە فرمێسک کرد لەسەر لێوەکانم ، وەک کەسێکی بێسوود هەستم دەکرد
جایهوونی بچکۆلە کورتە زەردەخەنەیەکی دەرباز کرد بۆم
"دەزانم کە هەموو هیواکانم تۆ بەدیت دەهێنان ، من گێژ نیم ! وە تۆ ئەوە دەزانی ! ، لە ئێستادا کۆتا هیواشم بەدی هات ... "
ڕێک لەدوای ئەمەدا جایهوون بە کتووپڕی تووشی کۆکینێکی نائاسوودە بوو
ترس گیانی داگرتم و بەخێرایی ڕام کردە دەرەوە تا بانگی دکتۆر بکەم"یارمەتی ! "
دکتۆرەکان بەخێرایی ڕۆشتنە ژوورەوە و دەرگاکەیان بە ڕوومدا داخست ، بە گیانێکی پڕ لە ترس و نیگەرانیەوە لە دەرەوەی ژوورەکە وەستابووم ، نزام دەکرد و نزام دەکرد و نزام دەکرد کە جایهوون سەلامەت بێت ، هەرچەندە دەنگێک لەنێو مێشکمەوە پێی دەوتم کە ئەمە ڕوونادات
لە بێ ورەیدا مینگە مینگ کردنێک لە دەنگمدا دەرباز بوو وایکرد زیاتر هاندەر بێ بۆ کەوتنی فرمێسکەکانم
چاوەکانم بە بەهێزی نووقاند و لەبەر خۆمەوە بە چرپە دەمووت "تکایە !"
Tabuuuly
༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄
𝑯𝒊 𝑮𝒖𝒚𝒔
𝑷𝒍𝒆𝒂𝒔𝒆 𝑫𝒐𝒏'𝒕 𝑭𝒐𝒓𝒈𝒆𝒕 𝑻𝒐 𝑽𝒐𝒕𝒆 𝑨𝒏𝒅 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕 ....𝑵𝒆𝒘 𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑰𝒔 𝑪𝒐𝒎𝒊𝒏𝒈....사랑해
YOU ARE READING
11:11 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)
Short Story"باوکم هەمیشە پێی دەوتم کە خۆزگەیەک بخوازم کاتێک میلی کاتژمێرەکە دەچێتە سەر کاتژمێر یانزە و یانزە خولەک" ئەم چیرۆکە ئینگلیزیە و من تەنیا کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە و هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەری ڕاستەقینەی چیرۆکەکە بەناوی 𝐜𝐲𝐩𝐡𝐞𝐫𝐬𝐢𝐠𝐡@ م...