𝒀𝒐𝒏𝒈𝒊 𝑷𝒐𝒗:
ڕۆژی دواتر کە سەردانی نەخۆشخانەکەم کرد جایهوون لەوێ نەبوو
ترسام و بەخێرایی بەرەو مێزی پەرستارەکە ڕۆشتم
"کوانێ جایهوون؟" بە شێوەیەکی شێتانە پرسیم
"بارودۆخی جایهوون لە جاران خراپتر بوو بۆیە گواسترایەوە بۆ یەکەی چاودێری فریاکەوتن" پەرستارەکە بە نیگایەکی خەمبارانەوە پێمی وت
"دەتوانم بیبینم ؟ لە ژووری ژمارە چەندە ؟" دووبارە پرسیم بەڵام ئەمجارەیان نیگەرانبوونەکەم زیادی کردبوو وەک لە جاران
"لە ئێستادا تەنیا خێزانەکەی بۆیان هەیە سەردانی بکەن..." پەرستارەکە وەڵامی دامەوە
"جایهوون ئەو شتە تایبەتەیە لام کە وەک خێزانێک وایە بۆم ، تکایە!" قسەکانم بە پەرستارەکە بڕی و لێی دەپاڕامەوە
"من بەڕاستی داوای لێبووردن دەکەم بەڕێز یۆنگی ، ئەمە ترسناک دەبێ بۆ من، بەڕاستی هیچ شتێکم لە دەست نایەت تا بۆتی بکەم" پەرستارەکە بە تۆنێکی پڕ لە شەرمەزاری و لێبووردنەوە وەڵامی دامەوە
لە مێزەکە دوورکەوتمەوە، شکستمهێنا!
من کۆڵ نادەم و سوورم لەسەر بینینی جایهوون ، تەنانەت گەر پێویست بکات ماوەیەکی زۆر لێرە چاوەڕێ دەبم ...
کەواتە ئەوە ئەم شتە بوو کە من کردم ، ڕۆشتمە دەرەوەی نەخۆشخانەکە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەلای ئەتۆمبێلەکەی پەرستارەکە چاوەڕێیم کرد ، وەستام و چاوەڕێم دەکرد هەتاوەکو لە کارەکەی تەواو بێت ....، لە چاوەڕوانیدا بووم و خەیاڵم ڕۆشتبوو هەتاوەكو هەستم بە دەنگی کرتە کرتی پێڵاوە پاژنە بەرزەکەی بوو لە دژی شۆستەکە کە هێواش هێواش نزیکتر دەبۆوە ...سەرم بەرز کردەوەو سەرنجم دا بەڵێ لە کۆتایدا ئەو هات
"تۆ لە کەیەوە لێرە چاوەڕ...؟"
" پێویستە جایهوون ببینم تکایە"
دووبارە قسەکانم پێی بڕی و لێی پاڕامەوەTabuuulyy༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄
𝑯𝒊 𝑮𝒖𝒚𝒔
𝑷𝒍𝒆𝒂𝒔𝒆 𝑫𝒐𝒏'𝒕 𝑭𝒐𝒓𝒈𝒆𝒕 𝑻𝒐 𝑽𝒐𝒕𝒆 𝑨𝒏𝒅 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕 ....𝑵𝒆𝒘 𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑰𝒔 𝑪𝒐𝒎𝒊𝒏𝒈....사랑해
YOU ARE READING
11:11 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)
Short Story"باوکم هەمیشە پێی دەوتم کە خۆزگەیەک بخوازم کاتێک میلی کاتژمێرەکە دەچێتە سەر کاتژمێر یانزە و یانزە خولەک" ئەم چیرۆکە ئینگلیزیە و من تەنیا کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە و هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەری ڕاستەقینەی چیرۆکەکە بەناوی 𝐜𝐲𝐩𝐡𝐞𝐫𝐬𝐢𝐠𝐡@ م...